ھیچخوازی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 1 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v2.0beta)
چاکسازیی نووسە عەرەبییەکان
ھێڵی ١٥:
ناوی «ھیچخوازی» سەرەتا لەلایەن فریدریش ھاینریش یاکوبی (Friedrich Heinrich Jacobi) ئەڵمانییەوە بەکارھێنراوە (١٧٤٣–١٨١٩). یاکوبی ئەم ناوەی بەکارھێناوە بۆ ناساندنی ڕاسیۆنالیزم (عقلانیة)، بەتایبەتی فەلسەفە «گرنگ»ەکەی [[ئیمانوێل کانت]] کە «وەک دەمەقاڵێیەکە بەرەو بێ مانایی» (برھان الخلف)، کە باس لەوە دەکات کە ھەموو ڕاسیۆنالیزم دەگەڕێتەوە بۆ ھیچخوازی—بۆیەش دەبێت خودی لێ لابدرێت و [[باوەڕ]] وەک جێگرەوەی دابندرێت. برێت دەبڵیو دەیڤس لە نووسراوێکدا دەڵێت: «یەکەم پەرەسەندنی فەلسەفەیی بیرۆکەی ھیچخوازی دەگەڕێتەوە بۆ فریدریش یاکوبی، ئەو کەسایەتییەی کە لە پەیامێکی بەناوبانگدا ڕەخنەی لە بیرۆکەکانی ''یوھان گۆتلیب فیختە'' گرتووە لە کەوتنە ناو ھیچخوازییەوە.»
 
دوای بەناوبانگ بوونی دەستەواژەی ھیچخوازی، کە لەلایەن ڕۆماننووس ئیڤان ئێس تەریگنێڤەوە بەناوبانگ بوو، جووڵەیەکی نوێی ڕووسی سەری ھەڵدا بەناوی جووڵەی ھیچخوازی (١٨٦٠–١٩١٧). ئەوان خۆیان بە ھیچخواز ناودەبرت لەبەر ئەوەی ھیچ شتێک کە لەو کاتەدا ھەبوو چاوەکانی تێر نەکردبوون. لەم کاتەدا خەڵکی ھەموو داواکاری و فرمانەکانی حکومەت و کڵێساکان و خێزانەکانیان پشتگوێ دەخست. بزووتنەوەکە ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتیی پشتگیری دەکرد لەسەر بنەمای ھۆش و فام، فەلسەفەی مادەخوازی وەک سەرچاوەی تەنھاتەنیا زانیاری و ئازادیی تاکی دیاری کردبوو، ھەروەھا بڵندترین ئامانجی ئەوان بوو. لەم کاتەدا کە ھیچخوازەکان ھەموو خوا و دین و دەسەڵاتێکیان ڕەت دەکردەوە، ھۆکارەکەیان دابووە پاڵ ئازادی.
 
