ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
[وەشانی تاوتوێکراو] | [وەشانی تاوتوێکراو] |
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Épine (لێدوان | بەشدارییەکان) ب ڕیکخستنەکانی وەشانی جێگرتووی بۆ «ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی» دانا: ھەڵبژێردراو [بەسەرداچوونەوەی خۆگەڕ: مافی «autopatrol» پێویستە] |
Épine (لێدوان | بەشدارییەکان) شائەمراز |
||
ھێڵی ٣:
|common_name = ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
|continent = Afroeurasia
|native_name = {{lang|ota-Arab|دَوْلَتِ
|conventional_long_name =
|image_coat = Osmanli-nisani.svg
ھێڵی ١٠:
|image_map = OttomanEmpireIn1683.png
|image_map_caption = دەوڵەتی عوسمانی لە فراوانترین ئاستیدا ساڵی ١٦٨٣
|national_motto = {{lang|ota-Arab|دولت ابد مدت}}<small>
|capital = سکود، [[بۆرسە]]، [[ئەدەرنە]]، [[ئەستەنبوڵ]]
|common_languages = [[تورکیی عوسمانی|عسمانلی]]
ھێڵی ٢٦:
|event_post = ڕووخانی خەلافەت
|date_post = ٣ی ئازاری ١٩٢٤
|currency = قروش، لیرە}}
'''دەوڵەتی عوسمانی''' (بە [[عوسمانلی]]: {{نووسەی عەرەبی|''دَوْلَتِ
▲'''دەوڵەتی عوسمانی''' (بە [[عوسمانلی]]: {{نووسەی عەرەبی|''دَوْلَتِ عَلِيّهٔ عُثمَانِیّه''}}؛ بە [[زمانی تورکی|تورکیی نوێ]]: ''Yüce Osmanlı Devleti'') ئیمپراتۆرییەکی [[ئیسلامی]] بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٠٠ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد. [[سوڵتان عوسمانی یەکەم|عوسمانی یەکەم کوڕی ئۆرتغرۆل]] دامەزرێنەری ئەو ئیمپراتۆرییە بوو.
دەوڵەتی عوسمانی لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا گەیشتە لووتکەی ھێز و توانای خۆی. زۆربەی خاکی ھەر سێ قاڕەکانی جیھانی کۆن، واتە [[ئەورووپا]]، [[ئاسیا]] و [[ئەفریقا]]ی ئەگرتەوە، کە ھەموو [[ئاسیای ناوەڕاست]]، بەشێکی زۆری باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقای تێ ئەکەوت. ژمارەی ویلایەتەکانی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەیشتە ٢٩ ویلایەت. دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو و پەیڕەویی [[شەریعەتی ئیسلام|شەریعەتی ئیسلامی]] ئەکرد. لەبەر ئەوە، سوڵتانەکانی نەوەی عوسمان نازناوی "پێشەوای باوەڕداران" و "خەلیفەی موسڵمانان"-یان ھەڵگرت. لە سەردەمی [[سوڵتان سولەیمان قانونی|سوڵتان سولەیمانی یەکەم]]، لە ڕووی سیاسی و لەشکرییەوە، دەوڵەتی عوسمانی گەورەترین ھێز بوو و [[قوستەنتینیە]]ی پایتەختی ڕۆڵی ئامرازی پێکەوەبەستنی ئایینی ئەبینی لەنێوان جیھانی ئەورووپای مەسیحی و ڕۆژھەڵاتی ئیسلامیدا. لە دوای سەردەمی سوڵتانی ناوبراو، کە بە سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، لاوازی و بێھێزی دوڵەتەکەی گرتەوە. وردە وردە، ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن وچاکسازی تری بە خۆیەوە بینی، بەڵام، لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ ئاستی پێشتری.
Line ٤٥ ⟶ ٤٤:
لە دوای ئۆرتغرۆل، عوسمانی کوڕی سەرکردایەتیی ھۆزەکەی گرتە دەست. عوسمان لە ساڵی ١٢٦٥، واتە ئەو ساڵەی کە مەغۆل [[بەغدا|بەغدایان]] داگیر کرد و خەلافەتی [[دەوڵەتی عەبباسی|عەبباسییەکانیان]] ڕوخاند و کارەساتێکی گەورەیان بەسەر ھێنان، لەدایک بوو. چالاکییە سەربازییەکانی عوسمان ڕوویان کردە خاکەکانی [[بیزەنتی]] بۆ تەواوکردنی پەیامی [[دەوڵەتی سەلجووقی]] بە فەتحکردنی ھەموو خاکی بیزەنتیەکان. ئەو لاوازییەی ئەو کاتە دەوڵەتی بیزەنتیی گرتبۆوە یارمەتیی عوسمانی دا کە بە ئاسانی بە ئاراستەی ڕۆژئاوای [[ئەنادۆڵ|ئەنادۆڵەوە]] بڕوات و لە ڕووی بەڕێوەبردنەوە لێھاتووییی عوسمان لە دانانی سیستەمێکی بەڕێوەبەرایەتی بۆ میرنشینەکەی دەرکەوت. لەم سەردەمەدا عوسمانییەکان ھەنگاوێکی باشیان نا لە گۆڕان لە سیستەمی ھۆزەکییەوە بۆ سیستەمێکی بەڕێوەبەرایەتیی جێگیر. سوڵتان عەلائەددینی سەلجووقی پێزانینی خۆی بۆ ھەوڵەکانی عوسمان دەربڕی ونازناوی عوسمان پاشای لێنا.
دوای ئەوەی عوسمان پێی جێگیر کرد، لە میرنشینەکەی خۆیدا دەستی کرد بە فراوانکردنی وڵاتەکەی لەسەر حسابی بیزەنتیەکان. کاتێک [[مەغۆل]] دەستیان گرت بە سەر دەوڵەتی قۆنیەی سەلجووقییەوە، عوسمان خێرا سەربەخۆییی خۆی لە [[سەلجوقییەکان]] ڕاگەیاند، کە بەمەش بووە دامەززرێنەری ئەو دەوڵەتە تورکییە گەورەیە کە ھەر بە ناوی ئەوەوە ناونرا. عوسمان وەک سوڵتانێکی سەربەخۆ حوکمی دەوڵەتە نوێکەی ئەکرد. پاشان، لە ساڵی ١٣٢٦دا ئۆرخانی کوڕی شاری [[بۆرسە]]ی فەتح کرد. ھەر لەو ساڵەدا، دوای ئەوەی کە بنەڕەتی دەوڵەتەکەی دانا و ڕێگەی گەشەسەندن و بەرەوپێشچوونی بۆ کردەوە، عوسمان لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا مرد.
عوسمان نازناوێکی تری ھەبوو کە "قەرە عوسمان"ە بە مانای ''عوسمانە ڕەش''؛ بەڵام لە تورکیی عوسمانیدا بە مانای "ئازا"، "گەورە"، یان "مەزن" دێت.
Line ٥٢ ⟶ ٥١:
[[پەڕگە:Orhan I.jpg|thumb|ئۆرخانى کوڕى عوسمان]]
[[ئۆرھان غازی|ئۆرخان]] لەسەر ڕێڕەوی باوکی بەردەوام بوو لە فەتح و دەسەڵاتدا، وزۆر بە بەھێزی شانشینەکەی ڕێکخست، کردی بە چەند ولایەتێک و بۆرسەی کردە پایتەخت، سکەی پارەی لێدا، و سوپای ڕێکخست، لە لاوە مەسیحیە ڕۆمەکان سوپایەکی بەھێزیان دروست کرد بە [[سوپای ئینکیشاری]] ناسراوە، و ئۆرخان ڕاھێنانی بەو لاوانە کرد زۆر بە باشی وتایبەتمەندی گەورەی دا پێیان کە ئەمەش ھۆگر کردن بە بە کەسایەتی ئۆرخان و دڵسۆز بوون بۆی، ھەروەک ئۆرخان ئیشی کرد لەسەر فراوانکردنی دەوڵەتەکەی، لەبەر ئەوە ئاسایی بوو کە ناکۆکیەکی بەھێز دروستبوو لە نێوان عوسمانی و بیزەنتیەکان، لە ساڵی ١٣٣٧ز ھێرشی کردە سەر قوستەنتینیەی پایتەختی بیزەنتیەکان، بەڵام نەیتوانی بیگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم غەزوە ترسی خستە دڵی ئیمپراتۆری ڕۆمەوە وھەوڵی ڕێکەوتنی دا لەگەڵ ئۆرخان و کچەکەی خۆی کردە ھاوسەری ئۆرخان، بەڵام ئەمەش نەبووە ڕێگر لە وەستاندنی عوسمانیەکان لەبەرەو پێشچوون، وپێیان جێگیر کرد لە نیمچە دوورگەی گالیبۆلی لە ساڵی ١٣٥٧ز، بەمەش جارێکی تر مەترسی عوسمانی بۆ سەر [[قوستەنتینیە]] دووبارەکرایەوە، لە سەردەمی ئۆرخاندا عوسمانیەکان یەکەم جێگیر بوونیان لە ئەوروپادا بینی، دەوڵەتی عوسمانی لە دیوارەکانی [[ئەنقەرە]] لە ئاسیای بچوکەوە تا تراقیا لە [[بەلقان]] درێژ ئەبووبەوە، وبانگەوازکاران بانگی دانیشتوانیان ئەکرد بۆ [[ئیسلام]]، ئۆرخان لە ساڵی ١٣٦٠ز کۆچی دوایی کرد و لە دوای خۆی موردای یەکەم جێگەی گرتەوە.
