بیر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
شائەمراز
ھێڵی ١:
'''بیر''' توانایی و لێھاتووییی [[مێشک|مێشکە]] لە بەکۆدکردن و کۆگاکردنی [[دراوە|دراوەکان]] و ئاگادارییەکاندا (پێ ئەوترێ لەبەرکردن، بەر و بیر ھاوڕیشەن) و پاشان دۆزینەوە و ھێنانەوەیان لە کاتی پێویستدا (پێ ئەوترێ وەبیرھێنانەوە). ئەوەی کە مێشک لەگەڵ تێپەڕ بوونی کاتدا لێی ئاگادار ئەبێتەوە لە خۆیدا ھەڵی ئەگرێت بۆ ئەوەی لە داھاتوودا دەریان بخاتەوە و بەکاریان بێنێت.<ref>{{cite book|author=Lauralee Sherwood|title=Human Physiology: From Cells to Systems|url=https://books.google.com/books?id=_i5BBAAAQBAJ&pg=PT189|date=1 January 2015|publisher=Cengage Learning|isbn=978-1-305-44551-2|pages=157–162}}</ref>
ئەگەر تواناییی وەیادھێنانەوەی ڕووداوەکانی ڕابردوو نەدەبوو مەحاڵ بوو شتێ وەکوو [[زمان]] بتوانێ پەرە بستێنێ، یا کێیەتی و ناسنامەی مرۆڤەکان و پێوەندیی نێوانیان گەشە بکات.<ref name="Eysenck 2012">{{cite book | last=Eysenck | first=Michael | title=Attention and Arousal: Cognition and Performance | publisher=Springer Berlin Heidelberg | location=Berlin, Heidelberg | year=2012 | isbn=978-3-642-68390-9}}</ref> کاتێ بیر بەڕێکوپێکی کاری خۆی نەکات، لە حاڵەتی ئاساییدا [[بیرچوونەوە|فەرامۆشی یا بیرچوونەوە]] و، لە حاڵەتی توند و بەتاودا [[ئەمنێزیا]] (amnesia) -ی پێ ئەوترێ.
<ref>
{{cite book|author=Lauralee Sherwood|title=Human Physiology: From Cells to Systems|url=https://books.google.com/books?id=_i5BBAAAQBAJ&pg=PT189|date=1 January 2015|publisher=Cengage Learning|isbn=978-1-305-44551-2|pages=157–162}}
</ref>
ئەگەر تواناییی وەیادھێنانەوەی ڕووداوەکانی ڕابردوو نەدەبوو مەحاڵ بوو شتێ وەکوو [[زمان]] بتوانێ پەرە بستێنێ، یا کێیەتی و ناسنامەی مرۆڤەکان و پێوەندیی نێوانیان گەشە بکات.<ref name="Eysenck 2012">
{{cite book | last=Eysenck | first=Michael | title=Attention and Arousal : Cognition and Performance | publisher=Springer Berlin Heidelberg | location=Berlin, Heidelberg | year=2012 | isbn=978-3-642-68390-9 }}
</ref> کاتێ بیر بەڕێکوپێکی کاری خۆی نەکات، لە حاڵەتی ئاساییدا [[بیرچوونەوە|فەرامۆشی یا بیرچوونەوە]] و، لە حاڵەتی توند و بەتاودا [[ئەمنێزیا]] (amnesia) -ی پێ ئەوترێ.
 
زۆر جار وا دێتە بەر چاو کە بیر سیستمێکە بە شێوەیەکی ئاشکرا یا نھێنی ئاگادارییەکان و زانیارییەکان ڕێک ئەخات، یا بە زمانێکی تر، پیانەوە دەئاژوێت (پرۆسیسیان دەکات) و، لە سێ بەش پێک دێ:
# ھەست ڕێکخەر: ئەم بەشە ڕێگە خۆش ئەکا بۆ ئاگادارییەکان و زانیارییەکانی دنیای دەرەوە کە بە شێوەی بزوێنەر و وریاکەرەوەی فیزیکی و کیمیایی بێنە ناوەوە و ھەستیان پێ بکرێت.
# بیری کورت-ماوە (یا خەریکی کار): ئەرکی ئەم بەشە بەکۆدکردنە و دۆزینەوە. ئاگاداری بە شێوەی بزوێنەر ئەکرێ بە کۆد و دواتر لە کاتی خۆیدا لە شوێنی کۆگاکراودا ئەدۆزرێتەوە و ئەخرێتەوە بەر دەست.
# بیری درێژ-ماوە: لە ئاکامدا، ئەوە ئەرکی ئەم بەشەیە کە بە بەکارھێنانی شێواز و نموونە جۆراوجۆرەکانی پۆلاندن داتاکە کۆگا بکات.<ref name="Baddeley 2007">{{cite book | last=Baddeley | first=Alan | title=Working Memory, Thought, and Action | publisher=Oxford University Press | date=2007-03-15 | isbn=978-0-19-852801-2 | doi=10.1093/acprof:oso/9780198528012.001.0001 | page=}}</ref>
 
بیر پێواژۆیەکی بێنوقسان و بێکەمایەسی نییە و زۆر فاکتۆر ھەیە کە ئەتوانێ شوێنەواری خراپی لەسەر دابنێ و بە چەشنێ کارکردی تێک بدات. ئەو ڕێگایانەی بە ھۆیانەوە ئاگادارییەکان ئەکرێن بە کۆد و کۆگا ئەکرێن و ئەھێنرێنەوە ھەموو لەوانەیە کەندوکۆسپ یا بەربەستیان تێ کەوێت. ئەو ڕادە سەرنجەی بە بزوێنەرەکان و وریاکەرەوەکانی دەرەوەی مێشک ئەدرێ ئەتوانێ ڕادەی ئەو ئاگادارییەی کە وەرئەگیرێت و پاشان کۆگا ئەبێت دابەزێنێ. ھەروەھا، پرۆسەی کۆگاکردن بۆ خۆی ئەتوانێ بە هۆیھۆی گەیشتنی ئاسیو و گەزەنی فیزیکی بە بەشە پێوەندیدارەکانی مێشک بەڕێکوپێکی نەچێتە پێشەوە. لەوانەشە لەبەر لەناوچوون و فەوتانی بیری درێژماوە هێنانەوەیھێنانەوەی ئاگادارییەکان بکەوێتە کێشەوە.
 
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
{{پەراوێز}}
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/بیر»