ژول ڤێرن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب زیادکردنی دەروازەی ژیاننامە تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە |
This article was translated by I Believe in Science & Ideas beyond borders & Beit al Hikma 2.0 تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری |
||
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Félix Nadar 1820-1910 portraits Jules Verne (restoration).jpg|وێنۆک|فیرن]]
جۆڵس گابریێل ڤێرنێ (8 شوباتى 1828 – 24 ئادارى 1905) ڕۆماننوس ، شاعیر و شانۆ نووسێكى [[فەڕەنسا|فه‌ڕه‌نسى]] بووه. بە هاوکاریی له‌گه‌ڵ بلاوکار پیەر-جۆڵس هێتزڵ گەیشت بە دروستكردنى گه‌شته نائاساییه‌كان (Voyages extraordinaires)، کە زنجیرەیەکن لە پرفرۆشترین ڕۆمانه‌كان و ئەمانە لەخۆدەگرن، گه‌شتێک بو ناوەندی زه‌وى (Journey to the Center of the Earth، 1864)، بیست هه‌زار لیگ(یەکەیەکی پێوانەی درێژیە) له ژێر ده‌ریادا (Twenty Thousand Leagues Under the Sea، 1870)، و به ده‌ورى جیهاندا له هه‌شتا روژدا (Around the World in Eighty Days، 1873).
جۆڵس به شێوه‌یه‌كى گشتى به نوسه‌رێكى گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بیى ناسراوه له فه‌ڕه‌نسا و زۆربه‌ى ئه‌وڕوپا و كاریگه‌رییه‌كى به‌رفراوانى له سه‌ر بواری ئه‌ده‌بى نوێگەرانە و سوریالیزمى (خه‌یاڵى) هه‌بوو. ناوبانگى جۆڵس به ئاشكرا جیاواز بوو له ووڵاته [[خەڵکی ئینگلیز|ئینگلیز]] زمانه‌كان كه تیایاندا به نووسه‌رى چیڕوكى یاخود کتێبی منداڵان ناوزەد كرابوو ، ئه‌مه‌ش به هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان وبه ڕێژه‌یه‌كى به‌رز ڕومانه‌كانى به ده‌ستكارییه‌وه وه‌رده‌گێڕدران بو سه‌ر زمانى ئینگلیزى و چاپ ده‌كران. لە ساڵانى 1980 كاندا ناوبانگه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ى ده‌ستى كرد به گه‌شه‌سه‌ندن. هه‌ر له ساڵى (1979)وه جۆڵس له پله‌ى دووه‌م دێت له نووسه‌ره‌كان له جیهاندا كه زۆرترین به‌رهه‌مه‌كانى وه‌رگێڕدرابێ، له ریزبەندییەکەدا ا له نێوان ئاگاسا كریستى و وڵیام شێكسپیردا دێت.هەندێکجار جۆڵس به باوكى " چیڕۆكى زانستى خه‌یاڵى" داده‌نرا، نازناوێک كه به ئێچ. جى. وێڵس و هوگۆ گێڕنسباكیش به‌خشراوه.