==== مورادی یەکەم کوڕی ئۆرخان ====
[[پەڕگە:Battle of Kosovo, Adam Stefanović, 1870.jpg|thumb|290px|right|شەرى قوسوە، بە فڵچەى ئادەم ستیڤانۆڤیچ]]
دەستپێکی ئیشەکانی [[موڕادی یەکەم]] گرتنی شاری ئەنقەرە بوو، پیاوێکی ئازا وتێکۆشەر و بەڕێز و لەخوا ترس بوو، یاسای خۆشئەویست و پەیڕەوی ئەکرد، دادپەروەربوو، سەرگەرمی غەزو ودروستکردنی مزگەوت وفێرگا وخوێندنگاکان بوو، بەرەو پێش چوو لە ئاسیای بچوک و ئەروپا لە ھەمان کاتدا، و ڕێکەوت لەگەڵ زۆر لە میرەکانی ئەنادۆڵ لە بەرژەوەندی عوسمانیەکان و ھەندێکیانی ناچار کرد واز لە دەستکەوتەکانیان بھێنن بەمەش زۆر لە دەستکەوتە تورکمانیەکانی خستە سەر دەوڵەتی عوسمانی، لە ئەوروپا ھێرشیان کردە سەر دەستکەوتەکانی بیزەنیەکان و شاری ئەدەرنەیان فەتح کرد لە ساڵی ١٣٦٢زدا، وموراد پایتەختی گواستەوە بۆ [[ئەدەرنە]] تا ببیتە خاڵی جوڵان و جیھاد لە ئەوروپادا، دواتر چەند شارێکی تریان فەتح کرد وەک [[سۆفیا]] و[[سالۆنیک]]، بەم شێوەیە قوستەنتینیە دەورەدرابوو بە عوسمانیەکان لە ھەموو لایەکەوە، لە ساڵی ١٣٨٥ز، ھێزە عوسمانیەکان لەگەڵ ھێزە سربیەکان بە یەکیاندا لە ناوچەی قوسوە کە ئێستا بە ([[کۆسۆڤۆ]]) ناسراوە، داستانێکی گەورە لە نیوانیان ڕوویدا کە بە سەرکەوتنی عوسمانیەکان کۆتایی ھات، بەڵام سوڵتان موراد لە کۆتاییدا کوژرا لە سەر دەستی یەکیک لە سەربازە بریندارە سربیەکان.
==== بایەزیدی یەکەم کوڕی موڕادی یەکەم ====
[[پەڕگە:Chlebowski-Bajazyt w niewoli.jpg|thumb|300px|سولتان بایەزیدى یەکەم، دیلە لاى تەیمورلەنگ بە فڵچەى ستانیسلۆ چلبۆسکى]]
لە دوای شەھیدبوونی [[موڕادی یەکەم]]، [[بایەزیدی یەکەم|بایەزیدی کوڕی]] دەسەڵاتی گرتە دەست، کە ئازا وبەڕێز وتێکۆشەر بوو لە پێناوی خوادا، گرنگیەکی زۆری دا بە کاروباری سەربازی وھەوڵیدا بۆ گرتنی میرنشینە مەسیحیەکانی ئەنادۆل ولە ماوەی یەک ساڵدا دەستی بەسەردا گرتن، بایەزید وەک بروسکە لە نێوان [[بەلقان]] و [[ئەنادۆڵ]] دا ئەجوڵا بۆیە ناونرا بە (ھەورە بروسکە)، شاری ئەشھەری لە دەستی بیزەنتیەکان سەند کە دواین موڵکیان بوو لە ئاسیای بچوکدا، بە تەواوی بولگاری گرت، سیگسمۆندی پاشای مەجەر ترسا لە فروانبوونی عوسمانی، ھانای برد بۆ ئەورەپای
==== محەمەدی یەکەم کوڕی بایەزیدی یەکەم ====
{{خەلافەت}}
لە دوای مردنی سوڵتان بایەزید، دەوڵەتی عوسمانی بووە چەند میرنشبنێکی بچوک وەک ئەوەی دوای ڕوخانی [[دەوڵەتی سەلجووقی|سەلجووقیەکان]] ڕوویدا، زۆر لە ناوچەکان سەربەخۆیی خۆیان جیاکردەوە لە عوسمانیەکان، و ژمارەیەکی کەم وڵات مانەوە لە ژێر ئاڵای دەوڵەتی عوسمانیدا، و ئەوەی زیاتر مەترسی دروست کرد کوڕەکانی بایەزید ڕێ نەئەکەوتن لەسەر جێگرتنەوەی یەکێکیان، و شەڕێکی زۆر لە نێوانیان ڕوویدا و دوایین سەرکەوتن نەسیبی [[محەمەدی یەکەم|محەمەدی کوڕی بایەزید]] بوو، کە ناسراوە بە محەمەدی یەکەم یان محەمەد چەلەبی، پیاوێکی دانا ووریا بوو وزۆر زانست وزانایانی خۆشئەویست وتوانی ھەندێک لە ناوچەکانی ئەنادۆڵ بگەڕێنێتەوە بۆ دەوڵەتەکە کە لە دەستی دابوون. لە ساڵی ١٤٢١ز کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا.
==== موڕادی دووەم کوڕی محەمەدی یەکەم ====
[[موڕادی دووەم]] لە دوای مردنی محەمەد چەلەبی باوکی دەسەڵاتی گرتە دەست لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا کە زۆر تێکۆشانی لە ڕێگەی خوادا خۆشئەویست، و ناسرابوو بە خواپەرستی ودادپەروەری، توانی دەستبگرێت بەسەر ئەو کێشە ناوخۆییانەدا کە دوژمنەکانی عوسمانیەکان ئەیانویست ھەڵی بگیرسێنن، بەردەوام بوو لە گەڕانەوەی ئەو دەوڵەت و میرنشینانەی کە جیابووبونەوە لە دەوڵەتی عوسمانی، وگەمارۆی قوستەنتینەی دا بەڵام نەیتوانی بیگرێت، دواتر بەلقانی گەڕاندەوە بۆ دەسەڵاتی، زۆر شار و قەڵای گرت و ھەوڵی گرتنی بەلەگرادی دا، کە ئەم ھێرشە ئاگاداریەکی تازە بوو بۆ ئەوروپا لە مەترسی عوسمانی، ھێزە مەجەڕیەکان لە ھێزە عوسمانیەکانیاندا و تێکیانشکاندن ودەرئەنجام ڕۆحی [[خاچپەرستی]] زیندووبوویەوە لە ئەوروپا وجەنگی ئاینییان لە دژی عوسمانیەکان ڕاگەیاند.
==== سوڵتان محەمەد فاتیح ====
{{سەرەکی|سوڵتان محەمەد فاتیح}}
Line ٧٥ ⟶ ٧٧:
==== بایەزیدی دووەم کوڕی محەمەد فاتیح ====
لە دوای مردنی [[سوڵتان محەمەد فاتیح]]، جم و بایەزیدی کوڕی بووە ناکۆکیان لەسەر تەختی دەسەڵات، بەڵام لە ئەنجامدا بایەزید سەرکەوت، [[بایەزیدی دووەم|سوڵتان بایەزید]] بە سوڵتانێکی میانڕەو ناسراوە ونەچۆتە شەڕەوە وەک بەرگریکار نەبێت، لەگەڵ کۆماری بوندقیە جەنگا لەبەر ئەو ھێرشانەی ئەیانکردە سەر گەشتیگەلەکانی لە وڵاتی مۆرە، وجەنگا لەگەڵ [[مەمالیکەکان]] کاتێک ویستیان کۆنترۆڵی ھەندێک لە ناوچەکانی دەوڵەتی عوسمانی بکەن، زۆر حەزی لە کۆڕی زانا وئەدیبەکان ئەکرد، و لە سەردەمەکەیدا غەرناتە دوایین قەڵای موسڵمانان لە [[ئەندەلوس]] ڕوخا، چەند کەشتیەکی نارد بۆ گواستنەوەی ئەندەلوسییە موسڵمانەکان بۆ قوستەنتینیە وشارەکانی تر، ھەر لەم سەردەمەدا شیعەکان لە وڵاتی فارس دەرکەوتن کە [[سەفەوییەکان]] بوون، وتوانیان بە سەرکردایەتی شا ئیسماعیل مەترس بۆ عوسمانیەکان دروست بکەن لە ڕۆژھەڵاتدا،
==== سەلیمی یەکەم کوڕی بایەزیدی دووەم ====
{{سەرەکی|سوڵتان سەلیمی یەکەم}}
[[پەڕگە:Battle of Chaldiran (1514).jpg|thumb|260px|right|شەرى چاڵدێران،
لە کۆتایی سەردەمی بایەزیددا ناکۆکی لە نێوان کوڕەکانیدا دروست بوو لەسەر دەسەڵات گرتنە دەست، بایەزید خەلافەتی دا بە ئەحمەدی کوڕی، بەمەش کوڕەکەی تری (سەلیم) توڕەبوو، وشۆڕشی ڕاگەیاند بەسەر باوکیدا کە ئەم شۆڕشەش ھۆکاری سیاسی ومەزھەبی وبازرگانی ھەبوو، کاتێک سەفەوییەکان دەستیان کردبووە بڵاوکردنەوەی مەزھەبی [[شیعە]] لەسەر حسابی مەزھەبی [[سونە]] لە ئەنادۆڵدا، وڕێگەی بازرگانیان داخست لەگەڵ ھیند و ڕۆژھەڵاتی ئەقسا، وڕێگەیان لە ڕۆیشتنی ھۆزە تورکمانەکان گرت لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بۆ ئەنادۆڵ و ئەوروپای ڕۆژھەڵات، وشا ئیسماعیل پشتگیری لە ئەحمەد ئەکرد بۆ حوکم گرتنە دەست، لەبەر ئەوە سەلیم بێدەنگ نەبوو لەم دەست تێوەردانەی سەفەوییەکان لە کاروباری عوسمانیەکان، وئینکیشاریەکانی سوپا فشاریان کردە سەر سوڵتان بایەزید تا لە دەسەڵات دابەزێت بۆ سەلیمی کوڕی، بایەزید کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٥١٢ز، سەلیم دوای ئەوەی تەختی دەسەڵاتی گرتە دەست، پێی خۆی جێگیر کردو لەگەڵ وڵاتەکانی ئەوروپا ڕێکەوت تا یەکلایی بێتەوە بۆ کێشەی [[سەفەوییەکان]]، کە مەترسیدارترین ئەزمە بوو ڕووبەڕووی عوسمانیەکان بێتەوە دوای داستانی ئەنقەرە، سەلیم براکانی ومناڵەکانی کوشتن تا ڕکەبەری نەبێت لە دەسەڵاتدا، ئاگربەستێکی دوور ودرێژی بەست لەگەڵ وڵاتەکانی ئەوروپای دەوروپشتیا، پاشان ڕوویکردە ڕۆژھەڵات بۆ ڕووبەڕونەوەی سەفەوی ومەمالیکەکان، شیعەکانی ئاسیای بچوک بە پاڵپشتی سەفەویەکان وەستان لە دژی دەوڵەتی عوسمانی، سەلیم دەستی بەسەر ئەم شۆڕشەدا کرد و شیعەکانی گرت وچل ھەزاری لێ لەناوبردن، پاشان ڕۆیشت بۆ ڕووبەڕوونەوەی شا، ھەردولا بەیەک گەیشتن لە [[شەڕی چاڵدێران]]دا، وسوڵتان سەلیم سەرکەوت لەم جەنگە گەورەیەدا وسەلیم ڕۆیشتە پێشەوە بەرەوە تەبرێزی پایتەختی سەفەوی ودەستی بەسەراگرت.
