تەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
ب v2.02 - خاوێنکردن / پرۆژەی ویکیپیدیا:ووپ (Unicode control characters)
ھێڵی ٢:
[[پەڕگە:HST-SM4.jpeg|وێنۆک| تەلیسکۆبی ھەبڵ]]
 
'''تەلیسکۆپی ھابڵ''' ({{بە ئینگلیزی|Hubble Space Telescope}}) یاخوود کورتکراوەی (HST) یەکەم [[تەلیسکۆپ]]ی ئاسمانییە کە بە دەوری [[گۆی زەوی|گۆی زەویدا]] دەخولێتەوە. کە ڕوونترین و باشترین وێنەی گەردونی پێشکەش بە [[گەردوونناسان]] کردووە، چونکە پێشتر زاناکان لەسەر زەوییەوە و لە ڕێگەی تەلیسکۆپەکانی سەر زەوییەوە نەیان دەتوانی وێنەیەکی ڕوون و ئاشکرای [[گەردوون|گەردوونیان]] دەستبکەوێت چونکە [[بەرگە ھەوا]]ی سەر زەوی پڕ لە تەپوتۆز و خۆڵە کە ڕێگر بوو لە بەردەم دەرئەنجامەکانیاندا.
 
کارەکانی ئەم پڕۆژەیە ساڵی [[١٩٧٧]] دەستی پێکرد و لە نیسانی ساڵی ١٩٩٠ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا. ناوی ئەم پڕۆژەیە بە ناوی گەردوونناسی بەناوبانگ ئێدوین ھابل ناونرا. وێنە نێردراوەکانی ئەم دووربینە ھاوکاری گەردووونناسەکانی دا بۆ تێگەشتنی زیاتری ڕاستییەکانی گەردوون و دۆزینەوەی زۆرێک لە نھێنی و نەزانراوە گەردوونییەکان و دەستنیشانکردنی تەمەنی زەوی بە دروستی کە بریتییە لە ١٣٫٧ بلیۆن ساڵ.