کۆنترین بەکارھێنانی فەلسەفی بۆ دەستەواژەی ھیچخوازی پەیوەندیدارە بە شکەوە. لەبەرئەوەی ھیچخوازەکان ڕاستییە جێگیرەکانی شتەکانیان ڕەت دەکردەوە.
ھێڵی ٢١:
=== سۆرێن کیەرکێگۆر ===
[[پەڕگە:Kierkegaard.jpg|وێنۆک|ڕاست|سکێچێکی تەواونەکراوی ١٨٤٠ی [[سۆرێن کیەرکێگۆر]] لەلایەن مامییەوە نیل کریستیان کیەرکێگۆر]]
[[سۆرێن کیەرکێگۆر]] (١٨١٣–١٨٥٥) ئاستێژی سەرەتایی ھیچخوازیی ھەبووە، ئەو بە (لێڤێلینگ – Leveling) ناوی بردووە. لێڤێلینگ لای ئەو پڕۆسەی دامرکانەوەی تاک بووە تاکو تایبەتمەندی ئەو کەسایەتییە نامێنێت و ھیچ سوودێک لە ھەبوونیدا ناتواندرێت ببیندرێت: {{وتە|کۆتا ئاستی لێڤێلینگ وەک خامۆشی مەرگ وایە، کە تێیدا تاک گوێی لە ترپەی دڵی خۆی دەبێت تێیدا، بێجووڵەیی وەک کاتی مردن، کە ھیچ شتێک ناتوانێت بیبڕێت، کە ھەموو شتێک تێیدا نوقوم دەبێت، بە بێھێزی. تاکێک دەتوانێت سەرپێچی بکات، بەڵام تاکێک ناتوانێت خۆی لەم پڕۆسەیەدا بگرێت، گەر بە پێچەوانەوە، ئەوە دەیکات بە نوێنەر و ئەو خۆی لە لێڤێلینگ لادەدات. ھەر تاکێک دەتوانێت بەشداری ئەم پڕۆسەیە بکات لە سنوورە بچووکەکەی خۆیدا، بەڵام ئەمە پڕۆسەیەکی خۆییە، لێڤێلینگیش تاک داگیر دەکات.|سۆرێن کیەرکێگۆر}} کیەرکێگۆر، داکۆکیکارێکی ''فەلسەفەی ژیان''، بە گشتی دژی لێڤێلینگ و ئەنجامە ھیچخوازەکانی دواوە، ھەرچەندە ئەو باوڕی وابوو کە «پەروەردەیی دەبێت ئەگەر لە تەمەنێکدا بژیت کە لێڤێلینگ تێیدا ڕوودەدات [لەبەرئەوەی] خەڵکی ناچار دەبن کە بە تەنھاتەنیا ڕووبەڕووی حوکمی لێڤێلینگ ببنەوە» جۆرج کاتکین دەڵێت کە کیەرکێگۆر دژی لێڤێڵینگ بووە، بۆ ھەر مەبەستێک بێت. کیەرکێگۆر دەڵێت کە ئەو کەسانەی کە دەتوانن بەسەرکەوتوویی بەسەر پڕۆسەی لێڤێڵینگدا زاڵ بن بەھێزتر دەبن و ئەوەش پێیەکی تر دەنوێنێت بەرەو بوون بە خودی خۆی.
 