Line ٨٨ ⟶ ٩١:
لەشکری عوسمانی ومەجەڕ بەیەکیاندا لە دۆڵی موھاج لە مەجەڕ سالی ١٥٢٦ز، لە داستانێکدا کە ماوەی دوو سەعاتی خایاند، عوسمانیەکان سەرکەوتنێکی گەورەیان تیا بە دەست ھێنا وپێیان جێگیر کرد لە وڵاتەکە بۆ ماوەیەکی زۆر، جان زابۆلیای پاشای ترانسلڤیای کردە فەرمانڕەوای، ھەر لەو کاتانە فەردینادی پاشای [[نەمسا]] وەفدێکی نارد بۆ لای سوڵتان تا دان بنێت بە موڵکی نەمسا لە مەجەر، سوڵتان گاڵتەی پێکردن و نوێنەرەکانی بەند کرد، دوای ماوەیەک کە ئازادی کردن نامەیەکی لەگەڵا ناردن بۆ پاشای نەمسا تا خۆی ئامادەکات بۆ ڕووبەڕونەوەی، سولەیمان لەگەڵ فەردیناد جەنگا بە سوپایەکی بەھێزەوە، سولەیمان رۆیشت بەرەو [[ڤیێنا|ڤێیەنا]] وگەمارۆی ئەم شارەی دا لە ناو جەرگەی ئەوروپا، کە ئازوقە بڕا لە سەربازە عوسمانیەکان وزستان ھات بەسەریاندا، لەبەرئەوە سوڵتان گەڕایەوە وڵاتەکەی خۆی، ولەساڵی ١٥٣٢ز جارێکی تر گەمارۆی ڤێیەنای دا، وئەمجارە ڕێکەوت لەگەڵ فەردیناند کە سوڵتان دان بنێت بە موڵکی نەمسا لە مەجەڕ لەبەرامبەر سەرانەیەکدا نەمسا بیدات بە دەوڵەتی عوسمانی، ئەم ڕێکەوتنەی لەبەر ئەوەکرد ئاڵۆزی کەوتە پەیوەندیەکانی لەگەڵ تەماسبی کوڕی شا ئیسماعیل سەفەوی شای [[فارس]]، سوڵتان دەستی کرد بە ڕووبەڕوو بوونەوەی فارس وتەبرێزی پایتەختی فارسی گرت وپاشان [[بەغدا]]ی گرت وچووە ناویەوە زۆر بە شکۆ وسەربەرزیەوە.
عوسمانیەکان لە ڕۆژانی سوڵتان سولەیمان چەند فەتحێکی دەریایی گەورەیان ئەنجام دا، بە چاکەی دەریاوان (خەیرەدین بەڕبەڕوس)، کە لەڕۆژانی سوڵتان سەلیمدا [[جەزائیر]]ی خستە سەر دەوڵەتی عوسمانی، سوڵتان سولەیمان خیرەدینی کردە ئەمیری دەریایی لە ساڵی ١٥٣٣ز، جارێکی تر گەشتیگەلی عوسمانی زۆر ئازایانە ڕاپەڕاندەوە، توانی [[تونس]] لە ژێر دەستی [[ئیسپانیا]] دەر بھێنێت ومل کەچی کات بۆ دەوڵەتی عوسمانی ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت، لە فەتحە دەریاییە گرنگەکانی سەردەمی سوڵتان سولەیمان، فەتحی تەڕابولسی
=== سەرەتای ھەڵوەشانی دەوڵەتی عوسمانی ===
==== سەلیمی دووەم کوڕی سولەیمان قانونی ====
[[پەڕگە:Battle of Lepanto 1571.jpg|thumb|330px|right|داستانى لیبانتۆ لە نێوان کەشتیگەلى عوسمانى وئەوروپى.]]
لاوازی دەوڵەتی عوسمانی گرتەوە و [[سەلیمی دووەم]] کە لە جێگەی سوڵتان سولەیمان قانونی باوکی ھاتە سەر حوکم، لاواز بوو و نەیئەتوانی فەتحەکانی باوکی بپارێزێت وحاکمێکی خاو ولاواز بووە، کە زیرەکی سەدری ئەعزەمی ئەو کاتە (محمد سەقلی) و گەورەیی وشان وشکۆی دەوڵەتەکە بوو پاراستیان لەوەی یەک جار بکەێت، لە ئیشەکانی محەمەد سەقلی سوپایەکی گەورەی نارد بۆ [[یەمەن]] ساڵی ١٥٦٩ز، وبۆ [[میسر]] بۆ کپکردنەوەی شۆڕشە ناوخۆییەکان وچوونە شاری سەنعاء دوای ئەوەی قەڵاکانی فەتح کران، ھەر لە ئیشەکانی فەتحی قوبرسیان کرد لە دەستی بوندقیەکانی سەند، وھەر لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی دووەمدا ڕووداوی لیبانتۆی دەریایی ڕوویدا، کە کاریگەریەکی خراپی ھەبوو بۆ وێنەی ھێزی دەریایی و سوپای عوسمانی کە زۆربەی لەو باوەڕەدا بوون ھەرگیز تێک ناشکێن، کورتەی ئەو ڕووداوەش ئەمە بوو، دوای زیادبوونی ممەترسی عوسمانی بوو لە دەریای ناوەڕاستدا بۆ ئەوروپا دوای ئەوەی فەتحی [[قوبرس]] و ھەندیک ناووچەی دەریای ئەدریاتیکی کران، پاشای ئیسپانیا ڕێکەوت لەگەل ھەریەک لە پاپا بیۆسی پێنجەم وگۆماری بوندقیە بۆ ڕێگرتن لەبەرەو پێچوونی عوسمانیەکان، ٢٣٠ کەشتی و٣٠ ھەزار سەربازیان کۆکردەوە و لەگەڵ عوسمانیەکان بەیەکیاندا لە یەکێک لەو داستانە گەورانەی کە لە مێژووی نوێدا ڕوویاندا و بە تێکشکانی عوسمانیەکان کۆتایی ھات، بەڵام ئەمە ورەی محەمەد پاشا سەقلی نەڕوخاند و خۆی ئامادەکرد بۆ ڕووبەڕونەوەیەکی نوێ لەگەڵیان، لەبەرئەوە بوندقیە بەباشی زانی ڕێکەوتنی ئاشتی بکات لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٥٧٣ز، بەم شێوەیە عوسمانیەکان یەکلایی بوونەوە بۆ شەڕی ئیسپانیا کە ھاتبووەوە بۆ داگیرکردنی [[تونس]].
[[پەڕگە:Sokullupasa.jpg|thumb|سەدرى ئەعزەم (محەمەد پاشا سەقڵى)]]
==== موڕادی سێیەم کوڕی سەلیمی دووەم ====
سوڵتان سەلیمی دووەم کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٥٧٤ز، [[موڕادی سێیەم|موڕادی کوڕی]] جێگەی گرتەوە، لە سەردەمی ئەم سوڵتانەدا عوسمانیەکان دەستیان گرت بەسەر [[پۆڵەندا]]، وعوسمانیەکان یارمەتی سوڵتانی مەڕاکیشیاندا بۆ سەرکوتکردنی ئەوشۆڕشەی کە پەنایان بۆ پورتگالیەکان بردبوو، عوسمانیەکان سەرکەوتن بە سەریاندا و سوڵتانیان گەڕاندەوە بۆ حوکمی مەڕاکیش، گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی موڕادی سێیەم بەرەوپێشچونیان بوو لە ڕۆژھەڵاتدا، لەسەر حسابی دەولەتی سەفەوی، شا تەماسبی یەکەم مرد بێ ئەوەی کەس لە جێگەی خۆی دابنێت، کوڕەکانی بووە ناکۆکیان لەسەر دەسەڵات، سەدری ئەعزەم (محەمەد پاشا سەقڵی) ھێرشێکی سەربازی نارد بۆ وڵاتی فارس بۆ فەتحکردنی شارەکانی، دەستیان گرت بەسەر کەرەج وئازربایجانی باکور و پاشان وڵاتی داغستان.
دوای ئەم غەزوانە دەوڵەتی عوسمانی توشی شۆکێکی سیاسی بەھێز بوو، دوای ئەوەی سەدری ئەعزەم محەمدپاشا سەقڵی کوژرا ساڵی ١٥٧٩ز، ئاژاوە وڵاتەکەی گرتەوە وئینکیشاریەکان یاخی بوون، والیەکان کەوتنە ڕکابەری لەسەر جێگەی سەدری ئەعزەم، ولە ساڵی ١٥٩٠ز عوسمانیەکان ڕێکەوتنیان کرد لەگەڵ سەفەوییەکان، لەدوای ئەوە ئاسایش جێگیر بوو لە سنوری وڵاتەکە لای ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاواوە، ئینکیشاریەکان لە [[قوستەنتینیە]] و ولایەتەکان شۆڕشیان ھەڵگیرساند لەبەر نزمبوونەوەی موچەکانیان، کە ئەمەش وای لە سەدڕی ئەعزەمە تازەکە (سینان پاشا) کرد سەرگەرمیان کات بە شەڕ لەگەڵ [[نەمسا]] ومەجەڕ، بەھۆی ئاژاوەی ناو ئینکیشاریەکانەوە، شکستیان خوارد، ھەندێک قەڵایان لەدەستدا، ھەرچەن دواتر سینان پاشا توانی یانگێڕێتەوە، بەڵام بەرپرسەکانی ئەفلاق وبەگدان وترانسلڤانیا ھەلەکەیان قۆستەوە وسەرکەوتن بەسەر سوپای عوسمانیدا وھەندیک شاریان لێ سەندن، مورادی سێیەم ساڵی ١٥٩٥ کۆچی دوایی کرد.
==== موحەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێەم ====
[[پەڕگە:Battle of Mezőkeresztes 1596.jpg|thumb|300px|right|ڕووداوى کرزت لە نێوان دەوڵەتى عوسمانى وهاوپەیمانى نەمساوى ومەجەڕى.]]
Line ١٠٤ ⟶ ١٠٩:
==== ھەندێک لە سوڵتانە لاوازەکان ====
دوای مردنی محەمەدی سێیەم چەند سوڵتانێکی لاواز وسەرەڕۆ دەرکەوتن، ھەرچەند چەند کەسایەتیەکی بەھێزی وەک [[عوسمانی دووەم]] و [[مورادی چوارەم]]یان تیادا بوو.
* سولتان [[ئەحمەدی یەکەم]]، دەسەلاتی گرتە دەست لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، لەم ماوەیەدا عوسمانیەکان وازیان لە عێراقی عەجەم ھێنا بۆ دەوڵەتی سەفەوی، کە ئەمەش یەکەم ڕێکەوتن بوو دەوڵەت واز لە فتوحات بھێنێت
* لە دوای ئەحمەد، [[موستەفای یەکەم|مستەفای برای]] عەرشی گرتە دەست تەنھا بۆ ماوەی ٣ مانگ، پێش ئەوەی کە عوسمانی دووەم دەستنیشان بکرێت بۆ جێگری.
[[پەڕگە:Vienna Battle 1683.jpg|thumb|320px|گەمارۆى ڤێیەنا لە لایەن سوپاى عوسمانیەوە بۆ دوایین جار، ساڵى ١٦٨٣.]]
Line ١١٠ ⟶ ١١٥:
* ھەواڵی کوشتنی خەلیفە بڵاوبوویەوە و ئاژاوە ھەموو وڵاتی گرتەوە وشۆڕش ھەڵگیرسا لە ھەموو لایەکەوە، والیەکان دەستیان کرد بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆییان لە دەوڵەت، ئەو سەدری ئەعزەمەی ئینکیشاریەکان دایانابوو مستەفای لابرد وموڕادی چوارەمی لە جیگەی دانا.
* [[موڕادی چوارەم]] توانی دەوڵەت پاک بکاتەوە لە ھەندێک لە شۆڕشەکان، وەک، شۆڕشی ئەبازە پاشی والی [[ئەرزەڕۆم]]، وشۆڕشی ئینکیشاریەکان وبزوتنەوەی ئەمیری [[لوبنان]]، ھەروەک بەغدا و ھەمەدان تەبرێز و یەریڤان و ھەموو ئازربایجانی سەندەوە لە سەفەوییەکان.
* لە دوای موڕادی چوارەم [[ئیبراھیمی یەکەم|ئیبراھیمی برای]] دەسەڵاتی گرتە دەست، لەم سەردەمەدا دەوڵەت بوژایەوە وکەشتیگەلی عوسمانی چوونە دوورگەی کریتەوە بێ ئەوەی بەرگریەکی ئەوتۆ بکرێن. دواتر چەند سەردەمێکی لاوازی عوسمانیەکانی گرتەوە ھەتا چاکسازی گەورە (محەمەد کۆبرۆلی) کە بووە سەدری ئەعزەم لە ساڵی ١٦٥٦زدا لە سەردەمی سوڵتان محەمەدی چوارەمدا توانی ڕزگاریان بکات لەو دۆخە، دەوڵەت نوێبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و و لەدوای محەمەد کوبرولی (فەزیڵ ئەحمەد) ی کوڕی چووە جێگەی وبەردەوام بووو لەسەر ڕێڕەوی باوکی، لە ساڵی ١٦٦٣ز ھێزە عوسمانیەکان ھێرشان کردە سەر مەجەڕ وھەڕەشەی ڕوخانی ڤێیەنایان کرد ولە ساڵی ١٦٧٢ز دەستیان گرت بە سەر [[کرواتیا]]داو لە ساڵی ١٦٨٣ بۆ دوا جار گەمارۆی ڤێیەنایان دا و پاشان وازیان لێھێنا.
* سوڵتان [[محەمەدی چوارەم]] ساڵی ١٦٨٧ز لابراو و [[سولەیمانی دووەم|سوڵتان سولەیمان خانی برای]] لە جێگەی دانرا، ئاژاوە ھەموو دەوڵەتەکەی گرتەوە، وشکست ڕوویکردە دەولەتی عوسمانی، نەمسا [[بێلگراد]] و بەشێک لە وڵاتی سربی داگیرکرد، وبوندقیە بەشێکی زۆری کرواتیا و دڵماسیا ومۆرەی داگیرکرد، مستەفا کوبرلی پاشا، دەوڵەتی لەو کیشانە دەرکرد کە کوڕێکی تری چاکسازی گەورە محەمەد کۆبرۆلی بوو، ھەوڵێکی زۆری دا بۆ دانانی ڕۆحی یاسا لە ناو سەربازەکان وچاکەی کرد لەگەڵ مەسیحیەکان ھەتا ھەموو مەسیحی دەوڵەتەکەی ڕاکێشا بەلای خۆیا، وتوانی بەلەگراد وھەرێمی [[ترانسلڤانیا]] بگێڕێتەوەلەگەڵ ئەوەشدا عوسمانیەکان نەیانتوانی ھیچ فەتحێکی نوێ بکەن لە سەروو ئەو سنورەی کە سولتان سولەیمان قانونی کێشابووی، ساڵی ١٦٩١ز سوڵتان سلێمانی دووەم کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا.
[[پەڕگە:Boj s Turki-Valvasor.jpg|thumb|320px|سوپاى عوسمانى لە سوپاى نەمسا ومەجەڕ ئەدەن، لە سەردەمى کۆبرۆلى.]]
* سوڵتان [[ئەحمەدی دووەم]] لە دوای سوڵتان سلێمانی دووەمی برا دەسەڵاتی گرتە دەست لە سەردەمی ئەمدا مستەفا کۆبرۆلی شەھیدکرا لە شەریک لەگەڵ نەمسای خاچپەرستدا، بوندقیە ھەندێک لە دوورگەکانی [[دەریای ئیجە]]ی گرت و سوڵتان ئەحمەدی دووەم ساڵی ١٦٩٤ز کۆچی دوایی کرد.
* پاشان سوڵتان [[موستەفای دووەم]] کوڕی موڕادی چوارەم دەسەڵاتی گرتە
[[پەڕگە:Axel Sparre - Karl den XII, 1682-1718, kung av Sverige.jpg|thumb|right|پاشاى سوید (شارلى دوانزەیەم)، کە داواى یارمەتى لە دەوڵەتى عوسمانى کرد.]]
* بارودۆخی عوسمانی زیاتر تێک چوو لەسەرەتای سەدەی ١٨داو لە سەردەمی سوڵتان [[ئەحمەدی سێیەم]]، [[سوید]] داوای یارمەتی عوسمانیەکانی کرد بۆ شەڕ لەگەڵ ڕوسدا، عوسمانیەکان ئەو فرسەتەیان لەبەردەستا بوو کە دەست بگرن بەسەر قەیسەری ڕوس بوتڕسی گەورە، بەڵام سەدری ئەعزەم گەمارۆکەی ھەڵگرت لەبەرامبەر ڕەشوەدا، ئەمەش عوسمانیەکانی ناچار کرد ڕێکەوتنێکی تازە ئیمزا بکەن (ڕێکەوتنی بیسارۆڤیچ) کە عوسمانیەکانیان ناچارکرد دوورگەی کریت بگێڕنەوە بۆ بوندقیە، ودەست لە بەلەگراد و بەشێکی وڵاتی [[سڕب]] و ئەفلاق ھەڵگرێت بۆ نەمسا وبوندقیە کۆنترۆڵی دلماسیا بکات لەبەرامبەردا مۆرە بگێڕێتەوە بۆ عوسمانیەکان، ھەروەک ئەم سەردەمە سەرەتای وریابوونەوەی عوسمانی بوو بە کرانەوە بەڕووی ڕۆژئاوادا، ھەندێک دانراوی ڕۆژئاوایی وەرگێڕان، وڕیگە درا بە دانانی ناوەندی چاپکردن لە پایتەختا، ڕوخساری چاکسازی ئەوروپیان وەرگرت ھاوشان لەگەڵ پارێزگاری کردن لە بنەما عوسمانیە ئیسلامیەکان وشارستانی
* پاشان سوڵتان [[مەحموودی یەکەم]] حوکمی گرتە دەست، لەم سەردەمەدا ھەندێک لە شارەکانیان گەڕاندەوە بۆ سەفەویەکان وەک [[ھەمەدان]] و[[تەبرێز]]
* پاشان سوڵتان [[عوسمانی سێیەم]] دەسەڵاتی گرتە دەست بۆ ماوەی سێ ساڵ، لەم سەردەمە ھیچ ناکۆکی دەرەوە ڕووی نەدا وگرنگی دا بە چاکسازی ناوخۆ.
* دواتر سوڵتان [[موستەفای سێیەم]] دەسەڵاتی گرتە دەست و جارێکی تر شەڕ دەستی پێکردەوە لە نێوان عوسمانی وڕوسدا، کاتێک عوسمانیەکان ھەندێک لە شارەکانین لە دەستدا لە بەرژەوەندی ئیمپراتۆری ڕوسی، لەگەڵ ھەرێمی ئەفلاق وبەگدان. ڕوس ھەوڵی داگیرکردنی تەڕابزۆنیان دا بەڵام نەیانتوانی، بەڵام دواتر توانیان قەڕم لە دەوڵەتی عوسمانی جیا بکەنەوە. عوسمانیەکان بە ھەموو شێوەیەک بەرگری ڕوسیان کرد ولەم کاتەدا ئیمپراتۆری ڕوسی شێوازێکی تری گرتە بەر بۆ تیکدانی دەوڵەتی عوسمانی، ئەویش شێوازی ئاژاوەی ناوخۆ بوو، شۆڕشی بە مەسیحیەکانی مۆرە کرد لە دژی عوسمانیەکان، وکەشتیگەلی ڕوسی ڕووی کردە مۆرە بۆ یارمەتی شۆڕشەکە، بەلام تێک شکێنرا، بەلام ھەندێک لە کەشتیگەلەکانی کە دەرچوون توانیان بەشێکی گەورەی کەشتیگەلی عوسمانی بسوتێنن، دواتر ڕۆیشتن بۆ داگیرکردنی دوورگەی لمنۆس، ھیزی دەریای عوسمانی ناچاری گەڕانەوەیان کردن وشۆڕشەکەی مۆرەیان کپکرد.
