تەیمووری لەنگ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە
ھێڵی ٥١:
پێش لە دایکبوونی تەیموور باوکی کە ناوی« تەرقائی بوو » ڕێزدار بوو لای خەڵکی شار واتا شاری ( کەش ) شەوێک خەون دەبینێت و لەبەربەیانی شەوەکەدا دەچیت بۆ لای « شێخ زێدەدین » دەڵی لە خەوما پیاوێک شمشێرێکی داوەتە دەستم و بەھەر چوار لادا شمشێرەکەم ھەڵدەسوڕاند ، شێخ لە وەڵامدا دەڵێت « خوا کوڕێکت پێ دەدات بە شمشێرەکەی دنیا دەگرێت و لە سایەیدا دینی ئیسلام پەرە دەستێنێت » بۆیە کە خودا ئەو کوڕەی پێتدا ووریایبە لە پەروەردەکردن و خوێندنیدا .
 
ساڵی دواتر تەمور لە دایک دەبێت ئەمە ئەو خاڵەیە کە دنیا گیرۆدەی شمشێرەکەی تەیمور دەکا ، کە تەیمور لە دایک دەبێت باوکی دەچێتە لای مامۆستایەکی نزیک بۆ ھەڵبژاردنی ناوێک بۆی ، لەو کاتەدا ئەم مامۆستایە قورئان دەخوێنێت لە سورەتی « الملک » ئایەتی « ١٦ » کە ووشەی تەیموری تێدایە بە مانای بومەلەرزە وە ناوی تەیموور لە کەسایەتی و خانەوادەی ئەوانەوە نزیکە واتاکەی بۆیە ئەو ناوەی بۆ ھەڵبژارد مامۆستاکە لە کاتێکدا کە تەیمور دێتە گەورەبوون و باوکی دەیبینی بە ھەردوو دەست کاردەکات و دەنوسێت کە لەو سەردەمەدا شتێکی دەگمەنە و ئەمەش لە کاتی خویندن و نوسیندا دەردەکەوێت . تەیموور لە کاتی خوێندنیدا لای مامۆستا « مەلا عەلی بەگ و شێخ شمس الدین » خوێندویەتی و خوێندکارێکی زیرەک و لێھاتوو بووە و زۆر زوو ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە ھەربۆیەش نازناوی « حافڤ القرآن »ی پێبەخشراوە . وە مامۆستاکەی بە باوکی ووتوە کە نرخی ئەم کوڕە بزانێت چوونکەچونکە بە ھەردوو دەستی دەنوسێ دەبێتە حوکمداری ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا ، دوای ئەوەی خوێندنی ئەو سەردەمە تەواو دەکات باوکی پێیدەڵێت دەبێت ببیت بە سوارچاک و تیرئەنداز ، خۆیان لەو سەردەمەدا کێڵگە و وڵاغی بەرزیان ھەبووە و تەیموور دەچووە کێڵگە و لەوی فێری ئەسپ سواری و تیر ئەندازی کرا کە زۆر سەرکەوتوو بوو تیایدا و بە ھەردوو دەست تیری دەھاویشت و شمشیربازی دەکرد ،‌‌ یەکەم کەس کە بە دەستی تەیمور کوژرا لاویک بوو ناوی « یوڵاش » بوو کە لە کاتی خویندن و دواتریش قسەی ناخۆش و چەوتی بەرامبەر دەکرد زۆربەی قوتابیەکانی شایەتی ئەوەبوون کە ئەم کارە خەتای یوڵاش بووە و خەتای تەیموری تیا نیە بۆیە لەسەر ئەو کارەساتە تاوانبار نەکرا .
