ڤیکتۆر ھوگۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب v2.02 - خاوێنکردن / پرۆژەی ویکیپیدیا:ووپ (بانگکردنەوەی پارامەتری دووبارە لەناو داڕێژەدا)
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٤٥:
'''ڤیکتۆر ماری ھوگۆ''' ([[٢٦ی شوبات]]ی [[١٨٠٢]] – [[٢٢ی ئایار]]ی [[١٨٨٥]]) شاعیر و [[نووسەری شانۆگەری]] و [[ڕۆماننووس]] و [[کاربەدەستی دەوڵەت]] و چالاکوانێکی [[مافەکانی مرۆڤ]]ی فەڕەنسی بوو.
سەرەتا ناوبانگی ئەدەبی ھوگۆ لە فەڕەنسادا بە ھۆی ھۆنراوەکانیەوە بوو، بەڵام ڕۆمانەکانیشی ھەمدیسان ڕۆڵیان ھەبوو لە ناوبانگیەکەی. لەنێو چەندین بەرگ ھۆنراوە، [[بیرکردنەوەکان]] ''[[:fr:Les Contemplations|Les Contemplations]]'' و [[ئەفسانەی سەدەکان]] ''(La Légende des siècles)'' پایەیەکی ڕەخنەگری بەرزیان ھەیە، ھوگۆ ھەندێکجار وەک گەورەترین شاعیری فەڕەنسی دەناسرێ. ناسراوترین کارەکانی لە دەرەوەی فەڕەنسا ڕۆمانەکانی [[بێنەوایان]] ''(Les Misérables)'' و ''Notre-Dame de Paris''(ھەروەھا بە ئینگلیزی ناسراوە بە ''The Hunchback of Notre-Dame'').
لە شاپەرستێکی پابەندەوە لەو کاتەی گەنج بوو، بۆچوونەکانی ھوگۆ گۆڕا بە تێپەڕ بوونی چەند دەیەیەک ئەو بوو بە لایەنگرێکی توندڕەوی [[کۆماری]]، لە کارەکانیدا پەنجە بۆ زۆربەی باسە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان و ڕێچکە ھونەریەکانی سەردەمی خۆی درێژ دەکات. بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە ساڵی ١٨٥٥ بۆ سالی ١٨٧٠ لەمەنفا ژیانی بەسەر بردووە، دامەزرێنەر و سەرۆکی فەخری کۆمەڵەی ئەدیبان و ھونەرمەندانی جیھانی بووە لە ساڵی ١٨٧٨، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا و ئەندامی کۆمەڵەی نیشتیمانی فەرەنسا بووە. لە ٢٢ ئایاری ١٨٨٥ و لەتەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە [[پاریس]] کۆچی دوایی کردووە و لەگۆڕستانی مەزنەکانی پاریس نێژراوە.
 
== نوسینەکانی ==
هۆگۆ یەکەم ڕۆمانی خۆی (''Han d'Islande'', 1823) ساڵێک پاش هاسەرگیرییەکەی لە ساڵی ١٨٢٣دا بڵاو کردەوە و دووەم ڕۆمانیشی( (''Bug-Jargal'', 1826))پاش سێ ساڵ بڵاوکردەوە. لە نێوان ساڵەکانی ١٨٢٩ و ١٨٤٠دا پێنج بەرگی دیکەی شیعری بڵاوکردەوە((''Les Orientales'', 1829; ''Les Feuilles d'automne'', 1831; ''Les Chants du crépuscule'', 1835; ''Les Voix intérieures'', 1837و  ''Les Rayons et les Ombres'', 1840))، کە ناوبانگی ئەویان وەک یەکێک لە مەزنترین شاعیرانی لاواندنەوە و  شیعری لیریکی سەردەمی خۆی سەرخست.
 
وەکو زۆرێک لە شاعیرانی گەنجی نەوەی خۆی، هۆگۆ تەواو کاریگەر بوو بە فرانسوا ڕێنێ شاتۆبریاند، فیگەری ناسراوی جوڵەی ئەدەبی ڕۆمانتسیزم و فیگەری دیاری ئەدەبیاتی فەڕەنسای سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەهەم. لە سەردەمی گەنجیدا، هۆگۆ خۆی یەکلایی کردەوە کە یان دەبێت بە شاتۆبریاندێکی دیکە یانیش هیچ و دەبێت ژیانی لە زۆر ڕووەوە هاوشانی پێشینانی بوارەکەی بڕوات. هەروەکو شاتۆبرایند برەوی بە ڕۆمانتسیزم دا و لە سیاسەتەوە تێوەگلا(ئەگەرچی زیاتریش وەک پاڵەوانی سیستمی کۆماری) و بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەکانییەوە نەفیکرا.<ref>{{Cite book|last=Bellos|first=David|title=The Novel of the Century : The extraordinary adventure of Les Miserables|publisher=Particular Books|year=2017|isbn=978-1-846-14470-7|location=|pages=162|quote=|via=}}</ref>
 
