عەلی باپیر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، + تاگی شێواز و لەبەرگیراوە
No edit summary
تاگەکان: nowiki زیاد کرا بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ٦٤:
| پەراوێزەکان =}}
 
'''عەلی باپیر وەتمان''' لە خێڵی ([[میراودەلی|میراودەلییە]])یە و لە ھاوینی ساڵی ١٩٦١ی زایینی لە گوندی ([[کەنجاڕەی کوێخا قادر]])<nowiki/>ی سەر بە ناحیەی ([[سەنگەسەر]])<nowiki/>ی سەر بە ([[قەزای پشدەر]]) لەدایک بووە و پێنج شەش ساڵی تەمەنی پێش چوونە قوتابخانەی لە گوندی ([[کەنجاڕەی کوێخا قادر]]) و پاشان ([[بەستەسێنی سەروو]]) گوزەراندووە، و لە ئێستادا عەلی باپیر ئەمیری حیزبی [[کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق|کۆمەڵی ئیسلامییە]]
 
== ژیانی سەرەتایی و خوێندنی ==
لە ساڵی ١٩٦٧ دا چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی ([[سەنگەسەر]]) و پۆلی یەکەمی بڕیووە، پاشان بەھۆی ماڵ گواستنەوەیانەوە لە ([[بەستەسێنی سەروو]]) ەوە بۆ ([[گردی تلێ]]) و پاشان بۆ شارۆچکەی ([[ڕانیە]]). ھەرچەندە پۆلی دووەمی سەرەتایی لە ماڵی پووری و لە شارۆچکەی ([[چوارقوڕنە]]) خوێندووە و یەکەمیش بووە، بەڵام بەھۆی نەھێنانی ئەمری نەقڵکرانی لە ([[سەنگەسەر]])<nowiki/>ەوە بۆ ([[چوارقوڕنە]])، ئەو ساڵەی فەوتاوە و پاش ماڵ گواستنەوەیان بۆ ([[ڕانیە]]) لە ساڵی (١٩٦٩) دیسان چووەتەوە پۆلی دووەمی سەرەتایی و ھەتا ساڵی [[١٩٧٣]] پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواوکردووە و ھەموو پۆلەکانی بە سەرکەوتوویی بڕیوە.
پاشان لە ساڵی ١٩٧٤ ھەر لە [[ڕانیە (قەزا)|ڕانیە]] چووەتە (پەیمانگای ئیسلامیی) لە پۆلی یەکەم و بە پلەی یەکەم دەرچووە و ساڵی ١٩٧٥یش بەھۆی ڕووخانی شۆڕشی ئەیلوولەوە خوێندنی فەوتاوە و لە ساڵی (١٩٧٦) لە شاری ([[سلێمانی]]) چۆتە پۆلی دووەمی ناوەندی (پەیمانگای ئیسلامیی) و ھەتا ساڵی ١٩٨٠ لە سلێمانی خوێندوویەتی و پۆلی شەشەمی ئامادەیی ئیسلامیی تەواوکردووە و ھەموو پۆلەکانی بە پلەی یەکەم بڕیوە و لە پۆلی شەشی پەیمانگای ئیسلامیی –ئامادەیی ئیسلامیی- کۆی گشتی نمرەکانی (٩٠) بووە. ئینجا لە ساڵی ١٩٨٠–١٩٨١ چووتە کۆلێژی فقە لە شاری [[نەجەف]]، کە ھەرچەندە بەھۆی بەرزیی نمرەکانییەوە دەشیتوانی بچێتە ھەرکام لە کۆلێژی (الشریعە) و (الآداب)ی بەغداد، بەڵام کۆلێژی فقەی نەجەف ھەڵدەبژێرێ کە خاوەن پلە کەمەکانی وەردەگرتن، بە مەبەستی شارەزابوون لە بیر و مەزھەبی شیعە.
ئینجا لە ساڵی ١٩٨٠–١٩٨١ چووتە کۆلێژی (فقە) لە شاری [[نەجەف]]، کە ھەرچەندە بەھۆی بەرزیی نمرەکانییەوە دەشیتوانی بچێتە ھەرکام لە کۆلێژی (الشریعە) و (الآداب) ی بەغدا، بەڵام کۆلێژی (فقە) ی نەجەف ھەڵدەبژێرێ کە خاوەن پلە کەمەکانی وەردەگرتن، بە مەبەستی شارەزابوون لە بیر و مەزھەبی شیعە!
 
