یارمەتی:پەڕگەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٥:
 
== چۆنێتی بارکردن و دانانی وێنە لە ویکیپیدیا ==
[[پەڕگە:Licensing tutorial ckb.jpg|چەپ|350px|وێنۆک|بۆ زانیاری بە وێنە ئەمە بخوێنەوە]]
سەرەتا دەبێت سەردانی [https://commons.wikimedia.org/wiki/دەستپێک ماڵپەڕی ویکیمیدیا کۆمنز] بکەیت، لەوێ دەتوانیت بەدوای وێنەکاندا بگەڕێیت لە بەشی ''گەڕان''دا. لە ویکیمیدیا کۆمنز بە ھەزارەھا وێنەی ئازاد ھەیە و دەتوانیت بۆ وتارەکان بە دڵی خۆت بەکاریان بھێنیت. باشتر وایە فاییلی jpg بۆ وێنە فۆتۆگرافیەکان و فایەلى png بۆ نەخشەکان و وێنە بچووکەکان بەکار بهێندرێت. بۆ ئەوەی بتوانی وێنەکە بخەیتە ناو وتارەکەوە دەبێت یەکەم جار باری بکەیت بۆ: ویکیمیدیاکۆمنز، کە شوێنێکی سەرەکی هاوبەش تەرخان دەکات بۆ پاشه‌كه‌وت كردنى وێنەکان بۆ هەموو پڕۆژەکانى دامەزراوەی ویکیمیدیا. ئەو وێنانەى کە لەکۆمنزدا هەیە دەتوانرێت بۆ هەر وتارێک بار بکرێ بۆ هەموو زمانەکانى ویکیپیدیا یان هەریەک لە پرۆژە خوشکەکانى ویکیپیدیا، ئەم شوێنە زۆر پەسەندە بۆ وێنە ئازادەکان (مۆلەت پێدراو لە ژێر مۆڵەتنامەیەکی ئازاد دا). بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ وێنەیەک باربکەیت، [https://commons.wikimedia.org/wiki/Special:UploadWizard?uselang=ckb کرتە لێرە بکە] و دوای زانیارییەکان بکەوە. ئاگاداربە کە دەبێت زانیارییەکان پڕبکەیتەوە و ناوێکی تایبەتیی بۆ پەڕگە دابنێیت. ئەگەر زانیارییەکان پشتگوێ بخەیت لەوانەیە پەڕگەکە بە دزراو دیاریبکرێت و بەخێرایی بسڕدرێتەوە و لەکاتی دووبارەبونەوەی بارکردنی وێنەی ڕێپێنەدراو، ئەوا پەڕەی بەکارهێنەرکەت بەربەست دەکرێت بۆ ماوەی جیاواز.