بیر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی پزیشکی , + دەروونناسی
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
وشەڕەتناسی
ھێڵی ١:
'''بیر''' توانایی و لێھاتووییی [[مێشک|مێشکە]] لە بەکۆدکردن و کۆگاکردنی [[دراوە|دراوەکان]] و [[زانیاری|ئاگادارییەکاندا]] (پێ ئەوترێ لەبەرکردن، بەر و بیر ھاوڕیشەن) و پاشان دۆزینەوە و ھێنانەوەیان لە کاتی پێویستدا (پێ ئەوترێ وەبیرھێنانەوە). ئەوەی کە مێشک لەگەڵ تێپەڕ بوونی کاتدا لێی ئاگادار ئەبێتەوە لە خۆیدا ھەڵی ئەگرێت بۆ ئەوەی لە داھاتوودا دەریان بخاتەوە و بەکاریان بێنێت.<ref>{{cite book|author=Lauralee Sherwood|title=Human Physiology: From Cells to Systems|url=https://books.google.com/books?id=_i5BBAAAQBAJ&pg=PT189|date=1 January 2015|publisher=Cengage Learning|isbn=978-1-305-44551-2|pages=157–162}}</ref>
ئەو ڕووداو و بەرسەرھاتەش کە لە ڕابردوودا ڕووی داوە و لە بیردا ماوەتەوە پێ ئەوترێ '''بیرەوەری'''.<ref>{{Cite book|title=[[فەرھەنگی زانستگای کوردستان]]|last=|first=|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=}}</ref>
 
ئەگەر تواناییی وەیادھێنانەوەی ڕووداوەکانی ڕابردوو نەدەبوو مەحاڵ بوو شتێ وەکوو [[زمان]] بتوانێ پەرە بستێنێ، یا کێیەتی و ناسنامەی مرۆڤەکان و پێوەندیی نێوانیان گەشە بکات.<ref name="Eysenck 2012">{{cite book | last=Eysenck | first=Michael | title=Attention and Arousal: Cognition and Performance | publisher=Springer Berlin Heidelberg | location=Berlin, Heidelberg | year=2012 | isbn=978-3-642-68390-9}}</ref> کاتێ بیر بەڕێکوپێکی کاری خۆی نەکات، لە حاڵەتی ئاساییدا [[بیرچوونەوە|فەرامۆشی یا بیرچوونەوە]] و، لە حاڵەتی توند و بەتاودا [[ئەمنێزیا]] (amnesia) -ی پێ ئەوترێ.
 
Line ٨ ⟶ ١٠:
 
بیر پێواژۆیەکی بێنوقسان و بێکەمایەسی نییە و زۆر فاکتۆر ھەیە کە ئەتوانێ شوێنەواری خراپی لەسەر دابنێ و بە چەشنێ کارکردی تێک بدات. ئەو ڕێگایانەی بە ھۆیانەوە ئاگادارییەکان ئەکرێن بە کۆد و کۆگا ئەکرێن و ئەھێنرێنەوە ھەموو لەوانەیە کەندوکۆسپ یا بەربەستیان تێ کەوێت. ئەو ڕادە سەرنجەی بە بزوێنەرەکان و وریاکەرەوەکانی دەرەوەی مێشک ئەدرێ ئەتوانێ ڕادەی ئەو ئاگادارییەی کە وەرئەگیرێت و پاشان کۆگا ئەبێت دابەزێنێ. ھەروەھا، پرۆسەی کۆگاکردن بۆ خۆی ئەتوانێ بە ھۆی گەیشتنی ئاسیو و گەزەنی فیزیکی بە بەشە پێوەندیدارەکانی مێشک بەڕێکوپێکی نەچێتە پێشەوە. لەوانەشە لەبەر لەناوچوون و فەوتانی بیری درێژماوە ھێنانەوەی ئاگادارییەکان بکەوێتە کێشەوە.
 
== وشەڕەتناسی ==
وشەکانی «بیر» و «بیرەوەری» هاوڕیشەن لەگەڵ وشەی «بەر»دا.
 
=== بەر ===
«بەر» لە وشەگەلێکدا وەک لەبەرخوێندنەوە و لەبەروتن و لەبەربوون و لەبەرکردندا مانای شتێک ئەدا کە لە مێشکدا پاشەکەوت کراوە. ئەم «بەر»ە لە [[زمانی ئەوێستایی|ئەوێستاییدا]] var و لە [[زمانی پاڵەوی|پاڵەویدا]] varom بووە و لەگەڵ بەر بە مانای سینگ ھەر یەکن و بەگشتی یانی ئەوەی لە سینگدا پارێزراوە و ڕاگیراوە.<ref name=":0">{{Cite book|title=فەرهنگی ڕیشەی وشەی کوردی|last=نانەوازادە|first=عەلی|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=}}</ref>
 
=== بیر ===
بیر لە ئەوێستاییدا vira و لە پاڵەویدا vir بووە. لە فارسیی کلاسیکیشدا بە شێوەی vir و bir ئەبینرێ.<ref name=":0" /> بۆ نموونە [[فیردەوسی]] لە [[شانامە|شانامەدا]] ئەڵێ: ایا مرد فرزانه و تیز ویر / ز شاهوی پیر این سخن یادگیر.<ref>شانامەی فیردەوسی لەسەر وێبگەی [https://ganjoor.net/ferdousi/shahname/anooshirvan/sh7/ گنجور]</ref>
 
=== بیرەوەری ===
بیرەوەری ھەمان «بیرئاوەری»یە. ئاوەر لە لە چاوگی آوردن -ی فارسییەوە ھاتووە کە بە مانای ھێنان و هاوردنە.<ref name=":0" />
 
== سەرچاوەکان ==
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/بیر»