== سەرچاوەکان ==▼
== سه‌ره‌تاى ژیانى ==
{{تووڵی دەروازە|شیعر|وێژە|ژیاننامە}}▼
جۆڵس له 8 ى شوباتى 1828 له ئیل فدو له دایك بووه كه دورگه‌یه‌كى بچۆكى ده‌ستكرده له سه‌ر ڕووبارى لۆیر له ناو شارى نانتیس لە ژ.٤ ی ئۆلیڤەر-دێ-کلیسسۆن (No. 4 Rue Olivier-de-Clisson) ، له ماڵى داپیرى به ناوى دەیم سۆفى ئاڵۆت دێ لا فویێ. دایك و باوكى جۆڵس بریتى بوون له پیێر ڤێرنێێ، پاریزه‌رێکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكى پڕۆڤینس بوو وە سۆفى ئاڵوت دێ لا فویێ، ئافره‌تێكى خه‌ڵكى شارى نانتیس له خانه‌واده‌یه‌كى خوجێیى ده‌ریاوان و خاوەن کەشتی بووە و ڕەچەڵەکێکی دووری چۆتەوە سەر خەڵکی سكوتله‌ندا. له ساڵى 1829 خێزانى جۆڵس گواستیانه‌وه بۆ ژ.٢ ی کوای جین باڕت (No 2 Quai Jean-Bart)، شوێنێك كه چه‌ند سه‌د مه‌ترێك دوورتر بوو وە لە هەمان ساڵدا پۆڵ ى براى لەوێ له‌دایك بوو. سێ خوشك، ئانا (1836)، ماسیلدێ (1839)، و مارى (1842) به دوایدا له‌دایك بوون.<ref name="biblioVE">{{Harvnb|Dehs|Margot|Har'El|2007|loc=[http://jv.gilead.org.il/biblio/voyages.html I]}}</ref>
له ساڵى 1834 جۆڵس له ته‌مه‌نى شه‌ش ساڵیدا نێردرا بۆ قوتابخانه‌یه‌ك (کە شوێنی مانەوە و خواردنی دابین دەکرد) له ناوچه‌ى بوفێ ( 5 Place du Bouffay) له شارى نانتیس. ماموستاكه‌یان میمى سامبین بێوەژنی كابتنێكى ده‌ریاوان بوو كه ماوه‌ى 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وون ببوو. ماموستاكه به‌زۆرى لە باسى مێرده‌کەی بە قوتابیانی دەوت کە ئەو كه‌شتى شكاوه و لە شوێنێک گیری خواردووە، له ده‌رئه‌نجامدا وه‌ك ڕۆبینسن كڕوزۆ ده‌گه‌رێته‌وه له دوورگه بیابانیه خه‌یاڵییه‌كه‌ى. ڕووکار‌ی بیرۆكه‌ى چیرۆكى وونبۆنى ڕۆبینسن به درێژایى ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ جۆڵس ڤێرنێ مایه‌وه و لە زۆرێک لە ڕۆمانەکانیدا دەرکەوت ، له‌وانه‌ش دوورگه پڕ لە نهێننیەکە ( The Mysterious Island، 1874)، دووه‌م نیشتیمان (Second Fatherland، 1900)، و قوتابخانه‌ى ڕۆبینسون (The School for Robinson، 1882).<ref>{{Cite book|last=Verne|first=Jules|url=https://books.google.ca/books?id=u15xDwAAQBAJ&lpg=PT12&ots=szlYzv4faP&dq=michel%20verne%20actress%20marriage&pg=PT12#v=onepage&q=michel%20verne%20actress%20marriage&f=false|title=Vice, Redemption and the Distant Colony|date=2012|publisher=BearManor Media|language=en}}</ref>
