ئەلبەرت ئاینشتاین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 735798 لە لایەن Haryad Xasraw (لێدوان) گەڕاندنەوەی خراپکاریی
تاگ: پووچەڵکردنەوە
ھێڵی ٦٨:
 
=== سەردەمی پێگەیشتن ===
لە ساڵی [[١٩٠١]]ز ئاینشتاین تەمەنی گەیشتە ٢١ ساڵ. پاشی ھەوڵدانێکی زۆر بۆ بەدەست ھێنانی کار توانی کارێک لە نووسینگەی موڵەت پێدانی داھێنان لە بێرن بەدەست بھێنێت، کە زۆری خوێندەوە دەربارەی زانا و فەیلەسووفەکان، بەڵام نوسینەکانیانی بە دڵی ئاینشتاین نەبوون چونکە پێ وابوو کە زۆر قووڵ نین. لە ساڵی [[١٩٠٥]]ز ئاینشتاین لە کاتی کارکردنی لە نووسینگەی تۆمارکردنی داھێنانەکاندا. چەندین [[بیردۆز|بیردۆزی]] دانا، ئەو کارەش وای کرد کە ساڵی [[١٩٠٥]]ز ببێتە ساڵی شۆرش لە [[مێژوویمێژوو|مێژووی]] جیھاندا.
 
بلیمەتی ئاینشتاین لە ساڵی [[١٩٠٥]]ز ئاشکرا نەبوو بوو تەنھا لای ھەندێ لە ھاوڕێیەکانی نەبێت، بەڵام بە کۆتایی ئەو ساڵە ئەم زانایە [[ئەڵمانی|ئەڵمانیە]] بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین زاناکانی جیھانی و سەرنجی زاناکانی فیزیایی لە ھەموو زانکۆکانی [[سویسرا]] بۆ خۆی ڕاکێشا ھەر بۆیە داوایان کرد کە پۆستەکەی لە [[نووسەر]] بگۆڕێت بۆ مامۆستای زانکۆ، لە ساڵی [[١٩٠٩]]ز وەکو سەرۆکی فیزیای بیردۆزی لە زانکۆی زۆریخ دەست نیشانکرا، پاشان بەرەو زانکوی براگ بە ڕێکەوت لە ساڵی [[١٩١٠]]ز تا ھەمان پۆست بگرێتە دەست بەڵام لە ساڵی [[١٩١٢]]ز ناچاربوو بەجێیبھێڵێت بەھۆی ھاوسەرەکەی کە ڕازی نەبوو زۆریخ بەجێبھێلێت، وە لە کاتی ئاشکرابوونی ڕاستی یەکێک لە نامۆترین بیردۆزەکانی لە ساڵی [[١٩١٠]]، ئاینشتاین بوو بە دیار ترین زاناکانی [[جیھان]]، وێنەکەی لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ھەموو ڕۆژنامەکانی جیھان بڵاوبوەوە.