پاشان لە کۆتایی ساڵی ١٩٨١دا کە دەچێتەوە [[نەجەف]] بۆ درێژەدانی بە خوێندنی زانکۆ لە کۆلێژی (فقە) بۆ ساڵی دووەم، لەلایەن ھاوەڵێکی ھاوپۆلییەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە ڕژێمی بەعس بڕیاری دستگیرکردنی داوە، بۆیە یەکسەر نەجەف و کۆلێژەکەی بەجێدەھێڵێ و دەگەڕێتەوە بۆ ڕانیە و لەوێش دوای ئەوەی (موختار) ئاگاداری دەکاتەوە کە لەلایەن دائیرەی (ئەمن) ەوە داوای لێکراوە کە ماڵ و ناونیشانی ئەویان پێ بڵێ بە مەبەستی گرتنی، پاش چەند ڕۆژێک خۆحەشاردان بەرەو [[ئێران]] دەچێ و بۆ ماوەی شەش مانگ لە کوردستانی ئێران دەمێنێتەوە و لە دێی (بەردەڕەش) یبەردەڕەشی نێوان ([[سەردەشت]]) و ([[بانە]]) لە حوجرە و قوتابخانەی (مامۆستا مەلا موحەممەدی عەزیزی بەردەڕەشی) سەرگەرمی خوێندن دەبێ، و لەو ماوەیەشدا خۆی فێری زمانی فارسی دەکات و ھەوڵدان بۆ بەھێزکردنی لایەنی بیریی و ڕووحی، لەسەر بانگەواز بەردەوام دەبێ و لەو ماوەیەشدا کۆمەڵێک وتووێژ لەگەڵ کەسانێکی عەلمانیی سەر بە حیزبە لائیکەکانی کوردستانی ئێراندا دەبێ، کە سێ لەو وتووێژانە:
* (سەلماندنی بوونی خوا)
* (سۆزی نەتەوایەتیی)
Line ٨٠ ⟶ ٧٩:
وە لە ھەمان ساڵی ١٩٨٣ دا یەکەمین پەرتووکی دەنووسێ بەناوی (پوختەیەک دەربارەی ئیسلام) و لە ساڵی ١٩٨٤ لە بەغداد چاپ دەکرێ، ھەر لەو ساڵەشدا قورئان بەتەواوی لەبەردەکات.
 
وە لە ساڵی ١٩٩١دا ھاوڕێ لەگەڵ مامۆستایان:هەریەک لە (مەلا مەحموودی ئازادیی) و (مەلا ئەبووبەکری صدیقی) داصدیقیدا و لەڕێگای پاکستانەوە سەفەری حەج دەکات و دەورینزیکەی سێ مانگی پێدەچێ و وەک شاندێکی ڕەسمیی بزووتنەوەش –کە ئەو کاتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی دەبێ- لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی دیدار و گفتوگۆی دەبێ چ لە سعودییە و چ لە پاکستانیش، وەک:(عمر عبدالرحمن) ی میسری و (برھان الدین ڕبانی) و.. لە (پیشاور) ی پاکستانیش سمینارێک بە زمانی عەرەبی دەبەستێ لەبارەی کێشەی کورد و چۆنییەتی چارەسەرکردنییەوە لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، وە ئەو کاتە لە گۆڤاری (المرابگون) دا بڵاوکراوەتەوە.
وە لە ساڵی ١٩٩٢ دا بە چەند وتارو کۆڕێکی جەماوەریی بەشداریی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانی یەکەمین خولی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەکات، و ھەر لەو سەروحەدەشدا پەرتووکی: (چارەسەری کێشەی کورد لەنێوان ئیمان و پەرلەماندا) دەنووسێ و چاپ دەکرێ.
 
=== عەلی باپیر و کێشەکانی بزووتنەوە ===
دوای ئەوەی لە مانگی ١٢ی ساڵی ١٩٩٣ دا شەڕ و گێچەڵ پێکردنی یەکێتی بە بزووتنەوە ڕوودەدات و لە ئەنجامدا سەرجەم بنکە و بارەگاکانی بزووتنەوە پاش بەرگرییەکی بەھێز لەلایەن یەکێتییەوە دەگیرێن و ژمارەیەکی زۆریش لە ھەردوولا دەکوژرێن، و ئەویش بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر و بە ھاوکاری چەند براو دۆستێکی دڵسۆز لەگەڵ سێ پێشمەرگەی دیکەدا دەربازی دەبێت، سەرەنجام دەچێتە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران و ژمارەیەکی باش لە ھێزی پێشمەرگە لە نزیک (قاسمەڕەش) و (زەڵێ) کۆدەکاتەوە و ھاوکات لەگەڵ شەڕی شارەزوور ئەویش شەڕێکی دیکەی جەنگ دژ بە یەکێتی لە (پشدەر) دەکاتەوە و پاش چەند مانگێک جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە لە ئاکامدا یەکێتی داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکات و مل بۆ داواکارییەکانی بزووتنەوە کەچ دەکات، کە لە گێڕانەوەی بنکە و بارەگاکان و قەرەبووکردنەوەی زیانە ماددییەکاندا خۆی نواندووە.
پاش ھاتنەوەی بزووتنەوەش بۆ نێو شار و شارۆچکەکانی کوردستان، وەک ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن لە کاروباری حیزبیدا بەردەوام دەبێ ھەتا مانگی ٨ی ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی کە یەکەمین کۆنگرەی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامیی، لە گوندی ([[تەوێڵە]])<nowiki/>ی تێدا بەسترا، کە لە ئاکامی ئەو کۆنگرەیەدا وەرچەرخان و گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و گرنگ لە ژیانی ئەودا بەتایبەتی و لە بزووتنەوەدا بەگشتی ڕوویدا وەک لەخوارەوە بەکورتی ئاماژەی پێکراوە.
 