له ساڵى 1836 ڤێرنێێ به‌رده‌وامى دا بە خوێندن له قوتابخانه‌ى كاسۆلیكى ئێکۆل سەینت-ستانیسلاس و له‌گه‌ڵ رێبازى ئایینى باوكىدا خۆى گونجاند . جۆڵس به خێرایى خۆى ده‌رخست به هۆى له‌به‌ركردن و گوتنه‌وه‌ى ده‌قاوده‌ق له بواره‌كانى جوگرافیا، زمانى یونانى، زمانى لاتینى، و گۆرانى ووتن. له هه‌مان ساڵى (1836) پیێر ڤێرنێ خانووێكى گه‌شتیارى له سه‌ر ڕۆبارى لوور له ناوچه‌ى ڕێفورمس (29 Rue des Reformes ) له گوندى چانتیناى (Chantenay كه ئێستا به‌شێكى نانتسه) كڕى. به‌هۆى ده‌فته‌ره یادگاریه پۆخته‌كه‌ى (یادگارییه‌كانى منداڵى و گه‌نجى) جۆڵس بیرى جوانیه دڵڕفێنه‌كه‌ى ڕۆبار و جموجۆڵى كه‌شتییه بازرگانییه‌كانى كه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها پشووه‌كانى خوى له بڕه‌ینس به‌سه‌ر ده‌برد له خانوى مامى كه ناوى پڕۆدێنت ئاڵوتێ بوو و كه‌سێكى خانه‌نشینى خاوه‌ن مەڕدار بوو‌و زۆر شوێنى دونیا گه‌ڕابوو و وه‌ك سه‌رۆك شاره‌وانى بڕه‌ینس له 1828 تا1837خزمەتی کردبوو. جۆڵس تامى له
یارى كردن ( Game of the Gooseیارى قازى سه‌رته‌خته‌ى ماوه درێژ) بوو له گه‌ڵ مامى و هه‌روه‌ها ناوى یاریه‌كه و ناوى مامى چووه ناو دوو له ڕوومانەکانی دواتری (The Will of an Eccentric (1900) و Ruber the Conqueror (1886) به پێى ڕێزبه‌ندى).<ref>{{cite web|last1=Vallois|first1=Thirza|title=Travel to Amiens: Follow in the Footsteps of Author Jules Verne|url=https://www.francetoday.com/learn/books/travel_to_amiens_follow_in_the_footsteps_of_author_jules_verne/|website=France Today|publisher=France Media Ltd.|accessdate=5 May 2017|date=2015-11-25}}</ref>
به پێى ئه‌فسانه (ئه‌فسانه ده‌ڵێ) له ساڵى 1839 له ته‌مه‌نى 11 ساڵیدا جۆڵس به نهێنى شوێنێكى به ده‌ست هێنا وه‌ك مناڵێكى خزمه‌تكارى سه‌ر كه‌شتیه‌كى سێ چاڕۆكه‌داربەناوی ڕه‌نگ سوور (شیلانى) به مه‌به‌ستى گه‌شت كردن بو ئیندیێس (Indies باشور‌و باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاسیا به‌تایبه‌ت ئه‌نده‌نوسیاو فیلیپین) و هێنانه‌وه‌ى ملوانكه‌یه‌كى شیلانى (ڕه‌نگ سوور) بو كاڕۆڵاین ى ئامۆزا‌ى. له ئێواره‌كه‌دا كه‌شتى یه‌كه ده‌ستى به گه‌شته‌كه‌ى كرد بو ئیندیێس. سه‌ره‌تا له ناوچه‌ى پیمبۆف (Paimbeouf) وه‌ستا، ئه‌و شوێنه‌ى كه پیێر ڤێرنێ له كاتى خوی‌دا گه‌یشت بۆ بینینى كوڕه‌كه‌ى و گه‌راندنه‌وه‌ى و په‌یمانى لێوه‌رگرت كه "ته‌نها له خه‌یاڵیدا گه‌شت بكات" نه‌ك ڕاسته‌قینه. ئێستا ئه‌فسانه‌كه ناسراوه به‌وه‌ى كه چیڕۆكێكه زیاده‌ڕه‌وى تێداكراوه و له لایه‌ن یه‌كه‌م نووسه‌ر (نووسه‌رى ژیاننامه‌ى جۆڵس) داهێنراوه كه مارگێریت ئاڵۆتێ دى لا فویێ ى