میرنشینی سۆران: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دانانی ئاڵای میرنشینی سۆران
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ مێژووی کورد
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ٣٤:
 
== ژیاننامەی میر محەممەد، پاشای گەورە یان پاشای کۆرە ==
یەکێکە لە میرە ھەرە بەناوبانگەکانی میر نشینی سۆران کە بە پاشای گەورە ناسراوە چونکە لەسەردەمی حوکمرانیەتیەکەی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ئیداری و سەربازی و ھتد.. لەھەر شوێن و ناوچەیەک میرێکی دانا بوو جا لەبەر ئەوەی ھەمووی لەژێر فەرمانی ئەو، کاریان دەکرد بۆیە لە لایان خەڵک ناونرابوو پاشای گەورە، ئەو پاشایە زۆرترین لاپەڕەی لە [[مێژووی کورد]] و میرنشینەکان تۆمارکردووە و سەرکردەیەکی بەتوانای سەردەمی خۆی بووە
 
ھەر لەسەردەمی ئەو ڕواندز پایتەخت بووە، کچی بایزبەگی باپشتی کە دەکاتە کچی مامی مارە دەکات بەڵام لە بەر دەست پێ کردنی شەڕ لەگەڵ عوسمانیە تورکەکان نایگوازێتەوە تاکو ساڵی ١٨٣٦ز عوسمانیەکان بە ھاوکاری یەزیدیەکان و عەشیرەتی مزوری، ڕواندز داگیردەکەن و ئەم پاشایە گەورەیە بە دیل دەگرن و بەناوی گفتوگۆ دەیبەنە ئەستەنبۆل لە ڕێگای گەڕانەوەی ھەر لە لایان عوسمانیەکان شەھیدی دەکەن، ھەرچەندە خەڵکی دەڤەری ڕواندز خۆیان بە نەوەی ئەو دادەنێن بەڵام لەبەر ھۆکاری ئەوە تەنھا ڕێزگرتنە بەڵکو ھیچ نەوەیەکی لەدووای خۆی بەجێ نەھێشتووە جونکە ژنی نەگواستبۆوە لەلایەکی تر لە کتێبی شەڕفنامەی بەدلیسی ھاتووە کە پاشماوەو خزم و کەسانی ھەیە کە بریتین لە ھەندێک بەگزادەکانی ڕواندز و باپشتیان و دەرگەڵە و ئاڵانێ و شەقڵاوەو..... ھتد.