Line ١٢٤ ⟶ ١٢٩:
==== سوڵتان سەلیمی سێیەم ====
سەردەمی چاکسازیی ڕاست ودروست لە سەردەمی سولتان [[سەلیمی سێیەم]] دەستی پێردکە لە پێشەنگی چاکساز وسەرکردە ڕاستیەکانی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت، وئەوانی دوای خۆی ڕێگای ئەمیان گرت، وچاکسازیەکانی ھەموو ڕوویەکی ژیانی گرتەوە، لە بەڕێوەبردن وڕۆشنبیری وئابوری وکۆمەڵایەتی وسەربازی. وخاوەن ڕۆشنبیریەکی فراوان بوو، کاتێک ھاتە سەر حوکم سەروەتەکانی وڵات لە ئاستیکی نزمدا بوو، وعوسمانیەکان لەشەڕدا بوون لەگەڵ نەمسا وڕوسیا بەڵام لێرەدا چاودێری قەدەر ھات وشۆڕشی فەڕەنسا ھەڵگیرسا، ئیمپراتۆری نەمسا ترسا لەوەی بگاتە وڵاتەکەی ئەویش، ڕێکەوت لەگەڵ عوسمانیەکان وبەلەگراد و وڵاتی سربی گەڕاندەوە بۆیان، سوڵتان سەلیم سودی لە پێشکەوتنی
لە گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی سوڵتان سەلیمی سێیەم، ھەڵمەتە فەڕەنسیەکان بوو بۆ سەر میسر بە سەرکردایەتی [[ناپۆلیۆن بۆناپارت]]، بەم شێوەیە دوژمنەکانی دوێنێ بوونە ھاوڕێ وبە پێچەوانشەوە، ھاوڕێیەتی فەڕەنسی عوسمانی کۆتایی ھات کە لە سەردەمی سوڵتان سلێمان قانونی کرابوو، وڕوسیا وبەریتانیا ڕێکەوتن لەگەڵ عوسمانیەکان بۆ دەرکردنی [[فەڕەنسا]] لە میسر، ھەر لەم سەردەمەدا کۆمار سەربەخۆی [[یۆنان]] پێک ھات لە ژێر چاودێری عوسمانیەکان.
Line ١٣١ ⟶ ١٣٦:
==== سوڵتان مەحمودی دووەم ====
[[پەڕگە:Mahmud II.jpg|thumb|right|سوڵتان مەحمودى دووەم.]]
لەم سەردەمە ڕووداوی گرتگ ڕوویدا لە ئاستی ناوخۆ ودەرەوە، ئەو لاوازیەی گەورەیەی دەوڵەتی عوسمانی گرتبوویەوە دوو ئاڕاستەی تیا دەرکەوت، یەکەمیان، ئەگەڕایەوە بۆ ئەو لاوازیەی دەوڵەتی عوسمانی گرتەوە بە ھۆی دوورکەوتنەوە لە ئیسلامەوە، ودووەمیان، لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانەی ئەوروپا تا عوسمانیەکان بگەن بە پێشکەوتن. لە ئەنجامی ئاڕاستەی یەکەمیاندا بزوتنەوەی وەھابی دەرکەوت لە [[نیمچە دوورگەی عەرەبی]]
ئەم سەردەمە جیا دەکرێتەوە بە دارمانی خێرای دەوڵەتی عوسمانی و لە دەستدانی زۆربەی دەستکەوتەکانی لە ئەوروپادا، [[مەحموودی دووەم|سوڵتان مەحمود]] چەند چاکسازیەکی گەورەی ئەنجامدا تا دەوڵەتەکەی لە ئاستی ئەوروپای ڕۆژئاوادا بێت لەبەرەوپێشچوندا، یەکەم ئیش کردی ھەڵوەشاندنەوەی ئینکیشاریەکان بوو، کە ھەوڵی یاخی بوونیان دا وکۆبوونەوە لە مەیدانەکانی ئەستانە، عوسمانیەکان تۆپبارانیان کردن، وسوڵتان دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر ئینکیشاریەکاندا، ڕژێمێکی سەربازی نوێی وەک ئەوروپیەکانی ڕاگەیاند، ھەروەک سوڵتان چەندین خوێندنگەی نوێی دامەزراند ودەستی ھەیئەی ئیسلامی لابرد لەسەر سەرپەرشتی فێربوون وخوێندکارانی ناردە دەرەوە بۆ خوێندن، وڕووی وڵاتی کردە تەقالیدەکانی ئەوروپا تەنانەت لە جل وبەرگدا.
[[پەڕگە:Naval Battle of Navarino by Garneray.jpg|thumb|320px|داستانى ناڤارین لە نێوان کەشتیگەلى عوسمانى وئەوروپى، بە فڵچەى لویس ئەمپڕاوز.]]
ڕوسیا بڕیاری شەری دا لەگەڵ عوسمانیەکان دوای ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی دانی نەنا بە بریارەکانی کۆنگرەی لەندەن کە ئاماژەی بە سەربەخۆیی [[یۆنان]] کرد، [[ڕوسیا]] توانی بەگدان و ئەفلاق داگیر بکات وگەیشتە شاری [[ئەدەرنە]] وھەڕەشەی ڕوخانی [[ئەستانە]]ی ئەکرد، [[بەریتانیا]] و[[فەڕەنسا]] ھاتن بۆ ئەوەی ڕوس بوەستینن لەبەرەو پێشچوون لە ترسی بەرژەوەندی خۆیان لە ڕۆژھەڵات، ڕێکەوتنی ئەدرنە ڕوویدا لە نیوان ڕوس و عوسمانی کە بڕیار درا ڕوسیا زەویەکانی داگیری کردووە بگەرێنێتەوە بۆ عوسمانیەکان، بەرامبەر ئەوەی ڕوسیا قەرەبوو بکریتەوە لەو زیانانەی لێی کەوتووە وچەند تایەتمەندیەکی ھەبێت، وڵاتی سڕب سەربەخۆیی بدرێتێ ودەوڵەت ھەموو قەڵاکانی بۆ بگەڕێنێتەوە، و لە ناوەڕاستی ساڵی ١٨٣٠ز پەیوەندی نێوان عوسمانی و فەڕەنسیەکان تێکچوو جارێکی تر، کە فەڕەنسا دەستی گرت بە سەر [[جەزائیر]]دا بە بیانووی ڕێگرتن لە دوژمنایەتی موسڵمانان بۆ کەشتیە بازرگانیەکانی، بەم شێوەیە دەوڵەتی عوسمانی جەزائیری بەتەواوی لەدەستدا لەگەل ئەو بەرەنگاریە گەورەیەی بە سەرکردایەتی عەبدول قادر جەزائیری کردیان بۆ ماوەی ١٧ ساڵ ناچاربوون خۆیان بەدەستەوە بدەن.
لەدوای کەوتنی جەزائیر کێشەکان بەردەوام بوون لە دەوڵەتی عوسمانی کە والی میسر محەمەد عەلی پاشا تەماعی فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی گرتی لە کاتێکا بەھێزترین والی عوسمانیەکان بوو لە ڕۆژھەڵاتی عەرەبی، کە پیشتر سوڵتان مەحمود بەڵێنی ولایەتی شامی بە محەمەد پاشا دابوو لە بەرامبەر خزمەتەکانیا بەڵام دواتر پاشگەزبوویەوە لەو بەڵێنە کاتێک ھەستی کرد بوونی محەمەد پاشا لە [[شام]] خۆی مەترسیە بۆ دەوڵەتی عوسمانی، محەمەد عەلی بڕیاری دا کە ولاتی شام بەزۆر بگرێت، سوپاکەی نارد بەرەو [[فەلەستین]] وگرتی پاشان رۆیشت بەرەو کەنارەکانی لوبنان ویەک لە دوای یەک
==== سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەم ====
{{وتاری سەرەکی|عەبدول مەجیدی یەکەم}}
Line ١٤٢ ⟶ ١٤٨:
[[پەڕگە:Battle-of-sinope.jpg|thumb|300px|right|ڕووبەڕووبونەوەى دەریایی لە شەڕى قەڕم، لە نێوان عوسمانى وڕوسیەکان]]
کێشەی ڕۆژھەڵاتی لە کۆتایی سەدەی ھەژدەوە ئەم شێوازەی ئێستای وەرگرت، لەگەڵ ھاتنەدواوەی فراوانبونی عوسمانی لە ئەوروپادا ولەدەستدانی سەرکەوتنە سەربازەکانیان بەسەر دەوڵەتە ئەوروپیەکاندا بە تایبەت لە بەرامبەر نەمسا وڕوسیا. بۆ ئەمەش سێ ھۆکار ھەبووو لاوازی زۆری دەوڵەتی عوسمانی، ودەرکەوتنی چەند نەتەوەیەکی بچوکی مەسیحی لە [[باڵکان]]، ئاژاوە ناوخۆییەکان لە ھەندێک لە ولایەتەکان، وھەموو ئەم ھۆکارانە ڕێگەیان خۆش کرد بۆ ئەوروپا تا دەستێوەردان بکەن لە کاروباری ناوخۆی عوسمانی وبە پێی بەرژەوەندی خۆیان بیجوڵێنن، و لەگرنگترین ئەو ڕووداوانەی ئەوروپا سودیان لێوەرگرت، ئەو ئاژاوە تائیفیە بوو کە لە وڵاتی [[شام]] ڕوویدا لە چلەکانی سەدەی نۆزدەدا، وگەیشتە لوتکە لە شاخی لوبنان، فەڕەنسا ھاتە ناوەوە بە بیانووی پاراستنی کاسۆلیک بە تایبت موارنە، وبەریتانیا ھاتە ناوەوە بۆ پشتگیری دڕوز، وروسیا بۆ پشتگیری ئەرسەدۆکس، چەند کوشتارگەیەکی گەورە ڕوویاندا لە ولاتەکەدا، دواتر جەنگی قەڕم کە ساڵی ١٨٥٤ز دەستی پێکرد لە نیوان ڕوسیا ودەوڵەتی عوسمانی لە گرنگترین قۆناغەکانی کێشەی ڕۆژھەڵات بوو، ئەم شەڕە قەیرانیکی دروست کرد لە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکاندا، ھاوپەیمانیە سیاسیەکان گۆڕان، بەریتانیا وفەڕەنسا لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی وەستان بۆ پاراستنی زەویەکانی لە دژی ڕوس.
