لێدوانی ویکیپیدیا:دیوەخان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١١٠:
هەڤالانی هێژا، من وامدەزانی دەتانهەوێت زاراوەیەکی ستاندارد دروست بکەین! بە هەڵە تێگەیشتم. ئێستاکە دەڵێم ئەم کارە کارێکی خراپ نییە، بەڵام بۆ ئێمە جێگای ویکیپیدیایەکی جیا بۆ کەڵهوڕی و لەکی و هەورامی پڕ ناکاتەوە، چۆنکە وشەکانی ئەم زاراوانە جیاوازن و لەلایەنی دیکەش ئەگەر پێتان وایە کە ئەم کارە دەبێتە سەبەبی گەشەبوونەوە و چالاکتربوونەوەی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی، من پێم وانییە و هەروەها کە کاک چالاکیش گۆتی ویکیگەلی دیکە وەکوو لەکی و کەڵهوڕی و هەورامی ئەوەندە بەکارهێنەری چالاکیان نییە کە بتوانن ویکیی سۆرانی لەم نەجمی و بێ جم و جووڵی دەرباس بکەن. بۆیە دەڵێم لەسەرەتادا دەبێت هەموو زاراوەکان خاوەنی وەیکیپیدیا بن، ئەوسا دەتوانین پەڕەکانی ئەم ویکی کوردیانە بە یەکتر بەستەر بدەین یان هێور هێور بە یەکتر نزیکیان بکەینەوە. لە بەرامبەر هەمووتان لەگەڵ ڕێزم.[[بەکارھێنەر:Paraw|پەڕاو]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Paraw|لێدوان]]) ‏١٢:٠٥، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
:کاک پاراو، ئێمەش ھەر ئەوەمان دەگووت. گەر بەڕاستی خەمخۆری بۆ ئەو زارانە ھەیە ئەوە زۆر چاکترە کە ویکیی سەربەخۆیان ھەبێت نەک تێکەڵی ئێرە بکرێن. کێشە لەوەیە ھەندێک وا تێگەیشتوون کە ئەم وەشانەی ویکیپیدیا (ckb) ھی ھەموو زارەکانە کە ئەلفوبێیان عەرەبییە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ویکیپیدیاکە لەسەر زاریی کوردیی ناوەندی (سۆرانی) داڕێژراوە و ئەوەش شتێکی شاراوە نییە. لە پەڕی دەستپێک ئەوە بەڕوونی دیارە. کە ویکییەکان سەربەخۆ بوون ئەو کات بەکارھێنەر لە ھەر ویکپیدیایەک بێت دەتوانێت بەستەری ئەو وتارانەی بەو زارە نووسراون ببینێت، و دەتوانن ڕووکار و ھەموو بەشەکانیشی بەو زارە بنووسن. [[بەکارھێنەر:Serchia|<span style="color:mediumblue">'''<span style="font-size:14px">سەرچیا'''</span></span>]] — ‏١٢:٤٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
:: پێم وایە کە بوونی ئەو "Tab"ە لە واقیعدا کۆمەکێک ناکات. بوونی ویکیپیدیای سەربەخۆ بۆ ئەو زمان یان شێوەزارانەی تر زۆرتر بەسوودە. [[بەکارھێنەر:Min.neel|Min.neel]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Min.neel|لێدوان]]) ‏١٨:٣٤، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
 
== وەرگێران بۆ کوردی لە روکاری MinervaNeue ==
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "دیوەخان".