کاوێس ئاغا: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە؛ دەستکاریی جوانکاری
ھێڵی ٦:
لە ڕێکەوتی ١٣ / ٥/ ١٩١٦ و بەھۆی [[جەنگی جیھانی یەکەم]] و داگیرکردنی [[ڕواندوز]] لەلایەن ئینگلیزەوە خەڵکێکی زۆر دەربەدەر بووە، وە کاوێس ئاغاش لەگەڵ بنەماڵەی حاجی نەورۆز ڕوویان لە شەقڵاوە کردووەو لەوێ نیشتەجێ بووە. وە لە شەقڵاوە حاجی نەورۆز بە فەرمانی عوسمانیەکان ئەبێتە بەڕێوەبەری ناحیەی شەقڵاوە و کاوێس ئاغاش ئەکاتە فەرمانبەر لەسەر میوە ‌و دانەوێڵەو بەروبوومی عوسمانیەکان کە لە خەڵکی شەقڵاوە کۆیان ئەکردەوە.
کاوێس ئاغا کەسێکی زۆر کورد پەروەو نیشتیمان پەروەر بووە وە ئەوەش لە کردارەکانی ڕەنگی داوەتەوە کاتێک پاسەوانی بەروبومی عوسمانیەکانی کردووە بە شەوان لەبەردەم چاوی جەندرمەکان دەستی یارمەتی بۆ خەڵکی فەقیر و ھەژار درێژ کردووەو لەم بەرووبومانە بەشی داون.
وەدوای ئەوە ئەو کارەی جێھێشتووە بەڵام ھەر لە ناحیەی شەقڵاوە ماوەتەوە چوونکەچونکە شوێنەکەی زۆر لەلا دڵگیر بووەو سروشتەکەی زۆر کاریگەری لەسەر دروستکردووەو لەلایەن خەڵکی شەقڵاوەش زۆر خۆشەویست بووەو وە بوەتە ھاوڕێیەکی نزیک و خۆشەویستی (سلێمان بەگ بایز) و لە دیوانی میرانی سلێمان بەگ چەند لاوک و مەقامی ووتوە، وە ھەر لە شەقڵاوە ئامینە مەحمود شەریفی مارە کردووە ژیانی ھاوسەریان پێکھێناوە وە چوار مناڵیان بووە بەناوی ( ئەحمەد و محەمەد و عەبدوڵا و جەمیل).
جەرێکیان کاوێس ئاغا بڕیار دەدات لەگەڵ ئەحمەد ئیسماعیل بەگ سەردانی خزم و کەس و ھاوڕێیانی بکات لە گوندەکانی پیرمام و حیران خور و ھرشم، بەڵام لەم سەفەرەیدا ھەست بە بێتاقەتی دەکات و داوا لە ئەحمەد ئیسماعیل دەکات بیگەڕێنێتەوە شەقڵاوە، دوای گەڕانەوەیان بۆ شەقڵاوە تەندورستی کاوێس ئاغا بەرەوخراپتر دەڕوات و پاش ماوەیەکی کەم لە ناوەڕاستی مانگی شوبات لە ڕۆژی چوارشەمە ساڵی ١٩٣٦ دڵی تەڕو عاشقی لەوەستان ئەکەوێت و گیانی لەدەست دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ بەر دەرگای خوای گەورە و لە گۆڕستانی (ھرشم) ئەنێژرێت.
وە ئامینەی خێزانی ٤٦ ساڵ دوای کۆچیدوای ئەو دەژێت و لە ٢٢/شباط/١٩٨٢ گیانی ئەسپێرێت و لە گۆرستانی گردە زەیتوونە لە شەقڵاوە بە خاک ئەسپێردرێت.
 
== ژیانی ھونەری ==
 
زۆربەی بەرھەمە ھونەریەکانی بە شێوەزاری کرمانجی باکوور بووە وە بە ڕەسەنایەتی و میللی جیادەکرێتەوە. وە ئەوەی شایەنی باسکردنە کاوێس ئاغا ھەر تەنھا لاوک بێژو مەقام بێژ نەبووە بەڵک و شاعیرێکی لێھاتووش بووە. لەو سەردەمدا گازینۆو قاوەخانەی فەلیح لە ھەولێر شوێنی کۆبونەوەی ھونەرمەندانی ئەوکات بووە وە کاوێس ئاغاش زۆر سەردانی ئەوێی کردووە، وە لە ساڵی ١٩٣٠ بیری لەوە کردۆتەوە گۆرانی و مەقامەکانی تۆماربکات ئەوەبوو لە موسڵ لەگەڵ کۆمپانیای بیزانفۆن واریۆن ڕێککەوت بۆ تۆمارکردنی بەرھەمەکانی وە لەوێ بەدیداری ھونەرمەندانی شەنگال شادبوو نموونەی (عەلی خەنجەر و گوڵێ خان و مەنج کوێر و حەمەد ئاغا مەدۆ)، یەکەم بەرھەمی تۆمارکراوی بەناوی (گەنج خەلیل)ە، وە لەدوای ئەوەش چەند بەرھەمێکی تری گۆرانی و لاوک و مەقامی تۆمار کردووە لە تۆمارگای بزافۆن ونایف.
کاوێس ئاغا چەند جارێک بەدیداری شێخ مەحمودی حەفید شادبووە و وە لاوکێکی ‌ بەسەر شۆڕسەکەی دا ھەڵداوە. وەلە کاتێکدا سمو ئاغای شکاکی سەردانی کوردستانی عیراق دەکات ‌ لە دیوانی میرانی قادر بەگ لە شەقڵاوە کاوێس ئاغا پێشوازی لێدەکات و ھاوەڵی ئەبێت بۆ سەردانی کردنی ھەریەکە لە مەجید ئاغای دیری و سەرۆک عەشیرەتەکانی ھەرکی و زراری و شێخ بزینی و لەدوایشدا شێخ مەحموودی نەمر لە سلێمانی.‌
وە لەساڵی ١٩٣٥ ئاھەنگێکی سازداوە لە قاوەخابەی عەلی شکاک لە ڕانیە وە ئاھەنگێکی تری لە ‌
ماڵی قایمقامی قەزای ڕانیە جەلال سائب ئەنجام داوەو وە لەلایەن بەڕێزیان و زۆر کەسی دیارو ناوداری تری ڕانیە تەکریم کراوە.
ئامانەی خوارەوە ناوی چاڵاکیەکانیەتی لە لاوک (شێخ مەحمود، ئیسماعیل ئاغا، شۆرشی دووەمی بارزان، میر بنجۆ، بابی عەبدالکریم و نایف، گەلی کاشخانی، شەڕی تورک و یۆنان، بابی سلی، خالدی رزکو، عبدالمجید، سعدونی نحو، أفدلی عیسی، حسنی والکی، میرو، لولوسوارو، علی سەد جار لمن علی.
 
وە ئەمانە ناوی مەقامەکانی عیشق و دڵدارین یایو _ دە ھە ری _ عە رە بی _
دلبە ر_ لاوکو _ یار کوندو _ دوتمام _ بیریفانی _ دە لال _ تە زانی _ زالمی _ یاری _ بیلمە ز_ کە وری _ ئە سمە ر _ سە ودالی _ میفانو _ سکفانو _ لاوکی سموقی _ کینج خلیل .