هەر لە سەرەتای تەمەنییەوە سەرکەوتن و ناوبانگی بەدەست هێنا. یەکەم کۆمەڵە شیعری بە ناوی (''Odes et poésies diverses'')  لە ساڵی ١٨٢٢ لە سەردەمی لویسی هەژدەهەمدا بڵاوکرایەوە. ئەگەرچی شیعرەکان بەهۆی پڕپەرۆشی و ڕەوانبێژییەکەیانەوە جێگای سەرسامی بوون بەڵام  کۆمەڵە شیعری (''Odes et Ballades'') ی کە چوار ساڵ دواتر لە ساڵی ١٨٢٦دا بڵاوکرایەوە، دەریخست کە هۆگۆ شاعیرێکی مەزن و شارەزایەکی سروشتی شیعری لیریکی و گۆرانی داهێنەرانە.<ref name="Stephens 2019 p. 24">{{cite book|last=Stephens|first=B.|url=https://books.google.co.uk/books?id=laCKDwAAQBAJ&pg=PA24|title=Victor Hugo|publisher=Reaktion Books|year=2019|isbn=978-1-78914-111-5|series=Critical Lives|page=24|language=lt}}</ref>
 
یەکەم بەرهەمی خەیاڵیی هۆگۆ سەرەتا لە شوباتی ١٨٢٩دا و لەلایەن چاڕڵس گۆسەلینەوە بێ ناوی نووسەر بڵاوکرایەوە کە ڕەنگدانەوەی ویژدانی کۆمەڵایەتی نالەباری ئەوکاتە بوو کە بوو بەهۆی دروستبوونی بەرهەمی دواتری. ''Le Dernier jour d'un condamné'' (''The Last Day of a Condemned Man'') کە کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر نووسەرانی دواتری وەکو ئەلبێرت کامۆ، چارڵس دیکنس، فیدۆر دیستۆیڤسکی جێهێشت. کڵەود جویکس کە کورتە چیرۆکێکی دیکۆمێنتارییە لە بارەی بکوژێکی ڕاستەقینەوە کە لە فڕەنسا لەسێدارەدراوە، لە ساڵی ١٨٣٤دا دەرکەوت و لە لایەن هۆگۆ خۆیەوە بە پێشەکییەک دانرا بۆ بەرهەمە مەزنەکەی لەسەر نادادی کۆمەڵایەتی بە ناوی ''Les Misérables''.<ref>Escholier, Raymond, ''Victor Hugo raconté par ceux qui l'ont vu'', Librairie Stock, 1931, p. 11.</ref>
 
== هۆگۆ بە شانۆییەکانی ''Cromwell'' (1827) و ''Hernani'' (1830) ==
بوو بە پێشڕەوی ڕەوتی ئەدەبی ڕۆمانتسیزم. شانۆنامەی ''Hernani'' کە مژدەی گەیشتنی ڕۆمانتسیزمی فەڕەنسی بەخشی، لە تەختی شانۆی Comédie-Française نمایش کرا، بە چەندین شەوی پڕئاژاوە پێشوازی لێکرا ئەوەش بەهۆی پێکدادانی نێوان ڕۆمانتیکی و ترادیشناڵیستەکان لە بارەی ڕەچاونەکردنی یاسا نوێیەکانی کلاسیزم لە شانۆییەکەدا.
 
ناوبانگی هۆگۆ لەگەڵ شانۆییەکانی دواتریدا هەڵکشا لەوانەش Marion Delorme (1831), The King Amuses Himself (1832), and Ruy Blas (1838).
 
ڕۆمانی "قەمبووڕەکەی نۆتردام"ی هۆگۆ لە ساڵی ١٨٣١ بڵاوکرایەوە و هەر زوو وەرگێردرایە سەر زمانەکانی دی لە تەواوی ئەوروپادا. یەکێک لە کاریگەرییەکانی ڕۆمانەکە ناچارکردنی پاریس بوو بۆ بنیاتنانەوەی کاتیدرائی نۆتردام کە سەرنجی هەزاران گەشتیاری بۆ خۆی ڕاکێشا کە ئەو ڕۆمان بەناوبانگەیان خوێندبۆوە. هەروەها کتێبەکە ئیلهامبەخشی پێزانینی زیاتر بوو بۆ باڵەخانەکانی سەردەمی ڕێنیسانس کە دوای ئەوە دەستکرا بە پارێزگاریکردنێکی چالاکانە لیێان.
 
