ئیقلیدس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پۆل
زیادکردنی زانیارییەکانی وتارێکی تر
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ھێڵی ١٩:
== کارەکانی ==
کتێبی [[توخمەکانی_ئیقلیدس|توخمەکانی]] ئیقلیدس لای [[بێرتراند ڕاسڵ]] یەکێکە لە شاکارەکانی ژیری یۆنانی کۆن.<ref name="russell"/> ڕەسڵ لە باسی توخمەکاندا ئەڵێ کە ئیقلیدس وەک ئەفلاتوون کەمتر بایەخی داوە بە سودە کرداریەکانی کارەکانی. هەروەها ئەڵێ کە [[ئیمپراتۆریەتیی_ڕۆمی|ڕۆمانیەکان]] زۆرتر بایەخیان بە سودی کرداری داوە بۆیە کارەکانی ئیقلیدسیان لا گرنگ نەبوە. هەروەها ئەڵێ ئیمپراتۆرێکی بەیزەنتینی کۆپیەکی توخمەکان ئەدا بە خەلیفەیەی عەرەب لە نزیک ٧٦٠ز و دواتر هارونە ڕەشید نزیک ٨٠٠ز وەری ئەگێڕێتە سەر عەرەبی، هەروەها ئەڵێ کە تەنها کۆپیەکی توخمەکان کە تا ئێستا مابێت لەو وەرگێڕانە عەرەبیەوە وەرگێڕدراوەتەوە لە ١١٢٠ز و ئەمەش وای کرد کە خوێندنی ئەندازە دووبارە زیندوو ببێتەوە لە ڕۆژاوا.
توخمەکان یەکێکە لە کتێبەکانی ئەقلیدس کە بە ڕەواجترین کتێبی ئەندازەیی دادەنرێت لە ڕۆژئاوادا. کتێبەکە لە ۱۳ بەش پێکدێت، ماوەی دوو سەدە بەبێ دەسکاری مایەوە بەڵام دواتر کەمێک دەسکاری کرا ئەقلیدس دەیویست هەرچی زانستێک پەیوەندی بە ماتماتیک و ئەندازیاریەوە هەبوو لەو کتێبە جێیان بکاتەوە لە پاڵ بیرۆکە و بیردۆزەکان خۆی. ئەقلیدس لە کتێبی توخمەکان زانستی ئەندازیاری شیدەکاتەوە و بیردۆزە بنچینەییەکان چوارگۆشە و سێ گۆشە و بازنە لێکدەداتەوە هەروەها باسی بیردۆز و ڕێژەییەکانی فیساگۆرس دەکات. دوای نزیکە ۲۳۰۰ساڵ هێشتا ئەقلیدس کاریگەری لەسەر زاناکان ماوە و کتێبەکەی کاری پێدەکرێت<ref>{{Cite book|title=کتێبی ئەو ۱۰۰ بلیمەتەی جیهانیان گۆڕی، نوسینی ئەکرەم عبدالوەهاب ، ساڵی چاپ/ ۲۰۱٦ هەولێر.|last=|first=|publisher=|year=|isbn=|location=|pages=}}</ref>.
 
==پەراوێزەکان==
 
<references/>
[[پۆل:ئیقلیدس]]