کیمیای ئەندامی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب شائەمراز |
زیادکردن تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری |
||
ھێڵی ١:
'''کیمیای ئەندامی''' لقێکە لە لقەکانی زانستی [[کیمیا]] کە باس لە پێکھاتە و کارلێک و خاسیەتەکانی ئاوێتە [[ئەندامی]]یەکان دەکات. ئاوێتە ئەندامییەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی پێناس دەکرێ بەو ئاوێتانەی کە [[توخم]]ی [[کاربۆن]] و [[ئۆکسجین]]یان تێدایە، ھەروەھا دەشگونجێ کە جگە لەو دوو توخمە، توخمی جۆراوجۆری تر بەشداربن لە پێکھاتنە جیاوازەکانی ئاوێتە ئەندامییەکان.<ref>http://ocw.mit.edu/courses/chemistry/5-12-organic-chemistry-i-spring-2005/</ref>
ئەم جۆرەی کیمیا، بەپێی فرمانی چالاک یاخود گروپی چالاکەوە (Functional Group) دەکرێتە چەند جۆرێک:
ئەڵقەییەکان:
بریتییە لەو جۆرە ئاوێتە ئەندامییانەی کە بەشێوەی بازنەیی ڕیزبوون و بۆندیان دروست کردووە، ڕیزبوونەکەیان بەم جۆرەیە (CnHn2) کاتێک n= ژمارەی هەریەک لە کاربۆن و هایدرۆجینی بەشدار لە درووستکردنی ئاوێتە ئەندامییەکەدا.
نا ئەڵقەییەکان:
ئەو ئاوێتانەن کە بەشێوەی زنجیرە پێکەوە بەستراون، چەندەها جۆری هەیە بەپێی گروپەکەی، ئەگەر تەنها کاربۆن و هایدرۆجین هەبوو، ئەوا سێ جۆری جیاواز دروستەکات بەپێی بۆندەکانی:
- [[ئەلکان]] کە بریتییە لەو جۆرەی هەموو بۆندەکانی تاکن، ڕیزبوونیان بریتییە لە (CnHn2+2)
- [[ئەلکین]] ئەم جۆرەیان ئەکرێ یەک یا زیاتر لە بۆندەکانی بریتی بن لە بۆندی دووانی. (CnHn2)
- [[ئەلکاین]] ئەم جۆرەیان یەک یا زیاتر لە یەک بۆندی بریتییە لە بۆندی سیانی. (CnHn2-2)
هەریەک لەم جۆرە، دەکرێ توخمی تری بۆ زیاتبکرێ (لەگەڵ هایدرۆجین و ئۆکسجین) و جۆرێکی جیاواز دروست بکات:
- [[ئەلکھول]] کە لەم جۆرە ئاوێتانەدا، ئۆکسجین بۆند دروست ئەکات و یەکێ لە بۆندەکانی لەگەڵ کاربۆن و بۆندەکەی تری لەگەڵ هایدرۆجیندایە. (R-OH) کاتێک R= گروپێکی کاربۆن
- [[ئەستەر]] ئەمەش جۆرێکی ترە، کە لێرەدا ئۆکسجین دەکەوێتە نێوان دوو کاربۆنەوە، گروپەکەشی بریتییە لە (R-O-R)
[[ھالۆجین]] کە لەم جۆرە ئاوێتانەدا، یەکێک لە هالۆجینەکانی گروپی ١٧ خشتەی خولی، بۆند دروست دەکەن لەگەڵ گروپی کاربۆن-هایدرۆجینەکەدا (R-X) کاتێک X= هالۆجینەکان.
== سەرچاوەکان ==
|