گمە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 702154 لە لایەن Youniszarayan (لێدوان) پێویست ناکات ناوەکان بکرێنە ناو کەوانەوە تاگ: پووچەڵکردنەوە |
No edit summary تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ٨٠:
''گوندی گمە'' یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی [[تاوگۆزی]]، لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە [[ناحیەی بەمۆ]]یە لە [[پارێزگای ھەڵەبجە]] و ھاوسنوورە لەگەڵ [[کۆماری ئیسلامی ئێران]]. گوندی گمە ھەر لەسەردەمانی زووە ئاوەدان بووە، ھەروەھا لە سەردەمی شۆڕشەکانی [[کورد]]ا، ھەمیشە شوێنی حەوانەوەی ھێزی [[پێشمەرگە]] بووە، بۆیە بە بەردەوامی لەلایەن ھێزەکانی ڕژێمەوە خەڵکەکەی ڕوبەڕوی گرتن و لێدان و مەرگ بونەتەوە، ھەر بۆیە لە ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە گوندەکە وێرانکراوە و دانیشتووانەکەی ڕاگوێزراوە بۆ ناحیەی [[زەڕایەن]]. لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ١٩٩١ەوە جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە ئێستاش ژمارەیەک خێزان تێیدا نیشتەجێیە و دانیشتووانەکەی بە [[کشتوکاڵ]] و [[ئاژەڵداری]] و کاری سنورەوە خەریکن.
لەئێستادا لە گوندی گمە [[مزگەوت]] و [[قوتابخانە]]ی تێدایە، ھەروەھا کارەبای نیشتیمانی گەیشتووەتە گوندەکە، بەڵام ڕێگاوبانەکەی وەکو پێویست نییە ھەرچەندە تائێستا چەندجارێک لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە ڕێگاکە چاککراوەتەوە.
لایەنی کارگێڕی:
تا ڕۆژی 26_1_1978 گوندی گمە لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ناحیەی سیروان لەقەزای هەڵەبجە بووە، لەو بەروارەوە بەبڕیاری حکومەتی ئەو کاتەی عێراق گوندی گمە و ژمارەیەک گوندی تر خرایە سەر ناحیەی دەربەندیخان.
لەدوای ڕاپەڕینەوە گوندی گمە سەر بە قەزای خانەقین بووە لەئیدارەی گەرمیان دواتر دوای پێکهێنانی ناحیەی بەمۆ گوندی گمە یەکێک بوو لەگوندەکانی ناحیەکە.
;خانەقای گمە
|