پارتی کۆماریی گەل: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب +وێنە
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٨:
بەو حزبە ھەژمار دەکرێت کە لەلایەن سەرکردەی یەکەمی پارتەکەوە [[موستەفا کەمال ئەتاتورک]] جگە لە سەربەخۆیی بۆ [[تورکیا]]، کۆمارێکی نوێ ی دروستکرد و دەسەڵاتی سوڵتانی [[دەوڵەتی عوسمانی]] و خەلیفەی کۆتایی پێھێنا و یەکیەتی نەتەوەیی وڵاتی بەرجەستەکرد. گەورەترین گۆڕانکاری و چاکسازی لە بوارەکانی یاساو پەروەردە ھێنایە گۆڕی و وڵاتی بەرەو پیشەسازی بوون بردو ئابوری نەتەوەییشی بەشێوەیەکی بەرچاو پێشخست، ھەر ئەم پارتەش بوو کە خۆی پرۆسەی دیموکراسیەتی لە [[تورکیا]] پێشخست و لە ساڵی ١٩٤٦دا فرە حزبیشی داھێنا پاش ئەوەی تەنھا خۆی تاکە حزبی وڵات بوو.
 
بە درێژایی چل ساڵ چەندین کەس بوونەتە کەسی یەکەمی ئەم پارتە، پاش [[موستەفا کەمال ئەتاتورک]]، لەوانەش عیێمەتعیسمەت ئینونو (Ismet Inönü)، بولەنت ئەجەوید (Bülent Ecevit). پاش کودەتای ١٢ی سێپتێمبەری ١٩٨٠ ئەم پارتە وەک ھەموو پارتەکانی دیکەی [[تورکیا]] چالاکییەکانی قەدەغەکران، ھەر لە ژێر کاریگەری ئەو کودەتایەدا بوو کە ئەم پارتە لە ناوەراستی ھەشتاکانی سەدەی پێشوودا بوو بە دوو کەرتەوە کە ئەوانیش حزبی چەپی دیموکرات بوو بە رابەری بولەنت ئەجەوید و پارتی گەلی دیموکراتی بە رابەری ئەرداڵ ئینۆنۆ (Erdal Inönü) ( کەبێگومان ئەمە کوڕی عیێمەت ئینۆنۆ بوو). لە ساڵی ١٩٩٢ پارتی گەلی کۆماری کۆنگرەی سەر لەنوێ دامەزراندنەوەی پارتەکەی گرێدا و لە کۆنگرەی ناوبراودا [[دەنیز بایکاڵ]] ٦٧٩ دەنگی بەدەستھینا بەرامبەر بە ٤٥٢ دەنگ بۆ ڕکەبەرەکەی (ئیرول تۆنجیر)، بەمجۆرە بایکاڵ بوو بە سەرۆکی چوارەمی ئەم پارتە.
 
سەرباری ئەوەی کە ئەم حزبە لە ساڵی [[١٩٤٦]] خۆی دەستپێشخەری ھینانە کایەی فرە حزبی لە [[تورکیا]دا کرد بەڵام لە ساڵی [[١٩٥٠]] لە بەردەم پارتی دیموکرات بە رابەری عەدنان مەندەریس توشی شکست بوو بۆیە لە ساڵی ١٩٥٠ ھەتا ١٩٦٠ لە ئۆپۆزیسیۆندا مایەوە ، لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٥ توانی بەرێژەی ١١% دەنگەکان مسۆگەر بکات و ٤٩ کورسی بەدەستبێنێت بەڵام لە ھەڵبژاردنەکانی ١٩٩٩ توشی شکستێکی قوڵ ھات و تەنھا ٨%ی دەنگەکانی ھێنا و لە دەرەوەی پەرلەمان مایەوە، ھەر لەبەر ئەوەش بوو کە [[دەنیز بایکاڵ]] دەستلەکارکیشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەڵام ساڵی [[٢٠٠٠]] دیسانەوە گەڕایەوە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی پارتەکە بکات لە ھەڵبژاردنەکانی نۆڤێمبەری ٢٠٠٢. ئێستا ئەم پارتە لەلایەن [[کەمال کڵچدار ئۆغڵو]] سەرکردایەتی دەکرێت.