ئەستێرەناسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، بەسەرداچوونەوە
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Hickson Compact Group 31.jpg|وێنۆک|وێنەیەکی گەردوون]]
'''ئەستێرەناسی''' ({{بە یۆنانی|ἀστρονομία}}، ({{بە ئینگلیزی|Astronomy}}) [[زانست]]ێکی سروشتییە کە لە [[تەنە ئاسمانییەکان]] و دیاردەکانیان دەکۆڵێتەوە. [[بیرکاری]] و [[فیزیک]] و [[کیمیا]] وەک ھەوڵێک بەکاردەھێنرێن بۆ لێکۆڵینەوە لەو تەنە ئاسمانیانە و دیاردەکانیان و گەشەسەندنیان. تەنە ئاسمانیەکانی وەکو [[ھەسارەکان]] و [[مانگەکان]] و [[ئەستێرەکان]] و[[کاکێشانەکان]] و ھەروەھا [[ئەستێرەکلکدارەکان]]؛ و دیاردەکان لەنێویاندا تەقینەوەی [[سوپەرنۆڤاکان]] و تەقینەوەکانی [[تیشکی گاما]] و وردە شەپۆلی گەردوونی تیشکدانی پێشینەیی. بە شێوەیەکی گشتی، ھەموو ئەو دیاردانەی لە دەرەوەی [[بەرگەھەوا|بەرگەھەوای]] [[زەوی]] پێکھاتوون لە چوارچێوەی پسپۆڕیەتی ئەستێرەناسییە. ھاوبەش بەڵام بابەتێکی سەربەخۆ ([[فیزیای گەردوونی]])ە کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوە لە کۆی [[گەردوون]].
 
ئەستێرەناسە پرۆفیشناڵەکان دابەشبوونە بۆ هەردوو لقی چاودێریکەر و بیردۆزگەر. ئەستێرەناسی چاودێریکەر جەختەکاتە سەر بەدەستهێنانی زانیاری لە چاودێریکردنی تەنە ئاسمانیەکان، کە لە دوایدا شیدەکرێتەوە بە بەکارهێنانی بنەما سەرەکیەکانی فیزیا.  ئەستێرەناسی بیردۆزی ڕوودەکاتە پەرەپێدانی کۆمپیوتەر و مۆدێلەکانی شیکاری بۆ وەسفکردنی تەنە ئاسمانیەکان و دیاردەکانیان. هەردوو بوارەکە (لقەکە) یەکتری تەواودەکەن، بواری بیردۆزی هەوڵی شیکردنەوەی دەرئەنجامە بینراوەکان دەدات و بواری چاودێریش هەوڵی سەلماندنی دەرئەنجامە بیردۆزیەکان دەدات.
 
ئەستێرەناسی یەکێکە لەو زانستە کەمانەی کە تائێستا هەواداران ڕۆڵێکی گرنگی تێدادەگێڕن، بەتایبەتی لە دۆزینەوە و چاودێریکردنی دیاردە زوو گوزەرەکان. ئەستێرەناسە هەوادارەکان دەستیان هەبووە لە زۆر دۆزنەوەی ئەستێرەناسی گرنگدا، وەکو دۆزینەوەی ئەستێرەکلکدارە تازەکان.
 
== لە ڕوی وشەناسییەوە (Etymology) ==
 
== سەرچاوە ==