میشێل فووکۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Calak پەڕەی میشێل فوکۆی گواستەوە بۆ میشێل فووکۆ: بە واوی قووچاوە |
Tessla (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ٤:
== ژیان ==
لە پواتیەی فەرەنسا لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٦ ھاتۆتە دنیاوە. لە ساڵی ١٩٥٢ لیسانسی دەرونناسی وەرگرت و لە نەخۆشخانە دەرونییەکان سەرقاڵی کارکردن
ئەگەر بتوانین کارەکانی فۆکۆ تەنھا بۆ بابەتێک کورت بکەینەوە جگە لە گرفتی (سیستەمەکانی حقیقەت) ھیچی دی نیە، واتە پەیوەندیەک کە زانست لەگەڵ دەسەڵات دروستی دەکات و لەو رێگەیەوە خۆی وەک تاقانەی حەقیقەتی شیاو دەناسێنێ. فۆکۆ رەنگە لەبەر شاردنەوەی ھاوڕەگەز گەرایی و ئارەزووە سادی و ماسۆشسییەکانی، بەردەوام لە ژیانیدا پەراوێز خرابێ و ستەمی لێکرابێ، لەم ڕوانگەیەوە دەبینین کارە فکریەکانی خۆی پێشکەش بە ستەم لێکراوان کرد. بەڵام بەپێچەوانەی مارکسیەکانەوە (فۆکۆ بە تەنزێکی تاڵەوە ئەوانی وەکو بیرۆکراسییەکانی شۆڕش و کارمەندانی دەوڵەتی حەقیقەت دەبینی، کە ستەمیان تەنھا لە شکڵی چینەکانەوە دەبینی. فۆکۆ سەرەتا گرینگیدا بە پرۆسەی کۆمەڵایەتی لە خوڵقاندنی مانەوەی گروپەکان و گوناھکاران لە فەرمانگەکان و دواتر سەرنجی لەسەر پرسی سێکس چڕکردەوە. بۆ وێنە، فۆکۆ لەپەرتوکیەکەیدا بە ناوی (شیتی و شارستانێتی)، کە تێزی دکتۆرایەکەیەتی، نیشانی دەدات کە شێتی چەمکێکی کۆمەڵایەتییە، نەک تەنھا دەرون پزیشکیی، ئەمە شکڵی تایبەتی، سیستەمی حقیقەت (واتە پەیوەندی نێوان دەسەڵات بە لقێکی دیار لە زانست) ە کە بەیەک کات و لەیەک کۆمەڵگای تایبەتدا شێتی پێناسە دەکات. ھەندێک لەوانە ی تا دوێنێ بە کەسانی سروشتیی دەناسێنران، ئەمڕۆ بەپێی ویستی دەسەڵات داران، بە شێت لەقەڵەم دەدرێن و بۆ پشت دیواری نەخۆشخانە دەروونییەکان دەگوازرێنەوە..
|