ھونەری گۆتیکی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) شائەمراز، باشترکردن |
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە؛ دەستکاریی جوانکاری |
||
ھێڵی ١١:
ھونەری گۆتیکی لە کڵێسای سان دونی دروستکراو لەلایەن ئابی شوگەر لە [[ئیل-دو-فرانس]]ی فەڕانساوە سەری ھەڵدا،<ref name="ستۆکستاد 516">ستۆکستاد (٢٠٠٥)، ٥١٦.</ref> لە سەرەتاشدا ھونەری گۆتیکی بە «کاری فەڕەنسی» ناودەبرا و دان بە گرنگی فەڕەنسا دەنرا لە سەرھەڵدانی ئەم ھونەرەدا.<ref name="books.google.com"/> ئەم ھونەرە بە خێرایی بە چەندین چەشنی جیاجیا بڵاوبووەوە، لە تەلارسازییەوە بۆ پەیکەرتاشی (جا بچووک یان گەورە) و وێنەکێشان بە شێوەی وێنەی سەر دار، وێنەی سەر شووشە، فرێسکۆ و مانیوسکریپتی ڕەنگدار.<ref name="ستۆکستاد 544">ستۆکستاد (٢٠٠٥)، ٥٤٤.</ref> گرووپە ئایینییە جیاجیاکان، بە تایبەتی سیستەرسییەکان، مۆنکەکان، و کارتوسیانەکان، ڕۆڵی گرنگیان بینیوە لە پەرەپێدان بە ھونەرەکە و بڵاوکردنەوەی بە ئەورووپادا. تەنانەت دوای سەرھەڵدانی شێوازێکی جیھانی ئەم ھونەرە بە ناوی ''گۆتیکیی نێودەوڵەتی'' کە تاکوو کۆتاییەکانی سەدەی ١٥ بەردەوام بوو لە پەرەسەندن، تەلارسازیی ئایینی ھێشتا بە گرنگی مایەوە و پەرەی پێ دەدرا، بە شێوەیەکی لێھاتبوو کە ھونەری گۆتیکیی ئایینی بەناوبانگترین ھونەر بووە لەم دەمەدا.
ھەرچەندە ھونەری گۆتیکی سێکیولار زۆر بووە لە کۆندا، بە گشتی، ڕێژەی مانەوەی ھونەرە ئایینییەکان زیاتر بووە لەچاو سێکیولارەکاندا. زۆرێک لەو کارە ھونەرەییانەی لەم دەمەدا بەرھەم دەھێنران ئایینی بوون، جا خەڵکی دروستیان کردبێت یان کڵێسا و کەنیسەکان. ھونەری گۆتیکی، ھەر وەک ھونەری مەسیحی، بە ھەمان شێوە لە سروشتدا تایپۆلۆجیکی بووە، وایان لێکداوەتەوە کە وەشانە کۆنەکەی کتێبی پیرۆز لە وەشانە نوێکە زیاتر بووە، ئەمەش لێکچوونە سەرەکییەکەیان بووە. دیمەنەکانی ھەردوو وەشانەکەی کتێبی پیرۆز شان-بە-شانی یەکتری پیشان دراون لە کارە ھونەرییە ئایینییەکانی ئەو دەمە، بەتایبەتی لە دیکۆر و پەیکەرەکانی پەرستگاکان. ھونەری گۆتیکی ڕۆڵێکی گەورەی بینیوە لە نواندنی مەسیح و مریەم. لەم ماوەیەدا، مەسیح و مریەم بە شێوازێکی واقیعیانەتر لە جاران کێشراون و دروست کراون، ھەروەھا [[ھونەری سۆمایی|ھونەرە
== تابلۆ و وێنەکان ==
[[پەڕگە:Österreichischer Meister - Anbetung der Könige.JPG|وێنۆک|وێنەیەکی گۆتیکی کە لەلایەن ھونەرمەندێکی نەناسراوەوە کێشراوە لە نەمسا]]
وێنەکێشی بە شێوازێک کە بە گۆتیکی ناسرابێت ھەتاکوو ساڵی ١٢٠٠ دەرنەکەوت، کە نزیکەی ٥٠ ساڵ دوای دەرکەوتنی ھونەری گۆتێکی دەکات. گۆڕانی ھونەری لە ڕۆمانسکەوە بۆ گۆتیکی زۆر ناڕێکە و بە زەحمەت تێبینی کراوە
فرێسکۆکان ھێشتا وەک داھێنانێکی ھونەری سەرەکی مایەوە لەسەر دیواری کڵێسا و کەنیسەکان. سوید و دانیمارک زۆرێک لە فرێسکۆیان بۆ ماوەتەوە. لە باکووری ئەورووپا، وێنەی سەر شووشە بووبە شێوازێکی گرنگی وێنەکێشان تاکوو سەدەی پانزەیەم، پێش ئەوەی وێنەکێشانی سەر دار جێی بگرێتەوە.<ref>Coe, 8-11</ref> مانیوسکریپتە ڕەنگدارەکانیش بەڵگەن لەسەر بوونی ھونەری گۆتیکی لەو ناوچانەی ھیچ وێنەیەک یان پەیکەرێکی گۆتیکی نەماوەتەوە.
|