ھیچخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٣:
=== سەدەی ١٩ ===
[[پەڕگە:Turgenev by Repin.jpg|وێنۆک|ڕۆماننووس ئیڤان ئێس تەرگینێڤ دەستەواژەی ھیچخوازیی بەناوبانگ کرد.]]
ناوی «ھیچخوازی» سەرەتا لەلایەن فریدریش ھاینریش یاکوبی (Friedrich Heinrich Jacobi) ئەڵمانییەوە بەکارھێنراوە (١٧٤٣–١٨١٩). یاکوبی ئەم ناوەی بەکارھێناوە بۆ ناساندنی ڕاسیۆنالیزمڕۆشنگەری (عقلانیةڕاسیۆنالیزم)، بەکارھێناوە، بەتایبەتی فەلسەفە «گرنگ»ەکەی [[ئیمانوێل کانت]] کە «وەک دەمەقاڵێیەکە بەرەو بێ مانایی» (برھان الخلف)، کە باس لەوە دەکات کە ھەموو ڕاسیۆنالیزمڕۆشنگەرییەک دەگەڕێتەوە بۆ ھیچخوازی—بۆیەش دەبێت خودی لێ لابدرێت و [[باوەڕ]] وەک جێگرەوەی دابندرێت. برێت دەبڵیو دەیڤس لە نووسراوێکدا دەڵێت: «یەکەم پەرەسەندنی فەلسەفەیی بیرۆکەی ھیچخوازی دەگەڕێتەوە بۆ فریدریش یاکوبی، ئەو کەسایەتییەی کە لە پەیامێکی بەناوبانگدا ڕەخنەی لە بیرۆکەکانی ''یوھان گۆتلیب فیختە'' گرتووە لە کەوتنە ناو ھیچخوازییەوە.»
 
دوای بەناوبانگ بوونی دەستەواژەی ھیچخوازی، کە لەلایەن ڕۆماننووس ئیڤان ئێس تەریگنێڤەوە بەناوبانگ بوو، جووڵەیەکی نوێی ڕووسی سەری ھەڵدا بەناوی جووڵەی ھیچخوازی (١٨٦٠–١٩١٧). ئەوان خۆیان بە ھیچخواز ناودەبرت لەبەر ئەوەی ھیچ شتێک کە لەو کاتەدا ھەبوو چاوەکانی تێر نەکردبوون. لەم کاتەدا خەڵکی ھەموو داواکاری و فرمانەکانی حکومەت و کڵێساکان و خێزانەکانیان پشتگوێ دەخست. بزووتنەوەکە ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتیی پشتگیری دەکرد لەسەر بنەمای ھۆش و فام، فەلسەفەی مادەخوازی وەک سەرچاوەی تەنیا زانیاری و ئازادیی تاکی دیاری کردبوو، ھەروەھا بڵندترین ئامانجی ئەوان بوو. لەم کاتەدا کە ھیچخوازەکان ھەموو خوا و دین و دەسەڵاتێکیان ڕەت دەکردەوە، ھۆکارەکەیان دابووە پاڵ ئازادی.