لە کۆتاییەکانی سەردەمی سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەمدا، ئاژاوەیەکی تائیفی گەورە لە شام بڵاوبوویەوە لە دیمەشق وبیقاع وشاخی لوبنان لە نێوان مەسیحی وموسڵمانەکان بە گشتی ودروز وموارنە بە تایبەتی، کوشتارگەی گەورە ڕوویدا لە نیوانیان وژمارەی قوربانیەکان گەیشتە ١٢ ھەزار کەس، نوێنەرەکانی بەریتانیا وفەڕەنسا ھەردوو لایان ھانئەدا بۆ تۆڵە سەندنەوە وشۆڕشکردن، سوڵتان ترسا لە دەستێوەردانی دەرەوە، داوای لە بەرپرسە عوسمانیەکانی دیمەشق وبەیروت کرد کە بەپەلە بێدەنگیانکەن، وبەباشی داواکەیان جێبەجێ کرد، ودەوڵەتە ئەوروپیەکان فشاریان خستە سەر سوڵتان کە لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ھێمنی بۆ شاخەکانی لوبنان
==== سوڵتان عەبدول عەزیزی یەکەم ====
Line ١٥١ ⟶ ١٥٧:
==== سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەم ====
{{سەرەکی|عەبدول حەمیدی دووەم}}
لە دوای [[موڕادی پێنجەم]] موبایەعە درا بە [[عەبدول حەمیدی دووەم]]، لەو کاتانە وڵات بە ئەزمەی گەورە وکێشەی ئابوریدا
=== سەردەمی ھەڵوەشان وکۆتایی دەوڵەت ===
بیرە نەتەوەیەکان بە تەواوی دەستیانگرت بەسەر دوایین سەردەمەکانی عەبدول حەمیدی دووەم، کۆمەڵەی ئیتیحاد وتەرەقی دامەزرا کە کاریگەری گەورەی ھەبوو لەناو دەوڵەتەکە، زۆر لە ئەفسەرەکان چوونە ناویەوە، سوڵتان عەبدول حەمید ویستی بەرگریان بکات وزانکۆی ئیسلامی دامەزراند بەڵام شکستی خوارد لەبەردەمیاندا، بە تایبەت دوای ئەوەی دەستیان گرت بەسەر زۆربەی سوپادا، ئیتیحادیەکان ڕاگەیاندنی دەستورێکی نوێیان سەپاند بەسەر سوڵتاندا تا جێگەی دەستوری یەکەم بگرێتەوە کە لە ساڵی ١٨٧٦ز ڕاگەیەندرابوو، دەستورەکە ڕاگەیەنرا وئیتیحادیەکان دەستیان گرت بەسەر زۆربەی کورسیەکانی پەرلەمان، کە بینیان سوڵتان ڕێگرە لە بەردەمیاندا، لایانبرد ومحەمەدی پینجەم لە جیگەی دانرا.
* [[محەمەدی پێنجەم]] (محەمەد ڕەشاد) ھاتە سەر حوکم ودەوڵەت لە تیاچووندا بوو، ئیتیحادیەکان حاکم بوون بە کردار، لەم کاتانە دەوڵەت زۆربەی زەویەکانی لە دەستدا لە ئەوروپا، بیری نەتەوەیی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر گەشەی ئەسەند وحاڵی وڵات لە ئیفلاسدا بوو بەھۆی شەرە یەک لە دوای یەکەکان، ئەوروپیەکان دەستیان گرتبوو بەسەر سەروەتی دەوڵەتدا بۆ دانەوەی قەرزەکانی خۆیان، لە ھەمان سالدا لەبەر ئەوەی محەمەد ڕەشاد عەرشی گرتە دەست، ئیمپراتۆری نەمساوی مەجەڕی دەستی گرت بەسەر بۆسنە
=== جەنگی جیھانی یەکەم ===
{{سەرەکی|جەنگی جیھانی یەکەم}}
[[پەڕگە:Ottoman Empire 1914 h.PNG|thumb|right|ئیمپراتۆرى عوسمانى، ساڵى ١٩١٤.]]
شەرانگێزی [[جەنگی جیھانی یەکەم]] دەستی پێکرد لە ساڵی ١٩١٤ز، کاتیک ئەرشیدۆق فڕانز فەردیناند، وەرگری تەختی شاھانەی نەمساوی مەجەڕی لە سەرایڤۆی بۆسنەی سەر بە نەمسا کوژرا لەسەر دەستی یەکێک لە نەتەوەییە سڕبیەکان، ئیمپڕاتۆری نەمسای مەجەڕی، سڕبیای بە بەرپرسی ئەو کوشتنە دانا، [[ڕوسیا]] ھاتە ناوەوە بۆ پاڵپشتی [[سێربیا]] کە [[فەڕەنسا]] پاڵپشتی ئەکرد و[[ئەڵمانیا]] جوڵا لە دژیان، پاشان [[بەریتانیا]] ھاتە شەڕەکەوە دوای ماوەیەکی کەم، وھاوپەیمانیەکان پێکھاتن، دەوڵەتی عوسمانی چووە پاڵ ئەڵمانیا و[[نەمسا]] و[[بولگاریا]]، دوای ئەوەی ھیوای ئەوەیان لە دەستدا کە لە فەڕەنسا وبەریتانیا نزیک بێنەوە، وشکستی خوارد لەوەی قەرزیان لێوەربگرێت، ودەوڵەتەکە لەرووی سیاسیەوە لادرا دوای شەڕەکانی [[بەلقان]] و[[ئیتاڵیا]]، ھیچ ھەڵبژاردنیکیان نەبوو بێجگە لەوەی ئەڵمانیا نزیک ببنەوە کە بەرژەوەندی ئەبینی لە بڵاوبوونەوە لە ڕۆژھەلاتدا، لە ١٠ی ئابی ١٩١٤ز دەوڵەتی عوسمانی بە تەواوی چووە شەری جیھانی یەکەمەوە، کاتیک رێگەی بە ئەڵمانیا دا لە دەریای ناوەڕاستەوە بڕۆن بە گەرووی دەردەنیلدا بەروە [[دەریای ڕەش]]، ئەڵمانیا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێنا لەلای ڕوسیاوە، ئەمەش ھیوای خستە دڵی ئیتیحادیەکان بۆ گەڕانەوەی ئەو زەویانەی لەرامبەر ڕوسدا لە دەستیان دابوو ھێرشیان کردە سەر بەندەرەکانی ڕوسیا لە دەریای ڕەشدا، ڕوسیا شەری ڕاگەیاند لە دژی دەوڵەتی عوسمانی، سوڵتان محەمەد شەری ڕاگەیاند وداوای لە موسڵمانان کرد بۆ تێکۆشان، بەڵام ئەوە نەھاتە دی چونکە زۆربەی موسڵمانەکانی جیھان لەژێر دەستی ئیستعماری بەریتانیا وفەرەنسادا بوون، ھێزە ئیستیعماریەکان زۆریان کردبوونە سەرباز لە سوپاکانی خۆیاندا، سوپای عوسمانی لە زۆربەی لاوە چوونە شەڕەوە بێ ئەوەی ئامادەکاری تەواویان بۆ کرد بێت، لەلای ڕوسیاوە تێکشکان، لە باشورەوە بەریتانیەکان لە فاوەوە ھاتنە کەنداوی عەرەبی ودەستیان گرت بە سەر
[[پەڕگە:Marcharmenians.jpg|thumb|320px|ڕاگواستنى ئەرمەن لە ئەنادۆڵەوە بۆ شام.]]
لەم کاتانە کیشەی ئەرمەن جارێکی تر سەری ھەڵدایەوە، ئیتیحادیەکان دانیشتووی ناوچە ئەرمەنیەکانی ولایەتەکانی ڕۆژھەڵات و ئەنادۆڵی ڕۆژئاوایان گواستەوە بۆوڵاتی
دوای شکستی عوسمانی لە میسردا پەیوەندی نھینی لە نێوان بەریتانیەکان لە میسر و شەریف حسەینی کوری عەلی والی حیجاز و ھەندێک سەرکردەی عەرەبدا ڕوویدا، ڕێکەوتن کە عەرەب شۆڕش بکەن لە تورک لە بەرامبەردا ھاوپەیمانان سەربەخۆییان ئەدەنێ وخەلافەت ئەگەڕێننەوە بۆ عەرەب، لەسەر ئەم ڕێکەوتنە شەریف حسەین شۆڕشی ڕاگەیاند لەسەر تورکەکان، لە حیجاز دەریانکردن وھێزەکانیان نارد تا ھاوکاری بەریتانیا بکات بۆ گرتنی وڵاتی شام. لەم کاتەدا بەرگری تێک شکا لە بەلقان کە وای لە حوکمەتی [[سۆفیا]] کرد داوای ئاگربەست بکات، بابی عالی ھەستی بە مەترسی ھەڵوێستەکە کرد لەبەر ئەوەی شەرەکە نزیک بوویەوە لە زەویەکانی تورکیا، عوسمانیەکان ڕێکەوتنی (مودرۆس) یان بەست لەگەڵ ھاوپەیمانان و لە شەڕ چوونە دەرەوە.
=== شەڕی سەربەخۆیی تورکی ===
[[پەڕگە:Sultanvahideddin.jpg|thumb|right|سوڵتان محەمەدى شەشەم، وڵات بە جێ ئەهێڵێت بەرەو مەنفا، ساڵى ١٩٢٢ز.]]