خوشكزاى بوو كه هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له ڕۆداوێكى ڕاسته‌قینه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبێ. له ساڵى 1840 خێزانى جۆڵس دوباره گواستیانه‌وه بۆ بینایه‌كى گه‌وره له ناوچه‌ى جین جاكس (No. 6 Rue Jean-Jauqes-Rousseau) و هه‌ر له‌و شوێنه بچووكترین مناڵى ئه‌و خێزانه كه مارى بوو له دایك ببوو له ساڵى 1842. له هه‌مان ساڵدا جۆڵس چووه قوتابخانه‌یه‌كى تر‌ى ئایینى به ناوى، The petite Seminaire de Saint-Donatien، وه‌ك قوتابیه‌كى ڕانه‌هاتوو (كه‌م شاره‌زا). ڕۆمانه ته‌واو نه‌كراوه‌كه‌ى جۆڵس به‌ناوى قه‌شه (A Priest in 1839) كه وه‌سفى مه‌دره‌سه‌ى كاسوڵیكى ده‌كات له كه‌مكردنى ڕێز‌و نرخى وه‌رزى خوێندن، له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاری و سه‌ره‌تاى كاره په‌خشانییه‌كانى به مه‌به‌ستى مانه‌وه نووسراوە. له ساڵى 1844 بو 1846 جۆڵس و براكه‌ى نێردرانه قوتابخانه‌ى لایس رویال (Lycee Royal) له نانتیس. دواى ته‌واو كردنى پوله‌كان له زانستى ڕه‌وانبێژى و فه‌لسه‌فه، چووه ئه‌كادیمیاى نیشتیمانى فه‌ڕه‌نسى له شارى ڕینیس (Rennes) و پله‌ى باشه‌ى له 29 ته‌مموزى 1846 به‌ده‌ست هێنا.<ref>Haszpra O. (1999): ''Jules Verne pri la lingvo Esperanto'' - in hungarian: - Scienca Revuo, 3, 35-38. Niederglat</ref>
له ساڵى 1847 كاتێك جۆڵس 19 ساڵ بوو، به گه‌رمى ده‌ستى كرد به نووسینى به‌رهه‌مى ئه‌ده‌بى درێژ له سه‌ر شێوازی ڤیكتور هۆگۆ، ده‌ستى كرد به نووسینى ڕۆمانى Un pretre له 1839 و نووسینى دوو شانۆنامه كه بریتى بوون له Alexandre VI and La Conspiration des poudres (پیلانی باڕووت)، تا ئه‌و كاته‌ى ته‌واویكردن. هه‌رچونێك بێت، باوكى جۆڵس ده‌یویست جوڵس هه‌مان ئه‌و كاره‌ى خێزانه‌كه‌ى به میرات بۆ بمێنێنه‌وه، كه بریتى بوو له كاركردن له گه‌ڵ یاسا و دادگا یاخود كارى پارێزه‌رى، بۆیه دڵگران نه‌بوو و لاى ئاسایى بوو كه جۆڵس، كۆڕى یه‌كه‌مى خێزانه‌كه‌ى، هه‌وڵ نادات له رێى ئه‌ده‌به‌وه بژێوی پەیدا بکات.
له ساڵى 1847 جۆڵس له لایه‌ن باوكییه‌وه نێردرا بو پاریس به پلەی یەکیش به مه‌به‌ستى خوێندنه‌كه‌ى له قوتابخانه‌ى یاسا، و هەروەها به مه‌به‌ستى دوورخستنه‌وه‌ى له نانتیس به شێوه‌یه‌كى كاتى (به پێى ووته‌ى خێزانه‌كه‌ى). كاروڵاینى ئاموزاى، كه جۆڵس له په‌یوه‌ندى خوشه‌ویستى دابوو له‌گه‌ڵى، له 27 ى نیسانى 1847 هاوسه‌رگیرى كرد له‌گه‌ڵ ئێمیڵى دیزونه‌ى كه كه‌سێكى ته‌مه‌ن 40 ساڵ بوو و دواتر 5 منداڵیشى لێى هه‌بوو. دواى مانه‌وه‌یه‌كى كورت له پاریس و