سوێد: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ بەڵگە (ڕاستی)
تاگ: بەستەردەری خێرا
ب زیادکردنی بەستەر بۆ پەتاتە
تاگ: بەستەردەری خێرا
ھێڵی ١٣٦:
سوێدیەکان کۆچیان دەکرد بۆ ئەمێریکا بە مەبەستی ژیانێکی باشتر، کە لەنێوان ساڵەکانی ١٨٥٠ بۆ ١٩١٠ نزیکەی یەک میلیۆن سوێدی بەرەو ئەمێریکا کۆچیان کرد<ref>Einhorn, Eric and John Logue (1989), p. 8.</ref> لە سەرەتای سەدەی بیستەم ژمارەی سوێدیەکانی شیکاگۆ زۆر زیاتر بوو لە ژمارەی سوێدیەکانی گۆتەنبۆڕگ (دووەم گەورە شاری سوێد)<ref>Ulf Beijbom, [http://www.americanwest.com/swedemigr/pages/emigra.htm "European emigration"] {{webarchive|url=https://web.archive.org/web/20080803004438/http://www.americanwest.com/swedemigr/pages/emigra.htm |date= ٣ی ئابی ٢٠٠٨}}, The House of Emigrants, Växjö, Sweden.</ref> ژمارەی ھەرە زۆری سوێدیەکان لە ھەرێمەکانی ڕۆژئاوای ناوەڕاست بوو لە ھەرێمی "مینیسوتا"، و ھەندێکیشیان لە ھەرێمەکانی تر و کەنەدا بوون.
 
لەگەڵ ھەموو ئەو ھەژاریەی کە لەسەدەی نۆزدەھەم سوێدیەکان بینیان، ھەندێک گۆڕانکاری گرنگیش ڕوویاندا لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانەوە.<ref name="Koblik9-10">Koblik, pp. 9–10.</ref> لەو گۆڕانکاریانە دابەشکردنی زەوی کشتوکاڵی بوو بەسەر ھەژاراندا و ھاتنی [[پەتاتە]] و چاندنی بوو بۆ سوێد<ref name="Koblik9-10">Koblik, pp. 9–10.</ref> چونکە وەک دەزانرا سوێدیەک وەک ئەوڕوپاییەکانی تر زۆر شارەزا نەبوون لە بەکارھێنانی خاکدا ئەویش بەھۆی نالەباری کەشوھەواوە بوو،<ref>[http://www.britannica.com/eb/article-29865/Sweden#403810.hook Sweden: Social and economic conditions] (2007).</ref> و ڕۆشەنبیری کشتوکاڵی سوێد کاریگەری ھەبوو بەسەر ڕژێمی ڕامیاریەوە، و درووستبوونی پارت و کۆمەڵەی جیا بە جوتیاران وەک پارتی جوتیارانی نوێ (ئێستا "پارتی ناوەند").<ref>Koblik, p. 11: "The agrarian revolution in Sweden is of fundamental importance for Sweden's modern development.</ref> لەنێوان ساڵەکانی ١٨٧٠ تا ١٩١٤ سوێد دەستی کرد بە پێشکەوتنی ئابووری و پیشەسازی تاوەکو ئەمڕۆ<ref>Koblik, p. 90.</ref>
 
لە کۆتای ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەم گەلێک کۆمەڵە و پارت و بزاڤی میللی دەرکەوتن وەک (سەندیکای کرێکاران، کۆمەڵەی پاراستن مەیخۆران، کۆمەڵەی ئایینە سەربەخۆکان)، کە بوونە بنەما بۆ درووستبوونی کۆمەڵگەیەکی دیموکرات، ئەم بزاوتانە بوونە ھۆی ئەوەی سوێد ھەنگاوێکی خێراتر ببڕێت بەرەو ڕژێمی پەڕلەمانی و دیموکراتی نوێ، کە لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم، ھاوکات لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازی بەردەست کەوت، کە خەڵک ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو شارەکان و کارگەکان بەڕێکەوتن، و بەشداریان لە سەندیکاکان کرد، و بەھۆی سەرھەڵدانی شۆڕشی شوعیەکان لەساڵی ١٩١٧ پەڕەیەکی نوێ لە ژیانی پەڕلەمانی ھەڵدرایەوە و بەرەو دیموکراتی ڕۆیشتن.
وەرگیراو لە «https://ckb.wikipedia.org/wiki/سوێد»