جیاوازییەک ھەیە لە نێوان بیرکردنەوەی ھیچخوازەکەی کیەرکێگۆر و ھیچخوازیی سەردەمی مۆدێرندا، کیەرکێگۆر بڕوای وابوو کە لێڤێڵینگ دەبێت بە ھۆکار بۆ ژیانێکی بێ واتا، مەبەست، لەگەڵ نرخ. لەکاتێکدا کە ھیچخوازەکانی سەردەمی ھاوچەرخ پێیان وایە کە ھیچ کاتێک ھەر لە سەرەتاشەوە واتا و مەبەست و نرخی نەبووە ھەرچۆنێک بێت.
ھێڵی ٣٣:
=== ھیچخوازی و بودیزم ===
[[پەڕگە:Buddha anjali mudra.JPG|ڕاست|220px|وێنۆک]]
لە [[بودیزم]]دا، بەتاڵی شتەکان لێکچوونێکی ھەیە لەگەڵ ھیچخوازیدا. ئەمە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن فریدریش نیچەوە ئاماژەی پێ کراوە، زانا بودییەکانیش ھۆکاری ئەو لێکچوونەیان گەڕاندۆتەوە بۆ وەرگێڕانە بێھێزەکەی ئەو کاتە. بودا وتوێتی کە ھەموو شتێک، جا فیزیکی بن یان خەیاڵی، بەتاڵن لە ھەر ماددەیەکی ھاوڕا یان سروشتی گرنگ. ئەناتایەکی تری بودیزمش دەڵێت کە ھەبوون لە سروشتدا لە ڕاستیدا گرنگییەکی وای نییە و خودی کەس ھیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نییە. بەپێی ناجارجونا، فەیلەسوفی سەدەی دووەم، بوونەوەرە ھەستیارەکان بۆ ماوەیەکی کاتیی لە پێنج توخم پێکھاتوون و بەتەنھابەتەنیا بوونیان نییە، واتە لە ڕاستیدا خود بوونی نییە.
{{وتە|ڕاستی ڕەسەن بەتاڵە لە پێکھاتەی چەمکی|ناجارجونا}}
بەپێی تێگەیشتنی بودییەکان، ئەگەر «ھەبوون» ھەبێت، ئەوا دەبێت ڕێژەیەکی بێ کۆتا بێت. بەپێی لێکۆڵینەوە کۆنەکانی بودیزم، وەک ئەوانەی سارڤاستیڤادا، سروشت بە شێوەیەکی دیالێکتیکی کار دەکات کە تێیدا ھەموو بوونەوەرەکان یەکتری پشتگوێ دەخەن، بەھۆی بەردەوامبوونیشیانەوە ئەمە دەبێتە سیستمێک بۆ ئەوان، دواتریش وردە وردە ئەم سیستمە ون دەبێت و ھەموو دەکەونە حاڵەتێکەوە کە ناسراوە بە حاڵەتی پۆسەسیۆنلەس، کە حاڵەتێکە ھیچ گرنگییەک، دانەپاڵێک، یانیش ڕێکییەکی تێدا نابیندرێت.
ھێڵی ٤٥:
[[پەڕگە:Russian Nihilists are being tied to chairs on horse-drawn pl Wellcome V0041837.jpg|وێنۆک|چەپ|دوو ھیچخوازی ڕووسی بەسراونەتەوە بە کورسییەکانیانەوە لەکاتێکدا کە بەرەو لەسێدارەدانیان دەبەن|250px]]
# دەمی سەرەکی (١٨٦٠–١٧٦٩): کە دەمی بڵاوبوونەوەی بیر و باوەڕە سەرەکییەکانی ھیچخوازی و بەناوبانگبوونی بوو. لەم کاتەدا بچووکترین جووڵەی ھیچخوازی ببیندرایە لەلایەن کەسێکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن زیندان دەکران و یانیش دەنێردران بۆ سیبریا. بە دوای ئەمیشدا،
# دەمی شۆڕشگێڕانە (١٨٧٠–١٨٨١): کاتێک نامیلکەکەی سێرجەی نیچیاڤ (Catechism of a Revolutionary) جووڵەکەی گۆڕی، کە بریتی بوو لە تەنھاتەنیا چاوەڕوانکردن و ھێرشکرشنە سەر پروپاگەندە بەربڵاوەکان. لەم دەمەدا ئارەزوو بەرەو گێڕانی شۆڕش دژی ڕژێمی زاریست زیادی کرد و چەندەھا کردەوە ئەنجام درا دژی دەسەڵاتدارانی ڕووسیا. دەمی شۆڕشگێڕی لەگەڵ کوژرانی تزار ئەلێکساندەری دووەم کۆتایی پێ دێت (١٣ی ئازار ١٨٨١).
 
پێش کۆتایی ھاتنی دەمی شۆڕشگێڕان، حکومەتی ڕووسیا لەو ماوەیەدا بە شێوەیەکی چالاک دەستیان کرد بە ڕاوکردنی ھیچخوازەکان دوای ئەوەی ھەوڵی کوژرانی زار شکستی ھێنا، ئەمەش وای کرد کە چەند کۆمەڵگەیەکی ھیچخوازی شاردراوە سەر ھەڵبدەن، کە یەکەمینیان پێکھاتووە لە «ڕێکخراوەکە – The Orginization»، ئەم ڕێکخراوە ھەستا بە کردنەوەی قوتابخانەیەکی کوڕان لە [[مۆسکۆ]] بۆ ڕاھێنانی شۆڕشگێڕە گەنجەکان. لە پاڵ ئەمەدا، ئەوان گرووپێکی تریان لێ بۆوە بە ناوی «دۆزەخ»، کە کاریان تەنھاتەنیا تاوانی ڕامیاری بوو، و کوشتنی زار ئامانجی سەرەکییان بوو. دیمیتری کاراکۆسۆڤ ھەوڵی کوشتنەکەی دا، بەڵام شکستی ھێنا، بۆیە لە ٤ی نیسانی ١٨٦٦ لەسێدارە درا لە مەیدانی قەشە پیتەرسبێرگ.
 