سوڵتان [[محەمەدی پێنجەم]] مرد چەند مانگێک پێش کۆتایی جەنگ، براکەی [[محەمەدی شەشەم|محەمەد (وەحیدەدین) ی شەشەم]] ھاتە جێگای، مانگێک دوای ڕێکەوتننامەی مۆدرۆس ھێزە دەریاییە بەریتانی وفەڕەنسی وئیتاڵی وپاشان ئەمەریکیەکان چوونە سەدەی زیڕینەوە، ھێزەکانیان دابەزاند لە ئەستانە کە کردیانە بنکەیەک بۆ چالاکیە سەربازیەکانی ھاوپەیمانان، ودەستیان گرت بەسەر بەندەرەکانی دەریای ڕەشدا، وخاکەکانی تورکیایان دابەشکرد، فەڕەنسیەکان میرسین و ئەدەنەیان گرت، وئیتاڵیەکان ئەنتاکیە وکوشاداسی وقۆنیەیان گرت، یۆنانیەکان ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ وتراقیایان گرت، تورکەکان ملیان کەچ نەکرد بۆ داگیرکاری وپڕۆژەکانی، شۆڕش لە ھەموو وڵات ھەڵگیرسا بزوتنەوەیەکی نەتەوەیی لەخۆ ئەگرت کە مستەفا کەمال سەرکردایەتی ئەکرد، وحوکمەتێکی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال دامەزرا ھەموو یاساکانی حوکمەتی پێشووی ھەڵوەشاندەوە، وسولتان وحوکمەتەکەی خستە دەرەوەی یاسا، سولتان ویستی دەست بگرێت بەسەر ئەم بزوتنەوەیە بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
لەو ماوەیەدا سوڵتان ڕیکەوتننامەی سیڤەری ئیمزا کرد لەگەڵ ھاوپەیمانان، بەڵام حوکمەتە کەمالیەکە ڕەتیان کردەوە وپلانیان دانا بۆ ڕزگارکردنی تورکیا وسوڵتان داببڕن لە دەسەڵات، مستەفا کەمال توانی دوای چەند پێکدادانێکی توند لەگەڵ یۆنانیەکان سەرکەوتوو بێت وزەویە داگیرکراوەکانیان لێ بسەنیتەوە، ئاگربەستێکی نوێیان لەگەڵ ھاوپەیمانان گرێدا کە یۆنان دانی نا بە سەرکەوتنەکانی تورکیا، سوڵتان وازی لە ژیانی سیاسی ھینا ووڵاتی بە جێ ھێشت بەرەو [[ماڵتا]] ڕۆیشت، لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ز.
* عەبدول مەجیدی دووەم عەرشی عوسمانی گرتە دەست، دوای ئەوەی مستەفا کەمال ڕێکەوتننامەی لۆزانی بەست لەگەڵ ھاوپەیمانان ودەستی لە زۆربەی زەویە عوسمانیە ناتورکیەکان ھەڵگرت، پاشان مستەفا کەمال کەوتە ھەوڵی شکۆدارکردنی خۆی و خەلافەتی ھەڵوەشاندەوە لە ساڵی ١٩٢٤ز، وعەبدول مەجیدی دەرکرد لە وڵات، بەم شێوەیە دەولەتی عوسمانی ڕوخا دوای ئەوەی ٦٠٠ ساڵ بەردەوام بوو، وخەلافەتی ئیسلامی لەگەڵیا کۆتایی پێھات دوای ئەوەی ١٤ سەدە بەردەوام بوو،
=== لە نەوەی عوسمانیەکان ===
دوای ئەوەی مستەفا کەمال عەبدول مەجیدی دووەمی دەرکرد، ھەموو خیزانەکەی لەگەل دەرکرد ودەستی بەسەر موڵکەکانیاندا گرت، ئەوانە چوونە مەنفا وڕێگەی گەرانەوەی بۆ تورکیا لێ قەدەغە کردن، دواتر ساڵی ١٩٧٤ز پەرلەمانی تورکی بڕیاری دەرکرد بۆ بەخشینی ڕەگەزنامەی تورکی بە ھەموو ئەو دوورخراوانەی کە لە نەوەی عوسمانی یەکەمن، پێیان راگەینرا لە رێگەی سەفارەتە تورکیەکانی ئەو ولاتانەی تیایا ئەژیان، لە لیستەکەدا ناوی محەمەد ئۆرخانی کوڕی محەمەد عەبدول قادر ھاتبوو، کە ساڵی ١٩٩٤ز وەفاتی کرد، وناوی (ئۆرتغرۆل عوسمان) ھاتبوو کە بچوکترین نەوەی سولتان عەبدول مەجیدی دووەم بوو، ئۆرتغرۆل عوسمان ناسرا کاتیک وەرگرتنی ڕەگەزنامەی تورکی ڕەت کردەوە دوای ئەوەی چەند جارێک خرایە بەردەمی، ئەیوت، ئەو ھاوڵاتیەکی عوسمانیە، بەلام لەگەل ئەوەشدا ھیوای ھەڵدانەوەی دەوڵەتی عوسمانی ناکات، وگەڕایەوە تورکیا سالی ١٩٩٢ز کە بۆ یەکەم جار بوو پێ بخاتە وڵاتی دایکەوە دوای نەفی کردنی خۆی وخیزانەکەی لە بیستەکانی سەدەی رابردوودا، وڕەگەزنامە وناسنامەی تورکی وەرگرت لە ساڵی ٢٠٠٢ز، کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا لە ساڵی ٢٠٠٩ لە ئەستەنبول، ھیچ مناڵێکی لە دوا بە جی نەما، بە مردنی ھیچ کەس نەما لەوانەی کە لە ژیاندا بوون پێش ڕووخانی دەوڵەتەکە، و تورکەکان ناویان نا (دوایین عوسمانی).
(ئیبراھیم تۆفیق) حەفیدی حەفیدی سولتان عەبدول مەجیدی یەکەم، بە میراتگری یەکەمی عەرشی عوسمانی دائەنرێت، ھەروەک حوکمەتی تورکیا ئەڵێت، یەکێک لە ھاوڵاتیە ئەمەریکیەکان کە بە نەژاد تورکە، ناوی (عەدنان گڵکور) ە بچوکترین میراتگری عوسمانیە.
== ئابوری ==
[[پەڕگە:Armedo Preziosi, c1851-scanned constantinopole (1996)-The bazaar.png|thumb|320px|
عوسمانیەکان دارایی و خەزێنەی دەوڵەتەکەیان ڕێکخست بەباشترین شێوە و چالاکتر بوو لە ھەر دەوڵەتێکی ئیسلامی پێشتر، بەردەوام ڕژێمی داراییەکەیان باشترین ڕژێمی سەردەمی خۆی بوو ولە سەروو ڕژێمی دارایی ھەموو ئیمپراتۆری و کۆمار و مەمالیک و میرنشینەکانی سەردەمی خۆی بوو ھەتا سەدەی ١٧، دەوڵەتە ئەوروپیەکان لەم ڕووەوە پێشی کەوتن، خەزێنەی عوسمانی گەشەی سەند لە سەردەمی زێڕینیاندا، وەزارتێکی تایبەت بە کاروباری داراییان دامەزراند و کەسێک سەرپەرشتی ئەکرد کە پێی ئەوترا (دەفتەردار) دواتر ناسرا بە وەزیری دارایی، لە چاکی بەڕێوەبردنی ھەندێک لە وەزارەتە داراییەکان کاریگەریەکی گەورەیان ھەبوو لە سەرکەوتنی فەتحی سوڵتانەکان و ھەڵمەتە سەربازیەکانیان.
=== دراو ===
دراوی عوسمانی لە سەرەتای دەوڵەتەکە بە قروش ناسرابوو کە لە بڕۆنز ومس دروستکرابوو، ولە کۆتایی دەوڵەتەکە لیرە بووە دراوی عوسمانی وناوی سوڵتانی سەردەمەکەیان بۆ زیاد ئەکرد، وەک (لیرەی مەجیدی) و (لیرەی ڕەشادی). ویەک لیرەی عوسمانی بەرامبەر بوو لەگەڵ ١٦٢ قرش. کە سەرەتا لیرەکان ئاڵتونی بوون، پاشان دەوڵەت پارەی کاشی دەرکرد بۆ یەکەم جار لە سەردەمی شەڕی جیھانی یەکەمدا، بە ھۆی ئەو بڕە زۆرەی بۆ شەڕ سەڕفکرا، نرخەکەی دابەزی لە بەرامبەر پارەی ئاڵتونی وزیوی، بەلام حوکمەت سور بوو لەسەر ئەوەی لیرەی کاغەز بەرامبەر بێت لەگەڵ لیرەی ئاڵتونو خەڵکی ناچار کرد ئیشی پێ بکەن بەو شێوەیە.
=== بازرگانی ===
عوسمانیەکان زۆر ناوەندی بازرگانی وبازاڕی گەورە وخانەیان کردەوە لەسەر ڕیگە سەرەکیەکانی بازرگانی تا بازرگان وگەشتیار وکارونەکان لێی دابەزن، چەند ناوەندێک ھەبوو شتومەکە بازرگانیەکانی تیا کۆئەکرایەوە ونرخیان بۆ جێگیر ئەکرا، کە وەک ئاڵوگۆڕی شتومەکی ئێستا ئیشی ئەکرد، بەم ناوەندە بازرگانیانەیان ئەوت دەبستان، سەرەتا لە بۆرسە وئەدەرنە دامەزران پاشان بە ھەموو دەوڵەتی عوسمانیدا بڵاوبوونەوە، وھەندێکیان تایبەت ئەکران بە فرۆشتنی کەل وپەلی تایبەت وەک، گەوھەر وقوماش کتێب وبۆن و فەڕش و بەھارات و لەدەوروبەری ئەم ناوەندانە فرۆشیاری پێویستیە ڕۆژانەکان ھەبوون لە خواردن وسوتەمەنی.
=== کشتوکاڵ و پیشەسازی ===
دەوڵەتی عوسمانی کۆنتڕۆڵی زەویە بە پیتەکانی ھەموو دەوڵەتەکەی کردبوو، لەوانە دەشتی بە پیتی وڵاتی شام و حەوزی [[دانووب|ڕووباری دانووب]]، و حەوزی دیجلە و فورات، و دۆڵی نیل، و دەستەکانی ئاسیای بچووک و باکوری ئەفریقیا، کە ئەم ناوچانە بە پێی خاکەکەی و بوونی ئاو و زۆری بەرھەم ناسرابوون، بەرھەمی کشتوکاڵی ھەمە جۆر بوو، گەنم و ڕۆنی زەیتون و میوە و بەر و بوومی وەک ترێ و ھەنجیر و قۆخ و سێو و بادەم و گێلاس وھەرمێ و زۆری تر. بەرھەمی ئاژەڵی گرنگی لەوە کەمتر نەبوو، گرنگیەکی زۆر بە بەخێوکردنیان ئەدرا، پیشەسازی خواردەمەنی لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکە بڵاو بوویەوە کە لە سەرچاوە ڕووەکی و گیانەوەریەکان دەرئەھێنران دیارتریینیان پیشەسازی حەریر و خوری و سابوون بوو، و لەسەردەمی زێڕینی دەوڵەتدا پیشەسازی سەربازی پێش کەوت لە دروستکردنی چەکدا.
