گورجستان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
ب زیادکردنی بەستەر بۆ ناتۆ
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ١١٠:
 
لەم کۆمارەدا دو ھەرێمی ئۆتۆنۆم بە ناوەکانی ئۆسیتیای‌ باشوور و ئابخازیا ھەن کە دەکەونە سنورەکانی باکوور و نزیک روسیان. لە ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئێستا پێگەی‌ ئەم دوھەرێمە بوونەتە جێی ناکۆکی روسیا و گورجستان. لە ساڵی‌ ٢٠٠٨دا لە دوای‌ جەنگی‌ روسیا و گورجستان، ئەو دوو ھەرێمە بە پشتیوانی‌ روسیا سەربەخۆیی‌ خۆیان راگەیاند بەڵام لە ئاستی‌ نێودەوڵەتیدا ھێشتا دانیان پێدا نەنراوە.
ئێدوارد شواردنادزە وەزیری دەرەوەی پێشوی یەکێتی‌ سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١دا بووە یەکەم سەرکۆماری گورجستان. شواردنادزە پەیوەندیێکی پتەوی لەگەڵ رووسیا ھەبو، بەو ھۆیە و ھەروەھا لەبەر لاوازی وڵاتەکەی‌، رازی بوو کە دەست لە کاروباری ناوخۆیی ھەر دوو ھەرێمی ئۆسیتیای‌ باشور و ئابخازیا وەر نەدات و رێگە بدات ھێزەکانی رووسیا لەو ھەرێمانە جێگیر بکرێن. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣ بەھۆی شورشە پرتەقاڵییەکەی ساکاشیفیلییەوە کە ئەمریکا پشتگیری لێدەکرت، کۆتایی بە حکوومەتی سەر بە رووسیای شواردنادزە ھات و میخاییل ساکاشفیلی بوو بە سەرکۆمار. لەوەبەدواوە دیپلۆماسی و پەیوەندیەکانی دەرەوەی گورجستان گۆڕا و ئەو وڵاتە دورکەوتنەوە لە رووسیا و خۆنزیک کردنەوەی‌ لە رۆژئاواو ئەمریکا کردە بنەمایەکی‌ سیاسەتی‌ دەرەوەی‌ خۆی‌. گورجستان بەنیازە ببێتە ئەندامی‌ یەکێتی ئەورپا و رێکخراوی ناتۆ،[[ناتۆ]]، ئەمەش ناکۆکییەکانی‌ ئەو وڵاتە و رووسیای‌ قوڵتر کردۆتەوە.
 
ھەرێمی ئۆتۆنۆمی ئوستیای باشوور بەپاڵپشتی‌ روسیا، سەربەخۆیی راگەیاند و لە ھاوینی ٢٠٠٨دا ھاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی یاریەکانی ئۆڵۆمپیکی پەکیندا سوپای گورجستان بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئۆستیای باشوور ھێرشی کردە سەر ئەو ھەرێمە، بەڵام کاردانەوەی توندی سەربازیی رووسیای لێکەوتەوە و گورجستان ناچارکرا ھێزەکانی لەئۆستیا بکشێنێتەوە. بەناوبژیوانی فەرەنسا و بە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان،دوای چەنین رۆژ شەڕ، ھەردوو لا رازی بوون لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست. چاودێران پێیانوایە ساکاشڤیلی بە خوێندنەوە و لێکدانەوەیەکی ھەڵە سەبارەت بە پشتگیری‌ ئامریکا بۆ وڵاتەکەی‌، دەستی‌ بەشەڕ کرد.