ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١٬٢٥٤:
:سەرچاوەیەکی باشمان نییە بۆ ڕێنووسێکی دروست، بەڵام بابەتەکەش زۆر ئاڵۆز نییە. پێشنیازی من ئەوەیە کە ھەر ئامرازێک کە زۆر لەگەڵ وشەیەک دووبارە بوویەوە چاکترە کە بەیەکەوە و بێ بۆشایی بنووسرێن. لەو نموونانەی باست کردوون باشترە بۆشایی نەبێت (بەھۆی، لەلایەن، لەژێر، بەپێی) تەنیا (بۆ سەر و لە کاتێکدا) نەبێت کە پێم وایە بۆشایی پێویستە، و لەبەرئەوە بکرێت بە لەبەرەوە، وەک چۆن لە زۆر وشەی دیکە «ئـ» دەقرتێندرێت. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٩:١٦، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
:: زۆر لەسەر ڕێنووس کارم نەکردووە. بەپێی پێشتر باسی کرابوو. بۆ نمووە بە پێی خۆم دەڕۆم جیایە بۆیە دەبێ بەپێی پرۆپۆزیشن بەسەریەکەوە بێ.--[[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏٠٦:٢٢، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)
::: من خۆم «لەسەر» و «لەژێر» بەسەریەکەوە ئەنووسم، چونکە پێم وایە وا باوە ئێستا. بەڵام «لە لایەن» و «لە داوی» و ... پێم باشە جیا بن، تەنانەت «بە پێ»ش ھەروا. ئەگەر لەم حەددە بێ خراپ نییە بەڵام بەعزێ کەس ئیتر لە تام دەریان کردووە. بۆ نموونە ئەنووسن «دەستیانپێکردووە» لە جێگەی «دەستیان پێ کردووە». ئەمە ئیتر سەر لە خوێنەر ئەشێوێنێ. بە ڕای من ئێمە ئەبێ مەرجەعێ بدۆزینەوە. ئاکادیمیای کوردی چی ئەڵێ؟--[[بەکارھێنەر:Aza|Aza]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Aza|لێدوان]]) ‏٠٨:١٩، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)