 
== سەرەتای لاوی و پێشکەوتنی ھونەری جەنگ ==
ھێڵی ٦٧:
== بە خزمەت گەیشتنی میری یاخماق ==
 
فەرمانڕەوای شاری سەمەرقەند کە ناوی میر « یاخماق » بوو کابرایەکی تەمەن حەفتا ساڵ دەبوو دوو کوڕەکەی کوژرابوون و برازایەکی ھەبوو ترسی ئەوەی ھەبوو کە برازاکەشی بکوژێت و تەختی فەرمانڕەوایەتی داگیربکات . تەیمور خەبەری بۆ نارد کە ئەگەر ئارەزوو بکا ئەوا لە خزمەتیدا دەبێت میر رازی بوو وە کاتێ چاوی پێکەوت کردی بە سەرکردەی سوپاس ، کاتێک سەرکردەی سوپا کۆنەکە کە تەمەن پەنجا سالانێک دەبوو وە ناوی قۆڵۆر کەماڵ بوو کە ‌زانی میر سەرکردەی نوێی بۆ ناردوون نیگەران بوو ڕووی کردە سەربازەکان و وتی میریاخماق کوڕیکی قژ درێژی بۆ ناردووین بۆ ئەوەی لەگەڵیا چاک ڕابوێرین بۆیە تەیمور چووە لای و شمشێرەکەی لە کالان دەرھێناو ھاواری کرد ئێستا پێت دەسەلمێنم کە دەتوانم سزای جنێودەر بدەم بۆیە قۆڵۆر کەماڵ بەرەنگاری بووەوە و شمشیرەکەی ھەڵکێشا چوونکەچونکە دڵنیابوو کە دەیەوێت بیکوژێت تەیمور شمشێرێکی بادایە لا ملی و دایھنایەوە تا سەر ئێسقان ومل و شادەمار و قوڕقوڕاگەی بڕی و پاش چەند چرکەیەک مرد، پاسان تەیمور ڕووی کردە سەربازەکان و ووتی من تەیموری کوڕی تەرقائی خەڵکی شاری کیشم فەرماندەی لەشکر و ئێوەشم وە ھەرکەس سەرپێچی بکا دەکوژرێت ، دوای ئەم قسانە لەشکر بێدەنگ بوو و ئەمیش زانی فەرماندەیی کردنی جێگیر بووە ، میر یاخماق کە بەمەی زانی ناردی بە دوایدا و پیرۆزبایی لێکردوو و پێی وت تۆ منت ڕزگار کردووە لە دەست پیاوێکی تێکدەر و ناپەسند و نالەبار ، ھەر لەو دیدارەی میر و تەیموردا وتی میرم سوپاتان زۆر ناڕێک و ناتەواوە ڕێمبدە با چاکی بکەم میر لە وەلامدا وتی چی بەباش دەزانی ئەوە بکە ، بۆیە تەیمور دەستی کرد بە دەستە دەستەکردنی سوپا و لێپرسراوی بۆ دادەنا کە پێی دەوترا «یوزباشی » بەم جۆرە لە ماوە دوو ھەفتەدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدی دەکرا ، دوا مانگێک تەیموری مەزن چووە سەردانی میر لەم سەردانەیدا بینی ھەندێک پیاو لە بیابانەوە ھاتنە بارەگا و داد و فەریادیان بوو لە دەست« قەرەخەتائی» کە ھۆزێک بوون لە باکوری سەمەرقەنددا نیشتەجێ بوون و ھێرشیان کردبوونە سەر و شەش ھەزار مەڕیان لێ بە تاڵان بردبوون و سێ شوانیشیان کوشتبوون ، بۆیە تەیمور داوای لە میر کرد کە ڕیی پێبدات کە جەردەکان بگرێت و مەڕەکان بێنێتەوە ، میر ووتی ئەو خێڵە زۆر خەتەرناکن و ژمارەیان لە بیست ھەزار کەس پترە ، تەیموریش لە وەڵامدا ووتی گەر ڕێگام بدەن و قایل بن بە دووسەد جەنگاوەر ھەموو مەڕەکانیان لێ دەستێنمەوە ، میر ووتی دەتەوێ بە دوو سەد جەنگاوەر بچی بە گژ بیست ھەزار جەنگاوەردا‌ ؟ تەیموریش لە وەلامیدا ووتی بۆ سزادانی جەردەکان و گەڕانەوەی مەڕەکان دوو سەد کەس بەسە . دوا ئەم قسەیەو ھەر ئەو ڕۆژە تەیمور بە خۆی و جەنگاوەرەکانیەوە کەوتەر ڕێ ھەر ھەمان ڕۆژ دوا بڕینی بیست قۆناغ گەیشتە قەڵەمڕەوی خێڵی قەرەخەتائی و داوای کرد کە چەند پیاو ماقوڵێکیان بێن .ھەندێک پیاوھاتن و پێی وتن من سەرلەشکری میر یاخماقم ھەندێ لە پیاوەکانی خێڵی ئێوە شەش ھەزار مەڕیان بردووە و سێ شوانیشیان کوشتووە ، داوای مەڕەکانی کردەوە و داواشی کرد جەردەکانیشی پێبناسێنن ئەوانیش لە وەلامدا وتیان ئەم خێڵە یانزە تیرەیە و ئێمە نازانین کام تیرەیە ئەم کارەی کردووە ، تویموریش وتی ھەر تیرەو دزێکتان ھەیە گەر پێم بڵێن جەردەکان کامانەن کارم بە ئێوە نیە ئەوانیش وتیان ئێمە جەردەکان ناناسین بۆیە تەیموریش وتی تا ماوەی خوێندنی سورەتی ( الفاتحە ) ڕادەوەستم ئەگینا لە ملتان ئەدەم .ھەموویان پێکەنین و پیاوێکی سور و مل ئەستوری سمێڵ زل ووتی ئەم قسانە لە دەم و پلی تۆ نایە ھێشتا زووە ودەم و دەست لە قسەکانیدا داوای لە پیاوەکانی کرد کە تەیمور بگرن بۆیە تەیموریش بە شمشێرەکەی سەری ئەم پیاوە دەپەڕێنێت و چوار پیاوەکەی تریش پەلاماری دەدەن و ئەمیش برینداریان دەکات و دەیانخاتە دەوارێکەوە . و وتیان دزەکان لە تیرەی « ئاق مەربوج »ن تەیموری داوای ناوی سەرۆکی ئەو تیرەیە دەکات و ئەوانیش دەڵێن « جەودەت گۆڵتۆ»یە تەیموریش‌ ھەرچواریان دەبات بەو مەرجەی ناوچەی دزەکانی پێ نیشان بدەن ئینجا بەریان بدات ، کە دەگەنە ناوچەی خێڵی ناوبراو دەپرسێت سەرۆکی خێڵ لە کوێیە ئاماژە بۆ خێوەتکی سپی دەکەن .تەیمور ھێڕش دەکاتە سەریان و جەودەت گۆڵتۆ و ھەردوو کوڕەکەی دەستگیر دەکات و دوو کوڕەکەی دەڕفێنێت و کە دوور دەکەونەوە دڵنیا دەبێت و خۆی بە سەرەک خێڵەکە دەناسێنێت و ئەویش دەڵێت چیت لە من گەرەکە تەیموریش لە وەڵامدا دەڵێت ئەگەر مەڕەکانم بدەنەوە ھەرسێکتان ئازاد دەکەم ئەمیش لە پێشدا مل نادات بۆ داواکەی تەیمور و بەڵام کە دەبینێت کوڕەکانی دەبەستێتەوە و پەت دەخاتە ملیان و دەستدەکەن بە لینگەفرتێ جەودەت گۆڵتۆ ڕازی دەبێت بە گەراندنەوەی مەڕەکان لە پێناو ئازاد کردنی کوڕەکانی و دەڵێت ئەی خوینی شوانەکان چەندە تەیموریش دەڵێت خوێنی ھەریەکەیان سێ سەد حوشترە بەڵام تۆ نۆسەد ئەسپ بدە چونکە خاوەنی ئەسپی زۆریت کە جەودەت زانی وازی لێناھێنێت ناچار ڕازی بوو کە داواکاریەکانی جێبەجێ بکات ،لەو کاتەدا پیاوێک بەلایاندا تێدەپەڕیت و پێی دەڵێت مەڕەکان بگێڕنەوە لەگەڵ نۆسەد ئەسپ ، ئیتر مەڕ و ئەسپەکان ھێنران و خۆی و کورەکانی ئازاد نەکران تا ئەو کاتەی مەڕ و ئەسپەکان گەیشتنەوە سەمەرقەند ئینجا ھەرسێکیانی بەرداو ڕیگەی سەمەرقەندیان گرتەبەر و بەم شێوەیە توانی مەڕەکان وەربگرێتەوە و خوێنی شوانەکانیشی قەرەبوو کردەوە .
 
== مردنی میر یاخماق و بەربەرەکانی لەگەڵ ئەرسەلاندا ==