لێرەدا بەکورتی ئاماژە بە چەند خاڵێکی ئەو شەش حەوت ساڵەی تەمەنی کراوە واتە لە ساڵی ١٩٩٤ەوە تاکو ٢٠٠٠:
 
لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٤ دوای ئەوەی خۆی دەچێتە ناوچە سنوورییەکان و سەرگەرمی کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی ھێزەکانیان دەبێ ماوەی چەند مانگێک ھەردوو ھاوسەری بە خۆحەشاردان دەیگوزەرێنن و پاشان ماڵەکەی دەباتە (نەغەدە) و دواتریش دەیگوازێتەوە بۆ (مەریوان) و لە ساڵی ١٩٩٥ و ١٩٩٦ دا ماڵی ھاوسەرێکی لە (ئەحمەد ئاوا) و ماڵی ئەوی دیشیان لە (مەریوان) دەبێ.
 
== دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامی و کارەکانی لەو کۆمەڵەیەدا ==
* بەر لەوەی کۆمەڵی ئیسلامیی ڕابگەیەنرێ نامیلکەیەکی ٢٥ بڕگەیی دەنووسێ بە ناونیشانی: (بنەما شەرعییەکان و ھێڵە گشتییەکانی کۆمەڵێکی ئیسلامیی ڕەسەن) و لەگەڵ ئەندامانی سەرکردایەتیدا دەیخاتە ڕوو و تاووتوێی دەکەن و ئەو بیست و پێنج خاڵە دەکرێتە بناغەی بەرنامەی بیری و سیاسەتی شەرعیی کۆمەڵ.
* پێش ڕاگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامیی و دوای بە بنبەست گەیشتنی باری بزووتنەوەی یەکبوون، دەچێتە ماڵی ھەرکام لە: (مامۆستا صدیق عەبدولعەزیز) و (مامۆستا شێخ محەممەد بەرزنجی) و (مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموود) و بەنۆرە و بە جیاجیا داوا لەھەرسێکیان دەکات کە ڕابەرایەتی ئەو گۆڕانکارییە بکەن کە خۆی فەرز کردووە، و ئامادەیی بەیعەت پێدان و پشتگیریی کردنی تەواوی خۆیشی و ئەوانەش کە بە قسەی دەکەن بۆیان دەربڕێ، بەڵام ھیچ کامیان ئامادە نابن بێنەپێش!
* لە ساڵی ٢٠٠٣ دا بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵ لە شارەزوور و ھەورامان لەلایەن ئەمریکاوە مووشەکباران دەکرێن و لە ئاکامدا نزیکی ١٠٠ کەسێکیان لە ئەندام و کادیر و پێشمەرگە لێ شەھید و بریندار دەبێ و سەرەنجام بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتیدا بنکە و بارەگاکانیان دەگوازنەوە بۆ ناوچەی پشدەر و خۆیشی بە ماڵ و خێزانەوە لە گوندی (دارەشمانە) نیشتەجێ دەبێ، تاکو لەنزیکەوە سەرپەرشتی ھێزەکان و بنکە و بارەگاکانیان بکات.
* وە لە مانگی ١١ی ٢٠٠٥دا و لە یەکەمین کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیی دا بە یەکدەنگیی ئەندامانی کۆنگرە بە ئەمیری کۆمەڵ ھەڵبژێردرایەوە.
* وە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لەگەڵ شاندێکی کۆمەڵی ئیسلامییدا لە تاران بەشداریی کۆنفڕانسی پشتگیریی کردن لە خەڵکی فەڵەستین دەکات و لەگەڵ خالید مشعلی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس یەکتر دەبینن.