Line ١٨٦ ⟶ ١٩٧:
== کۆمەڵگە و ڕۆشنبیری ==
[[پەڕگە:Beyazit1900.jpg|thumb|320px|right|دەروازەى زانکۆى ئەستەنبوڵ ساڵى ١٩٠٠ز.]]
مێژوونوسان کۆکن لەسەر ئەوەی شارستانی عوسمانی تێکەڵێکە لە شارستانی نەتەوەکانی پێش خۆیان و نەتەوەکانیان سەردەمەکانیان، ئاسەواری عەرەب وفارسی
تیا دەرئەکەوت لە ڕوویەکەوە، وئاسەواری بیزەنتی وئەوروپیکان لە ڕوویەکی ترەوە، ڕاسترین شت کە بوترێت لەسەر ئەمە ئەوەیە کە شارستانی عوسمانی درێژبوونەوەی شارستانی وخەلافەتی عەرەبی ئیسلامی بوو کە لە سەردەمی عەباسیدا گەیشتە لوتکە، بەلام عوسمانیەکان سروشتی تورکی خۆیان وزۆر لە کاریگەریە بیزەنتی و ئەوروپیەکانیان خستە سەر.
=== کۆمەڵگە ===
عوسمانیەکان بەوە ناسراون کە سیاسەتی لەناوبردنی نەتەوەکانی تریان پەیڕەو نە ئەکرد، جیاوازی ئەمان لەگەڵ داگیر کەردا ئەوە بوو کە داگیرکەری ئیستیعمار سوور بوو لە پێشێل کردنی وڵاتەکە و دانیشتوانی بەباری نەزانی ودواکەوتوویی بھێڵێتەوە بەڵام ئەمان لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیانە یەکسان بوون وجیاوازیان نەکرد، کە زۆر لە مێژوو نوسان ئەمە بە ھۆکارێک دائەنێن بۆ لاوازبوونی دەوڵەت و جیابوونەوەی نەتەوەکان لێی لە دواییدا، بەڵام زۆری تر لەو باوەڕەدان کە ئەم فرە ڕەگەزییە ھۆکاری مانەوەیان بوو بۆ ماوەی ٦٠٠ ساڵ، کە سوڵتانەکان مافی سەربەستی ئاینی ونەژادیان بەخسیە کەمایەتیەکان، ھەندێک لە شارە عوسمانیە گەورەکان سروشتێکی ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی تێکەڵیان ھەبوو وەک قوستەنتینیە وزۆر لە شارانەی تر کە گرنگی بازرگانی یان ئاینییان ھەیە یان پایتەختی ولایەتەکان بوون، لەو شارانەش کە تاکو ئێستا شارستانی عوسمانی تیایاندا ماوەتەوە، سەرایڤۆ، سکوبیە، سالۆنیک، دیمەشق، بەغدا، قودس، مەککە وجەزائر کە تا ئێستا لەم شارانەدا نیشانەی تەلارسازیە عوسمانیەکان وئاسەوارەکانیان ئەبینرێن
=== فێربوون ===
دەوڵەتی عوسمانی چالاککردنی فێربوونی مەدەنی پشت گوێخست لە قۆناغەکانی مێژوویدا تەنھا خوێندنگە تایبەتە ئیسلامیەکان نەبێت، وخوێندن پێش کەوت لە سەردەمی سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەم وئەوانەی دوای ئەو ھاتن بە تایبەت سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەم زۆر گرنگی پێدا، کە خوێندنگەی ناوەندی وئامادەیی وپەیمانگەی تەکنیکی دامەزراند. وسولتان لە سەرەتای ساڵی ١٨٧٨ز خوێندنگەی تایبەت بە کاروباری دارایی، وماف، وھونەرە جوانەکان، وبازرگانی، وئەندازیاری، پزیشکی ڤێرتێنەری، وپۆلیس وپزیشکی نوێی دروست کرد، زۆر لە خوێندنگە و بوارە زانستیەکانی سوڵتانەکانی پێش خۆی بەرەو پێش برد وزانکۆی کردەوە وچەندین ھەوڵی تر لەو بوارەدا.
Line ١٩٧ ⟶ ٢١٠:
عوسمانیەکان گرنگیەگی دیاریان دا بە بیناسازی، لە ھەموو دەوڵەتەکەیاندا تۆڕێکی فراوانی ڕیگا وپردیان بنیاتنا بەپشتبەستن بە لێھاتووی بیزەنتیەکانی بولگار، ھەروەک گرنگیان دا بە بنیاتنانی خوێندنگە و پەیمانگەی فێربوون، ودروستکردنی نەخۆشخانە وبیمارستان وناوەنی بەساڵاچووان، ودروستکردنی خواردنگەی جەماوەری بۆ ھەژاران وخانەیان دروست کرد بۆ دابەزینی گەشتیارە بیانیەکان، وگرنگیان دا بە دروستکردنی کتێبخانە ومۆزەخانە وتەلار ومزگەوت.
بیناسازی پیشکەوت لە سەردەمی فراونبوون وفەتحەکاناد، ھەندێک مزگەوتەکان بە دیارترین ئاسەواری بیناسازی عوسمانی دائەنێن لەوانە، مزگەوتی سوڵتان محەمەد فاتیح لە ئەستەنبول، ومزگەوتی سوڵتان ئەحمەد ھەر لە ئەستەنبول، ومزگەوتی سوڵتان سولەیمان قانونی و مزگەوتی سوڵتان بایەزید وزۆری تر.
=== ھونەر وئەدەب ===
چینی حوکمڕانی عوسمانیەکان گرنیان بە مۆسیقا دا، کە ھەندێک لە سوڵتانەکان خۆیان پارچەی مۆسیقایان ڕێکخستووە وئاوازیان بۆ داناوە لەوانە سوڵتان سەلیمی سێیەم، مۆسیقای عوسمانی وەک زۆربەی سیما شارستانیەکانی عوسمانیەکان بە تێکەڵ دائەنرێت لە مۆسیقای بیزەنتی وعەرەبی وفارسی. شیعری عوسمانی بەشێوەیەکی زۆر کاریگەری شیعری فارشی لەسەرە و کاریگەری شیعری عەرەبی لە سەری کەمترە، لەبەر ئەوە عەرەبی وفارسی کاریگەریەکی گەورەیان لەسەر زمانی تورکی عوسمانی ھەبوو، شاعیرەکان بەردەوام بوون، وھەندێک لە سوڵتانە عوسمانیەکان شیعریان بە فارسی و عەرەبی دائەنا تا سەدەی نۆزدە، پاشان تورکەکان ڕوویان کردە دانانی شیعر بە تورکی.
[[پەڕگە:Dcp7323-Edirne-Eski Camii Allah.jpg|thumb|ناوى خوا نوسراوە لە سەر دیوارى eski
== دیمۆگرافیا ==
ھەژمارکردنی ژمارەی دانیشتووانی دەوڵەتی عوسمانی جێگەی لێدوانی مێژوونووسەکانە، لەبەر ئەوەی سەرچاوە سەرەتایەکانی ئەم باسە نادیارە. دەوڵەتی عوسمانی شێوازە نوێکانی بۆ ئاماری دانیشتووان بەکار نەھێناوە تاکوو ساڵی ١٨٣١ز، و ئاماری فەرمی دەرنەچووە تا ساڵی ١٨٨ز، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ئامارانە یارمەتی دیارکردنی ژمارەی دانیشتووان نادەن بە تەواوی بۆ نموونە ئاماری ساڵی ١٨٣١ تەھا پیاو سەرژمێرکراوە و ھەموو لایەکی دەوڵەتەکەی نەگرتووەتەوە.
=== زمان ===
سێ زمان بە زۆری بەکار دەھێنران لە دەوڵەتی عوسمانیدا، یەکەمیان [[تورکیی عوسمانی|تورکی]] بوو، کە زمانی دایکیی تورکەکانە و زۆربەی دانیشتووانی ئەنادۆڵ و تراقیا پێی دەدوان لەگەڵ موسڵمانەکانی [[بالکان]] بێجگە لە [[ئالبانیا]] و [[بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا|بۆسنیا]]، بە شێوەیەکی ئاسایی زمانی تورکی بڵاو بوو لە ناو ڕۆشنبیرە ناتورکەکاندا بە تایبەت ئەوانەی فەرمانبەری دەوڵەت بوون، و زمانی [[فارسی]] زۆر باو بوو لە نێو ڕۆشنبیرە عوسمانییەکان، و زمانی [[عەرەبی]] دووەم گرنگی پێ دەدرا، کە زمانی لێدوانی دەوڵەتە عەرەبییەکانی ژیر حوکمی عوسمانی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا کە ھەموو نەتەوە موسڵمانە ناعەرەبەکان لەبەر ئەوەی زمانی ئایینی ئیسلامە گرنگیان پێ داوە، زمانی تورکی زمانی ڕەسمی دەوڵەتی عوسمانی بوو، زمانی [[تورکیی عوسمانی]] جیاوازە لە زمانی [[تورکی|تورکیی ئێستا]] لەبەر کاریگەری فارسی و عەرەبی لەسەری.
Line ٢٣١ ⟶ ٢٤٦:
== سەرچاوەکان ==
* الدولة العثمانیة، عوامل النھوض وأسباب السقوط، د. محمد علی الصلابی.
* پوختەی مێژووی ئەوروپا، نوسینی/ د. جڤری بڕاون، وەرگێڕانی/ نھاد جلال حبیب اللە
* وێکپیدیای عەرەبی
* پوختەی مێژووی ئیسلامی، نوسینی/ د. سھیل طقوش، وەرگێڕانی/ نھاد جلال حبیب اللە
* عوسمانیەکان، نوسینی/ کۆمەڵێک نوسەر، وەرگێڕانی/ سەلام عەبدول کەریم.
|