کێشەی سپینۆزا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە؛ دەستکاریی جوانکاری
 
ھێڵی ٤٦:
بەشێکی تری ڕۆمانەکە سەبارەت بە ئالفرێد ڕۆزنبێرگ سیاسەتمەدارێکی [[حیزبی نازی]]یە. ئالفرێد ڕۆزێنبێرگ کە لە ھەڵبژاردنەکانی نێوان خوێندکارانی قوتابخانەدا خۆی کاندید کردووە، لە وتاربێژییەکی توند و دژە جوولەکەیی بە وتنی ئەوەی کە ڕەگەزی ئاریایی ڕەگەزێکی سەرترە، سەرنجی بەڕێوبەری قوتابخانە و مامۆستایەکەی ڕادەکێشێت. بەو ھۆیەوە بەڕێوبەر و مامۆستاکەی بڕیار دەدەن تەمبێی بکەن و پێی دەڵێن کە دەبێت ژیاننامەی [[یۆھان ڤوڵفگانگ فۆن گۆتە|گۆتە]] بخوێنیتەوە و ھەر ڕستەیەکت لەبارەی سپینۆزاوە بینی لە لاپەڕەیەکدا بینووسیت و بیھێنیت. لەمەوە ئالفرێد بۆی دەردەکەوێت کە گۆتە، بە ڕێزەوە لە سپینۆزا دواوە و سرەوتنی ھزریی خۆی منەتباری سپینۆزا دەزانێ.
=== بەشێک لە ڕۆمانەکە ===
ئەمڕۆ بەیانی ئەو کاتەی خەڵک لە کنیسە خەریکی عیبادەت بوون، وەرگێڕاوە ئیسپانیاییەکەی تەوراتی پیرۆزم دەخوێندەوە. پڕاوپڕ بوو لە موعجیزە. خوا دەریای سووری دوو لەت کرد، قەھری لە میسرییەکان گرت، لەڕێدەرچووانی پێ وەک شمشادی سوور وا بوو. بۆچی ھەموو موعجیزەکان لە سەردەمی موسا ڕوویاندا؟ بۆچی سەردەمی موعجیزەکان بەسەر چووە؟ ئایا خودای بەتوانا خەوی لێ کەوتووە؟
 
ئەو دەمەی باوکمیان سووتاند و بە چ ھۆیەکەوە سووتاندیان، چوونکەچونکە پارێزگاری لە کتێبە پیرۆزەکەی خوا دەکرد، ئەو کاتە خوا لە کوێ بوو؟ ئایا خوا ئەوەندە دەسەڵاتەی نەبوو کە باوکم، ئەو کەسەی ھەمیشە ڕێزی بۆ خوا دادەنا، ڕزگار بکات؟ ئەگەر وایە، کێ پێویستی بە خوایەکی وایە؟ ئایا خوا دەیتوانی باوکم بپارێزیت بەڵام بڕیاری دا ئەو کارە نەکات؟ کەوایە کێ پێویستی بە خوایەکی وا بێڕوحمە؟
 
بە بڕوای من، ئەم کێشەیە، لە ھەڵەیەکی گشتی و سەرەکییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمە ھەڵەیە خوا وەکوو بوونەوەرێکی زیندوو، بوونەوەرێکی ساحیب فکر، بوونەوەرێک کە وەکوو خۆمان بیر دەکاتەوە، بوونەوەرێک کە بیر لە ئێمە دەکاتەوە، وێنا بکەین. یۆنانییە کۆنەکان بەم ھەڵەیان زانیبوو. دوو ھەزار ساڵ لەمەو پێش، پیاوێکی زانا بەناوی زنوفان نووسی، ئەگەر گاکان و شێر و ئەسپەکان، دەستیان ھەبوایە و بیانتوانیبایە وێنە بکێشن، لەوانەیە خوایان بە شێوەی خۆیان بکێشابایە. ئەگەر سێگۆشەکان بیانتوانیبا بیر بکەنەوە، لەوانەیە خوایەکی سێگۆشەیییان بکێشابایە و ھەروەھا بازنەکانیش خوایەکی بازنەیی....
== سەرچاوەکان ==
* مسئلهمسئلە اسپینوزا ، اروین د. یالوم، بهارهبھارە نوبهار،نوبھار، نشر قطره،قطرە، چاپ هفتمھفتم
 
{{تووڵی دەروازە|کتێب|ڕۆمانەکان|دەروونناسی|فەلسەفە}}