ڤیکتۆر ھوگۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، باشترکردن
Adding 1 book for ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون) #IABot (v2.0.7) (GreenC bot
ھێڵی ٥٠:
ھۆگۆ یەکەم ڕۆمانی خۆی (''Han d'Islande'', 1823) ساڵێک پاش ھاسەرگیرییەکەی لە ساڵی ١٨٢٣دا بڵاو کردەوە و دووەم ڕۆمانیشی((''Bug-Jargal'', 1826))پاش سێ ساڵ بڵاوکردەوە. لە نێوان ساڵەکانی ١٨٢٩ و ١٨٤٠دا پێنج بەرگی دیکەی شیعری بڵاوکردەوە((''Les Orientales'', 1829; ''Les Feuilles d'automne'', 1831; ''Les Chants du crépuscule'', 1835; ''Les Voix intérieures'', 1837و ''Les Rayons et les Ombres'', 1840))، کە ناوبانگی ئەویان وەک یەکێک لە مەزنترین شاعیرانی لاواندنەوە و شیعری لیریکی سەردەمی خۆی سەرخست.
 
وەکو زۆرێک لە شاعیرانی گەنجی نەوەی خۆی، ھۆگۆ تەواو کاریگەر بوو بە فرانسوا ڕێنێ شاتۆبریاند، فیگەری ناسراوی جوڵەی ئەدەبی ڕۆمانتسیزم و فیگەری دیاری ئەدەبیاتی فەڕەنسای سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەھەم. لە سەردەمی گەنجیدا، ھۆگۆ خۆی یەکلایی کردەوە کە یان دەبێت بە شاتۆبریاندێکی دیکە یانیش ھیچ و دەبێت ژیانی لە زۆر ڕووەوە ھاوشانی پێشینانی بوارەکەی بڕوات. ھەروەکو شاتۆبرایند برەوی بە ڕۆمانتسیزم دا و لە سیاسەتەوە تێوەگلا (ئەگەرچی زیاتریش وەک پاڵەوانی سیستمی کۆماری) و بەھۆی ھەڵوێستە سیاسییەکانییەوە نەفیکرا.<ref>{{Cite book|last=Bellos|first=David|title=The Novel of the Century: The extraordinary adventure of Les Miserables|ناونیشان=https://archive.org/details/novelofcenturyex0000bell|publisher=Particular Books|year=2017|isbn=978-1-84614-470-7|location=|pages=[https://archive.org/details/novelofcenturyex0000bell/page/162 162]|quote=|via=}}</ref>
 
ھەر لە سەرەتای تەمەنییەوە سەرکەوتن و ناوبانگی بەدەست ھێنا. یەکەم کۆمەڵە شیعری بە ناوی (''Odes et poésies diverses'') لە ساڵی ١٨٢٢ لە سەردەمی لویسی ھەژدەھەمدا بڵاوکرایەوە. ئەگەرچی شیعرەکان بەھۆی پڕپەرۆشی و ڕەوانبێژییەکەیانەوە جێگای سەرسامی بوون بەڵام کۆمەڵە شیعری (''Odes et Ballades'') ی کە چوار ساڵ دواتر لە ساڵی ١٨٢٦دا بڵاوکرایەوە، دەریخست کە ھۆگۆ شاعیرێکی مەزن و شارەزایەکی سروشتی شیعری لیریکی و گۆرانی داھێنەرانە.<ref name="Stephens 2019 p. 24">{{cite book|last=Stephens|first=B.|url=https://books.google.co.uk/books?id=laCKDwAAQBAJ&pg=PA24|title=Victor Hugo|publisher=Reaktion Books|year=2019|isbn=978-1-78914-111-5|series=Critical Lives|page=24|language=lt}}</ref>