دیمەشق: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
نوێ
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٣٦، ١ی ئایاری ٢٠١١

دیمەشق (بە عەرەبی:دِمَشْق) پایتەختی کۆماری سووریا و ناوەندی پارێزگای دیمەشقە. کۆنترین شاری جیهان و کۆنترین پایتەختە لە مێژوودا کە هێشتا ئاوەدانە ، لە هەزارەی سێیەمی پێش زایین پایەییەکی گرنگی زانست و ڕۆشنبیری و سیاسی و هونەری و وێژەیی هەبووە، پایتەختی زۆریک لە شارستانییەکان بووە لە مێژووی دوور و درێژیدا هەروها بوو بە پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی گەورەترین دەوڵەتی ئیسلامیی لە مێژوودا لە ساڵی ٦٦١ لە سەردەمی ئەمەوییەکاندا. لە ساڵی دوو هەزاری پێش زایین پێشەوای ئارامییەکان ڕیزۆن مەملەکەتی خۆی لە دیمەشق دامەزراند و بوو بە پایتەختی. ژمارەی دانیشتووانی دیمەشق نزیکەی٣,٥ ملیۆن کەسە بە پێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٨, دانیشتووانی شاری دیمەشق بە شێوەیەکی سەەرکی لە عەرەب پێک دێن و کورد و تورک و ئەرمەن و ئاشووری و شەرکەس لەم شارەدا دەژین. بەشێک لە شارە دێرینەکە ئەکەوێتە سەر شاخی قاسیون, و بەشی زۆری دیمەشق بە شارە کۆنەکەشەوە ئەکەوێتە گۆی باشووری ڕووباری بەردییەوە, لە کاتێکدا شوێنە نوێیەکان لە گۆی باکوور و ڕۆژهەڵات و هەموو لایەک بڵاوودەبێتەوە. شاری دیمەشق ناوەڕاستی پارێزگای دیمەشقە کە بە باخچەکانی غۆتەی دیمەشق و شاخی قاسیون و ڕەبوەی دیمەشق دەور دراوە.