== شێوازەکان ==
ھێڵی ٥٣:
 
=== ھەبوونی ===
ھیچخوازیی ھەبوونی یان وجودی (وجودیة) ئەو باوەڕەیە کە ژیان ھیچ واتا و نرخێکی درکپێکراوی نییە. ھیچخوازیە ھەبوونییەکان پێیان وایە کە تاقە مرۆڤێک بەتەنھابەتەنیا یانیش ھەموو مرۆڤایەتی بێ بایەخە، بێ مەبەستە. بێ واتایی ژیان بە فراوانی باس کراوە لە [[ئێگزیستانسیالیزم|بوونخوازی]] (وجودیة). بەپێی بیردۆزەکە، ھەر تاکێک بوونەوەرێکی دابڕاوە کە دێتە گەردوونەوە، ھەر لە سەرەتاشەوە لە وەڵامی پرسیاری «بۆچی من ھەم؟» دابڕاوە، بەڵام ھەر ناچار دەکرێن کە خۆیان واتایەک دروست بکەن یان دابھێنن. لە ھەموو جۆرەکانی ھیچخوازی دا، ئەم جۆرەیان گرنگی زیاتری پێدراوە لە ڕووی فەلسەفیی و وێژەییەوە.
 
ئەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت ژیان بەبێ واتا و نرخە پێکھاتووە لە پێکھاتەی سەرەکی بنیاتنانی ھیچخوازی، ھیچخوازیە ھەبوونییەکان دەڵێن کە (واتا) «بابەتێکی بیردۆزیی خاوەن بیر نییە» و بەڵکو «سەرەنجامێکی بەشداری کردن و پابەند بوونە.»
ھێڵی ٦٢:
ھیچخوازیی ھەبوونی لە ڕاستیدا بەشێک بووە لە دابونەریتی کۆمەڵگەی ڕۆژاوا لە سەردەمی کیرینایکییەکانەوە. لە سەردەمی ڕێنێسانسدا، [[ویلیام شێکسپیر]] بە ڕوونی و پاراوی بینین و بۆچوونی ھیچخوازیە ھەبوونییەکانی خستە ڕوو لە کۆتایی یەکێک لە شانۆگەرییەکانیدا.
 
یەکێک لە کۆنترین خاوەن بیری ھیچخوازیی ھەبوونی فەیلەسوف ھێگەسێس بوو (٢٥٠ پ.م)، ئەو پێی وابوو کە ناخۆشی و کارەسات خۆی بەسەر خۆشحاڵی و خۆشبەختیدا زاڵ کردووە، بۆیە دڵخۆشی لە توانادا نابێت و خۆکوشتنی بە تەنھاتەنیا چارەسەر داناوە. ھیچخوازە ھەبوونییەکان بەبێ بایەخدانانی سروشتی مرۆڤ و ھەموو واتا سەرەکییەکان ژیان ھەڵدەبژێرن و باوەڕیان بە ھیچ شتێک نییە لە ژیاندا. لە ساڵەکانی ١٩٠٥–١٩٨٠، ژێن-پۆل ساخت، ڕۆماننووس و فەیلەسوفی فەڕەنسی ئەم بیروباوەڕەی بەناوبانگتر کرد لە ناوخۆی فەڕەنسادا و وەک جووڵەیەکی لێ ھات.
 
=== ئاکاری ===
ھێڵی ٧٧:
 
=== مێتافیزیکی ===
ھیچخوازی مێتافیزیکی ئەو بیردۆزە فەلسەفەییەیە کە وای دادەنێت شتومەکی بینرا و فیزیایی لەوانەیە بوونیان نەبێت لە جیھانی موحتەمەلدا، ئەگەر تەنانەت دانەیەکیش ھەبێت کە شتومەکی فیزیایی تێدا بەدی بکرێت، ئەوا ھەر دەبێت دانەیەکیش ھەبێت کە تەنھاتەنیا شتومەکی واتایی تێدا بێت. (شتومەکی واتایی شتێکە کە لە ھیچ کاتێک یان شوێنێکی دیاریکراودا '''بوونی نییە'''.)
ھیچخوازیی سەختی مێتافیزیکی بە گشتی بەو باوەڕە دێتە برچاو کە ھیچ شتێک بوونی نییە لە جیھانی خۆ-کارادا. «فەرھەنگی ئەمریکی کەلەپووری پزیشکی» بە «دڕدۆنگییەکی سەخت کە ھەموو ھەبوون ڕەت دەکاتەوە» پێناسەی ھیچخوازی دەکات. گۆمانڕاییەکی ھاوشێوەی جیھانە موحتەمەلییەکان لە «سۆلیپسیزم»دا بەرچاو دەکەوێت (سۆلیپسیزم لە «سۆل» بە واتای تەنھاییتەنیایی و «ئیپس» بە واتای خودی لاتینییەوە وەرگیراوە، ئەو بیرۆکە فەلسەفییەیە کە دەڵێت تەنھاتەنیا ھۆشی خود بە بێ گومان ھەیە.) ھەرچەندە ھەردوو بیرۆکەکە ھاوشێوەی یەکتری ھەبوونی شتومەک ڕەت دەکەنەوە، ھیچخواز ھەبوونی خودیش ڕەت دەکاتەوە، لەکاتێکدا سۆلیپسیستێک بە پێچەوانەوە، ھەبوونی خود پەسەند دەکات.
 
