ژول ڤێرن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز
No edit summary
ھێڵی ٢:
'''جۆڵس گابریێل ڤێرنێ''' ({{IPAc-en|v|ɜr|n}}؛<ref name="JCW">''[[Longman Pronunciation Dictionary]]''.</ref><ref>[http://dictionary.reference.com/browse/verne "Verne"]. ''[[Random House Webster's Unabridged Dictionary]]''.</ref> {{IPA-fr|ʒyl gabʁijɛl vɛʁn|lang}}؛ لەدایکبووی ٨ی شوباتی ١٨٢٨ – مردووی ٢٤ ئازاری ١٩٠٥) ڕۆماننوس، شاعیر و شانۆنووسێکی [[فەڕەنسا|فەڕەنسی]] بوو. بە ھاوکاریی لەگەڵ بلاوکار پییەر-جۆڵس ھێتزڵ گەیشت بە دروستکردنی گەشتە نائاسایییەکان (Voyages extraordinaires)، کە زنجیرەیەکن لە پرفرۆشترین ڕۆمانەکان و ئەمانە لەخۆدەگرن، گەشتێک بو ناوەندی زەوی (Journey to the Center of the Earth، ١٨٦٤)، بیست ھەزار لیگ (یەکەیەکی پێوانەی درێژییە) لەژێر دەریادا (Twenty Thousand Leagues Under the Sea، ١٨٧٠)، و بە دەوری جیھاندا لە ھەشتا ڕوژدا (Around the World in Eighty Days، ١٨٧٣).
 
جۆڵس بە شێوەیەکی گشتی بە نوسەرێکی گەورەی ئەدەبیی لە فەڕەنسا و زۆربەی ئەوڕوپا ناسراوە، ووە کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر بواری ئەدەبی نوێگەرانە و سوریالیزمی (خەیاڵی) ھەبوو. ناوبانگی جۆڵس بە ئاشکرا جیاواز بوو لە وڵاتە [[خەڵکی ئینگلیز|ئینگلیز]] زمانەکان کە تیایاندا بە نووسەری چیڕوکی یاخود کتێبی منداڵان ناوزەد کرابوو، ئەمەش بەھۆی ئەوەی بەشێوەیەکی بەرفراوان وبە ڕێژەیەکی بەرز ڕومانەکانی بە دەستکارییەوە وەردەگێڕدران بو سەر زمانی ئینگلیزی و چاپ دەکران. لە ساڵانی ١٩٨٠ کاندا ناوبانگە ئەدەبییەکەی دەستی کرد بە گەشەسەندن. ھەر لە ساڵی (١٩٧٩) و جۆڵس لە پلەی دووەم دێت لە نووسەرەکان لە جیھاندا کە زۆرترین بەرھەمەکانی وەرگێڕدرابێ، لە ڕیزبەندییەکەدا ا لە نێوان ئاگاسا کریستی و وڵیام شێکسپیردا دێت. ھەندێکجار جۆڵس بە باوکی «چیڕۆکی زانستی خەیاڵی» دادەنرا، نازناوێک کە بە ئێچ. جی. وێڵس و ھوگۆ گێڕنسباکیش بەخشراوە.
 
== سەرەتای ژیانی ==
جۆڵس لە ٨ ی٨ی شوباتی ١٨٢٨ لە ئیل فدو لە دایک بووەبووە، کە دورگەیەکی بچۆکی دەستکردە لەسەر ڕووباری لۆیر لە ناو شاری نانتیس لە ژ. ٤ ی٤ی ئۆلیڤەر-دێ-کلیسسۆن (No. 4 Rue Olivier-de-Clisson)، لە ماڵی داپیری بە ناوی دەیم سۆفی ئاڵۆت دێ لا فویێ. دایک و باوکی جۆڵس بریتی بوون لە پیێر ڤێرنێێ، پاریزەرێکی بە ڕەچەڵەک خەڵکی پڕۆڤینس بوو و سۆفی ئاڵوت دێ لا فویێ، ئافرەتێکی خەڵکی شاری نانتیس لە خانەوادەیەکی خوجێیی دەریاوان و خاوەن کەشتی بووە و ڕەچەڵەکێکی دووری چووەتەوە سەر خەڵکی سکوتلەندا. لە ساڵی ١٨٢٩ خێزانی جۆڵس گواستیانەوە بۆ ژ. ٢ ی کوای جین باڕت (No 2 Quai Jean-Bart)، شوێنێک کە چەند سەد مەترێک دوورتر بوو و لە ھەمان ساڵدا پۆڵ ی برای لەوێ لەدایک بوو. سێ خوشک، ئانا (١٨٣٦)، ماسیلدێ (١٨٣٩)، و ماری (١٨٤٢) بە دوایدا لەدایک بوون.{{Harvnb|Dehs|Margot|Har'El|2007|loc=[http://jv.gilead.org.il/biblio/voyages.html I]}}
 
لە ساڵی ١٨٣٤ جۆڵس لە تەمەنی شەش ساڵیدا نێردرا بۆ قوتابخانەیەک (کە شوێنی مانەوە و خواردنی دابین دەکرد) لە ناوچەی بوفێ (5 Place du Bouffay) لە شاری نانتیس. ماموستاکەیان میمی سامبین بێوەژنی کابتنێکی دەریاوان بوو کە ماوەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر ون ببوو. ماموستاکە بەزۆری لە باسی مێردەکەی بە قوتابیانی دەوت کە ئەو کەشتی شکاوە و لە شوێنێک گیری خواردووە، لە دەرئەنجامدا وەک ڕۆبینسن کڕوزۆ دەگەرێتەوە لە دوورگە بیابانییە خەیاڵییەکەی. ڕووکاری بیرۆکەی چیرۆکی ونبۆنی ڕۆبینسن بە درێژایی تەمەن لەگەڵ جۆڵس ڤێرنێ مایەوە و لە زۆرێک لە ڕۆمانەکانیدا دەرکەوت، لەوانەش دوورگە پڕ لە نھێننییەکە (The Mysterious Island، ١٨٧٤)، دووەم نیشتیمان (Second Fatherland، ١٩٠٠)، و قوتابخانەی ڕۆبینسون (The School for Robinson، 1882).{{Cite book|last=Verne|first=Jules|url=https://books.google.ca/books?id=u15xDwAAQBAJ&lpg=PT12&ots=szlYzv4faP&dq=michel%20verne%20actress%20marriage&pg=PT12#v=onepage&q=michel%20verne%20actress%20marriage&f=false|title=Vice, Redemption and the Distant Colony|date=2012|publisher=BearManor Media|language=en}}