هۆگۆ هەر لە سییەکانی سەدەی نۆزدەهەمەوە بەرنامەی بۆ ڕۆمانێکی گەورە لە بارەی غەمخواریی و نادادی کۆمەڵایەتییەوە داڕشت بەڵام حەڤدە ساڵی ویست بۆ ڕۆمانی بێ نەوایان کە تەواو ببێت و تا دواجار لە ساڵی ١٨٦٢دا بڵاوبۆوە.<ref>Brockett, Oscar G. ''History of the Theatre''. Eight Edition. Boston: Allyn & Bacon, 1999. P. 339.</ref>
 
هۆگۆ جێهێشتنی زیندانی  Bagne of Toulon ی لە لایەن زیندانییەکانییەوە لە یەکێک لە چیرۆکەکانی سەرەتایدا بە ناوی "Le Dernier Jour d'un condamné   بەکارهێنا، ئەگەرچی تا ساڵی ١٨٤٥ دەستی بە نووسینی کتێبەکە نەکرد، لە ساڵی ١٨٣٩ چوو بۆ شاری تۆولۆن بۆ سەردانی زیندانی باگن و تێبینی وردی لەبارەی شوێنەکەوە وەرگرت. لەسەر یەکێک لە لاپەڕەی تێبینییەکانی لەبارەی زیندانەکەوە بە پیتی گەوە و تۆخ ناوێکی شیاوی بۆ پاڵەوانی کتێبەکە نووسیوە کە "جین ترێجیان"ە. کاتێک دواجار کتێبەکە نوسرا ناوەکە بوو بە "جین ڤاڵجیان".
 
هۆگۆ زیرەکانە ئاگاداری نایابیی ڕۆمانەکە بوو، وەک ئەوەی لە ٢٣ی ئاداری ١٨٦٢ لە  نامەیەکیدا بۆ خاوەنی دەزگای چاپەکە، ئەلبێرت لاکرۆیکس نووسیویەتی، " باوەڕم وایە کە ئەم کتێبە یەکێک دەبێت لە لوتکەی کارەکانم گە ر خاڵی وەرچەرخانیان نەبێت. بڵاوبوونەوی ڕۆمانی بێ نەوایان  گەیشتە بەرزترین ئاستی مەزاد. پێش شەش مانگ لە دەرچوونی، دەزگای چاپی بەلجیکی لاکرۆیکس و ''Verboeckhoven'' دەستیان کرد بە کەمپەینێکی بەبازاڕکردن لە ڕۆژنامەکانەوە سەبارەت بەو بەرهەمە کە بۆ ئەو کاتە شتێکی ناباو بوو. هەروەها بەشی یەکەمی ڕۆمانەکە بە ناوی "Fantine" لە هەمان کاتدا لە شارە گەورەکاندا بڵاوکرایەوە. ژمارەیەک لە کتێبەکە هە ر لە ماوەی کاتژمێرەکانی سەرەتادا فرۆشرا و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کۆمەڵگای فەڕەنسی هەبوو.<ref>''Le Bagne de Toulon (1748–1873)'', Académie du Var, Autres Temps Editions (2010), {{ISBN|978-2-84521-394-4}}</ref>
 
دامەزراوە ڕەخنەییەکان بە گشتی دژایەتی ڕۆمانەکەیان دەکرد؛ دامەزراوەی تاین بە ناورد دەیبینی، Barbey d'Aurevilly گلەیی لە زمانە بازاڕییەکەی کرد، گۆستاڤ فلەوبێرت نە ڕاستی و نە مەزنی تێدا نەدۆزییەوە ''Goncourt'' brothers بە توندی ڕەخنەی لە لایەنە هونەرییەکەی گرت، بۆدلێریش ئەگەرچی خوێندنەوەی ئەرێنی بۆ کردبوو لە ڕۆژنامەکاندا بە نهێنی بە " بێزراو و گەوجانە" سەرزەنشتی کرد. بێ نەوایان تا ڕادەیەکی وا لای جەماوەر پەسەند بوو کە ئەو ئاریشانەی بەرزی کردنەوە خرانە بەرنامەی کاری کۆڕی نیشتیمانی فەڕەنساوە. تا ئەمڕۆش ئەو ڕۆمانە ناودارترین ڕۆمانی هۆگۆیە. لە سەرانسەری جیهاندا ناودارە و کراوەتە بەرنامەی فیلم و تەلەفزیۆن و شانۆ.
 
