وتووێژی داڕێژە:Infobox company: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏وەرگێڕانی وشەی parent: ھەر با دایک بێت
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١٦:
وشەی parent لە زمانی ئینگلیزیدا واتە دایک و باوک یان باوان بەڵام لەم داڕێژەیەدا کە پەیوەندی بە کۆمپانیا ھەیە بەم شێوەیە ناکرێت. بۆ نموونە لە وتاری [[گووگڵ]] نووسراوە باوانی گووگڵ کۆمپانیای ئەلفابێتە! وشەیەکی دیاریکراو نییە لە کوردیدا بۆ کۆمپانیاییەک کە خاوەندارێتی کۆمپانیایەکی بچووکتر بکات ھەروەک چۆن ویکیمیدیا خاوەندارێتی ویکیپیدیا دەکات بەڵام [[دەروازە:عێراق|لە ھەندێک شوێنی ویکیپیدیا]] وشەی '''''خانەخوێ''''' بەکارھاتووە بۆ ئەم کەیسەی ویکیمیدیا و ویکیپیدیا. وشەی خانەخوێ لە زمانی کوردی، ئەوەی زانیاریم ھەبێت بۆ ئاژەڵێکە کە ئاژەڵێکی دیکە لەسەری دەژی، وشەیەکی خراپ نییە بۆ ئەوەی لەم داڕێژەیەدا بەکاربێت لە جێگەی '''''باوان'''''. ھیچ وشەیەکی گونجاوتر پێشنیاز دەکەن؟ {{وب|Aram}}،{{وب|Serchia}}، {{وب|Calak}}، {{وب|Pirehelokan}}، {{وب|Kushared}}، {{وب|Épine}}، ـ [[بەکارھێنەر:ArkanEN123|<span style="background-color: black; color: yellow">ArkanEN123</span>]] [[لێدوانی بەکارھێنەر:ArkanEN123|←وتووێژ]] ‏١٨:٣٨، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
:پێشتریش [[ویکیپیدیا:داخوازی_بەرامبەری_کوردی/ئەرشیڤی_٢#Parent|لێرە]] قسەمان لەسەری کردووە، بەڵام ئەنجامی نەبووە. خۆی ''خانەخوێ'' واتە «خاوەنماڵێک کە مێواندار بێت». گەر ھیچ وشەیەک بە چاک نەزاندرا، من دەڵێم بۆ ئەم مەسەلەیە با ھەر «خاوەنماڵ» بێت. تەنیا بۆچوونی خۆمە. سپاس، ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|<span style="font-family:Cursive; color:yellow; Background:Black; font-size:13px;">'''ئارام'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|<span style="color:black; Background:yellow">'''وتووێژ💭'''</span>]]</sub> ‏١٨:٥٣، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
::{{وب|Aram}}، ئەوان وشەی parent بەکار دەھێنن لەبەر دوو ھۆکار. یەک، لەبەر ئەوەی وشەکەیان ھەیە و باوە. دوو، لەبەر ئەوەی لە ھەشتاکانەوە ڕیفۆرم کراوە لە زمانی ئینگلیزیدا کە کەم وشە گشتییەکان بە پیاوانە و وشەی بێجێندەر یا گشتی بە کار بەن. ئێمە لە کوردیدا وشەی باومان بۆ parent نیە. بۆیە ھەر بنووسن دایک. بۆ ئەوانەش ھاوتەریبن بنووسن خوشک. وەک چۆن دەوترێت کوردی و تاتی و تاڵشی دەستەخوشکێکی زمانین. ئەمە لە ئینگلیزیشدا تەواو باوە. بۆ نموونە لێرە گاردییەن بە سایدواکلەب دەڵێ خوشکی گووگڵ: [https://www.theguardian.com/cities/2019/oct/31/google-sidewalk-labs-toronto-neighbourhood-scale-back Google sister company Sidewalk Labs]. ئەو ھەموو وشە پیاوانە ھەیە با وشەیەکی ژنانەش ببێت. [[بەکارھێنەر:Pirehelokan|پیرەھەڵۆ]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Pirehelokan|وتووێژ]]) ‏١٩:١١، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "Infobox company".