تێپه‌ڕاندنى تاقیكردنه‌وه‌كانى ساڵى یه‌كه‌مى یاسا، گه‌ڕایه‌وه بو نانتیس بو ئه‌وه‌ى یارمه‌تى باوكى بدات له خو ئاماده‌كردن بو ساڵى دووه‌مى خوێندن (قوتابیانى هه‌رێمى به‌شى یاسا له‌م ناوچه‌یه پێویست بوو بچن بۆ پاریس بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان). له‌و ماوه‌یه‌ى له نانتیس بوو چاوى به ڕۆز هێرمینى ئاڕناود گڕوسێتیر كه‌وت كه ئافره‌تێكى گه‌نج و ساڵێك له خوى به‌ته‌مه‌نتر بوو و به به‌هێزى كه‌وته داوى خۆشه‌ویستیه‌وه له‌گه‌ڵى. جۆڵس 30 شیعرى ته‌رخان كرد بو ڕۆز له‌وانه‌ش كچى هه‌وا (The Daughter of Air) كه به قژ زه‌رد (قژكاڵ) و دڵڕفێن و باڵابه‌رز و ڕوونوه‌سفى ده‌كرد. خۆشه‌ویستیه‌كه‌ى جۆڵس پێده‌چێ به لایه‌نى كه‌م بو ماوه‌یه‌كى كورت ئاڵۆگوڕ كرابێ به‌لام دایك و باوكى كچه‌كه دژایه‌تی بیروكه‌كه‌یان كرد كه كچه‌كه‌یان هاوسه‌رگیرى له گه‌ل قوتابییه‌كى گه‌نجى چاره‌نووس نادیار بكات. له برى ئه‌وه كچه‌كه‌كه‌ى خۆیان به‌شوو دا له 19 ى ته‌مموزى 1848 به كه‌سێك به‌ناوى ئارماند تێرین دێ لا هایى كه كه‌سێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى خاوه‌ن زه‌وى بوو و 10 ساڵ له كچه‌كه گه‌وره‌تر بوو.<ref name="Roberts48">{{citation|last=Roberts|first=Adam|title=Science Fiction|publisher=Routledge|location=London|year=2000|page=48}}</ref>
هاوسه‌رگیرى له ناكاو جۆڵس ى خسته غەمێکی قوڵه‌وه. جۆڵس نامه‌یه‌كى خه‌یاڵى (هه‌ڵوه‌سه‌بوون) بو دایكى نارد، وا دەردەکەوت کە لە بارودوخێكى نیمچه بێ‌ئاگا نوسرابێت كه تێیدا به‌بیانوى خه‌ون وه‌سفى نالەباری دۆخی خۆی كردبوو. كێشه‌ى ق‌بووڵ كردنى خوشه‌ویستى و وازهێنان پێویست بوون بۆ نوسینەکانی و پێده‌چێ بۆ هه‌میشه ڕەنگدانەوەی له‌سه‌ر جۆڵس و به‌رهه‌مه‌كانى هه‌بووبێ، وە ڕۆمانه‌كانى ژماره‌یه‌كی بەرچاو ئافره‌تى گه‌نج له‌خۆ ده‌گرێ كه به بێ حه‌زى خویان هاوسه‌رگیرییان كردوە (له‌و ئافره‌تانە‌ش جیڕاندى له چیڕۆكى Master Zacharius (1854) و ساڤا له كتێبى Mathias Sandorf (1885) و ئێڵێن له ڕۆمانى Floating City (1871) ......هتد. هه‌ر له‌م بواره‌دا توێژه‌ر كریستیان چیلیبورگ ئه‌م بابه‌ته چه‌ند جاره‌یه (دیارده به‌ربڵاوه) ده‌داته پاڵ هاوسەرگیری به‌زۆر). هه‌روه‌ها ڕۆداوه‌كه واى له جۆڵس كرد كه ڕق و كین هه‌ڵگرێ دژى شوێنى له‌دایكبوونى و كومه‌ڵگاى نانتیس و له شیعره‌كه‌یدا به ناوى شه‌ش شاره‌كه‌ى فڕه‌نسا (La sixieme ville de France) ڕه‌خنه‌ى لێ گرتن .
▲== سەرچاوەکان ==
▲{{سەرچاوەکان}}{{تووڵی دەروازە|شیعر|وێژە|ژیاننامە}}
{{نووسەر-کۆلکە}}
|