چیرۆکێکی نادڵنیایی هەیە کە دەڵێت کورتترین نامەگۆڕینەوەی مێژوو لە نێوان هۆگۆ و بڵاوکارەکەی Hurst and Blackettدا بووە و ئەوەش لە ساڵی  ١٨٦٢دا. هۆگۆ لە پشووی کاردا بووە کاتێک ڕۆمانی بێ نەوایان بڵاوبووەتەوە. بە ناردنی یەک یەکەی نووسینی  تەلەگرام و پرسینی "؟" پرسیاری کاردانەوەی خەڵکی کردووە بۆ کارەکەی. بڵاوکارەکەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی بەرهەمەکە بە ناردنی نیشانەی "!" وەڵامی داوەتەوە.
 
هۆگۆ لە ڕۆمانی دواتردا ''Les Travailleurs de la Mer'' (''Toilers of the Sea'') کە لە ساڵی ١٨٦٦دا بڵاوبووەوە، لە کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی دوورکەوتەوە. کتێبەکە پێشوازی باشی لێکرا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەهۆی سەرکەوتنی پێشتری ڕۆمانی بێ نەوایانەوە. هۆگۆ رۆمانەکەی پیشکەش بە دوورگەی دەربەندی گێرنسی کرد کە پانزە ساڵی مەنفای تێدا بەسەربرد. لە ڕۆمانەکەدا چیرۆکی پیاوێک دەگێرێتەوە کە هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی باوكی خۆشەویستەکیی دەدات لە ڕێگەی رزگارکردنی کەشتییەکەیەوە کە بە مەبەست لە لایەن کاپتنەکەیەوە لە دورگەیەکدا جێدەهێڵرێت بەو هیوایەی ئەو بەو گەنجینەی پارەیەوە کە کەشتییەکە دەیگوازێتەوە هەڵبێت، ئەوەش لە ڕێگەی شەڕێکی شەکەتکەری زانستی ئەندازیاریی مرۆڤ لە دژی هێزی دەریا و جەنگ دژی دڕندەیەکی دەریایی ئەفسانەئاسا کە ئاژەڵێکی دەرایی زەبەلاحە.<ref>Norris McWhirter (1981). ''Guinness Book of World Records: 1981 Edition''. Bantam Books, p. 216.</ref>
 
یەکێک لە ژیاننامەنوسانی هۆگۆ لە ڕوانگەیەکی ڕوکەشانەی سەرکەشیانەوە وا وەسفی دەکات: " خوازەیەکە بۆ سەدەی نۆزدەهەم- پێشکەوتنی تەکنیکی، داهێنانی بلیمەتانە و کاری شەکەتکەر بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو خراپەکارییەی دونیای ماددی لە خۆی گرتووە". ئەو وشەیەی لە دوورگەی گێرنسیدا وەکو ئاماژە بۆ ئاژەڵە دەریایەکە بەکارهێنرا(''pieuvre'' کە هەندێجار بۆ ‌هەشت پێ بەکاردێت) بەهۆی بەکارهێنانی لەو کتێبەدا، چووە زمانی فەڕەنسییەوە.
 
لە ڕۆمانی دواتردا ''L'Homme Qui Rit'' (''The Man Who Laughs'')هۆگۆ گەڕایەوە سەر ئاریشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان کە لە ساڵی ١٨٦٩دا بلاوبۆوە و تێیدا وێنەیەکی ڕەخنەیی بۆ سیستمی بەگزادەیی کێشا. ڕۆمانەکە بە هەمان ڕادەی هەوڵەکانی پێشتری سەرکەوتوو نەبوو، هۆگۆ خۆیشی دەستی بە دووان کرد لەبارەی دوورکەوتنەوەی ئاستی ئەو و هاوسەردەمە ئەدیبەکانی لەوانەش فلەوبێرت و ئەمیل زۆلا کە ڕۆمانە ڕیالیستی و ناچرالیستیەکانیان خەریک بوو ئیدی ڕادەی خۆشخوانییان لە کارەکانی هۆگۆ زیاتر دەبوو.  
 
دوایین ڕۆمانی، ''Quatre-vingt-treize'' (''Ninety-Three'') لە ساڵی ١٨٧٤ بڵاوبۆوە و مامەڵەی لەگەڵ بابەتێکدا دەکرد کە هۆگۆ پێشتر خۆی لێ لادەدا: سەردەمی ترس و تۆقین لە شۆڕشی فەڕەنسیدا. ئەگەرچی جەماوەرداریی هۆگۆ لە پوکانەوەدا بوو لە کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو ڕۆمانەیدا بەلام لە ئێستادا زۆرێک ئەو ڕۆمانە لە ئاستی ڕۆمانانە زیاتر ناسراوەکانیدا دادەنێن.
 
== سەرچاوە ==