گمە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، باشترکردن
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٨٠:
'''گوندی گمە''' یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی [[تاوگۆزی]]، لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە [[ناحیەی بەمۆ]]یە لە [[پارێزگای ھەڵەبجە]] و ھاوسنوورە لەگەڵ [[کۆماری ئیسلامی ئێران]]. گوندی گمە ھەر لەسەردەمانی زووە ئاوەدان بووە، ھەروەھا لە سەردەمی شۆڕشەکانی [[کورد]]ا، ھەمیشە شوێنی حەوانەوەی ھێزی [[پێشمەرگە]] بووە، بۆیە بە بەردەوامی لەلایەن ھێزەکانی ڕژێمەوە خەڵکەکەی ڕوبەڕوی گرتن و لێدان و مەرگ بونەتەوە، ھەر بۆیە لە ساڵی (١٩٧٨) لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە گوندەکە وێرانکراوە و دانیشتووانەکەی ڕاگوێزراوە بۆ ناحیەی [[زەڕایەن]]. لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری (١٩٩١)ەوە جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە ئێستاش ژمارەیەک خێزان تێیدا نیشتەجێیە و دانیشتووانەکەی بە [[کشتوکاڵ]] و [[ئاژەڵداری]] و کاری سنورەوە خەریکن.
لەئێستادا لە گوندی گمە [[مزگەوت]] و [[قوتابخانە]]ی تێدایە، ھەروەھا کارەبای نیشتیمانی گەیشتووەتە گوندەکە، بەڵام ڕێگاوبانەکەی وەکو پێویست نییە ھەرچەندە تائێستا چەندجارێک لەسەر ئەرکی خەڵکی گوندەکە ڕێگاکە چاککراوەتەوە.
 
خانەقای گمە:
 
لەساڵی 1880 خانەقای گمە دروستکراوە، یەکەم مەلاش ( شێخ محەمەد قەرەداغی)بووە، پاشان هەریەک لە (ئەحمەدی سەدبار) و ( مەلا ئەحمەدی نزارە) مەلای خانەقاکە بوون.
 
دوای ئاوەدانکردنەوەی گوندی گمە دوای ڕاپەڕین جارێکتر خانەقای گمە دروستکراوەتەوە.
 
قوتابخانەی گمه:
 
لەساڵانی حەفتا قوتابیانی گمە دەچوونە گوندی پشتە بۆ خوێندن، چونکە ئەو سەردەمە گوندی گمە قوتابخانەی تێدا نەبووە.
 
لەساڵی 1995 بۆیەکەمجار قوتابخانەی تێداکراوەتەوە مامۆستا ئەنوەر عەلی دانیشتوی گوندەکە یەکەم مامۆستا بووە ئێستاش بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیە.
 
قوتابخانەی گمە تا پۆلی شەشەمی بنەڕەتی تێدایە.
 
کردنەوەی قوتابخانە لەگوندی گمە ڕۆڵێکی گرنگی لەبەرەوپێشبردنی ڕەوتی خوێندندا هەبووە.
 
== پێشانگا ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/گمە»