=== زانینناسی ===
ھێڵی ٨٤:
 
=== میریۆلۆجیکال ===
ھیچخوازی میرۆلۆجیکال لەسەر میرۆلۆجی (علم الأجزاء) یان پارچەناسییە، حاڵەتێکە کە باوەڕ وایە شتە فیزیاییەکان پارچە و بەشی شیاویان نییە و تەنھاتەنیا پارچەی سەرەتایی شتەکانیان پێکھێناوە، ئەمەش واتا ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین کە پڕە لە شتی تەواو بە پارچەوە بەرھەمێکی ھەستە خەڵەتێنەرەکانی مرۆڤە. لێکدانەوەی ھەبوونی شتێک پێویستە بڕیاری لەسەر بدرێت، ئەو شێوازەی کە مرۆڤەکان «پارچە نادروستەکان»ی سەر زەوی پێ دەبینن ڕاستییەکی سەلمێنراوی واقیع نییە، بەڵکو تایبەتمەندیێکی شاراوەیە کە تەنھاتەنیا دەتوانرێت بەجۆریی و سەرنجدان دەرببڕدرێت. بەھۆی ئەمەشەوە ھیچ ڕێگەیەکی سەلمێندراو نییە بۆ پێوانی ئاستی ڕاستی ھیچخوازیی پارچەناسی.
 
پارچەکان بەکاردێن بۆ ڕوونکردنەوەی ھەموو شتەکانی کە لەسەر زەوی و گەردووندان و ھەموو شتە ئاساییەکانی ژیانی ڕۆژانە دەگرێتەوە. بۆ نموونە تۆپێک لە دوو پارچەی نیوەیی پێکھاتووە، بۆیە ئەم تۆپە شتێکی تەواوە کە لە دوو پارچە پێکھاتووە. پارچەزانی دەڵێت کە ھەموو شتێک ئێمە دەیبینین لە گەردووندا شتێکی تەواوە کە لە پارچە پێکھاتووە. تەنھاتەنیا ئەو شتانەی کە تاکو ئێستا مرۆڤایەتی دۆزیبێتییەوە کە پارچەی نەبێت لاپتۆن و کوارکە، چوونکە بە چاو نابیندرێن و ناتواندرێن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ درکیان پێ بکرێت.
 
بۆ دژایەتی کردنی پارچەناسی یان ئەو بیرۆکەیەی کە دەڵێت ھەموو شتێک تەواوە و پارچەی ھەیە، ژمارەیەک لە فەیلەسوفان دەرکەوتن کە دەڵێن کە ھیچ شتێک نییە کە پارچەی ھەبێت. ئەم فەیلەسوفانە دەڵێن کە [[ھەست]]ەکانمان تەنھاتەنیا زانیارییەکی کز و کەممان دەدەنێ دەربارەی واقیع، بۆیە نابێت پشتیان پێ ببەسترێت. بۆ نموونە ئێمە ناتوانین بچووکترین ئەو کەرەستەکانە ببینین کە کەرەستەی لەخۆ گەورەتریان بەرھەمھێناوە، ئەمەش واتای ئەوەیە کە چاوەکانی ئێمە لاوازن و ناتوانین پشتیان پێ ببەستین بۆ تێگەیشتنی ھەمووشتێک.
 
=== ڕامیاری ===