یارمەتی:پەڕگەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ١:
{{پەڕەی زانیاری|وپ:پ}}
{{جۆری مەوداکان}}
 
'''پەڕگەکان''' یەکێکن لە میدیاکان کە ویکیپیدیا بەکاری دەھێنێت، کە پێکھاتوون لە وێنەی ئاسایی، تابلۆ، لۆگۆ و ھەندێکجار گراف بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتێک. وێنەکان لە ھەردوو خەزێنەی ویکیپیدیا و ویکیمیدیا کۆمنز ھەڵدەگیرێن. ئەو وێنانەی کە لە ''ویکیمیدیا کۆمنز'' ھەن ھەموو بەکارھێنانی [[ناوەرۆکی ئازاد|ئازادیان]] ھەیە، واتا گست کەسێک دەتوابێت وەریان بگرێت و بەکاریان بهێنێت. بەڵام ئەوانەی لە ویکیپیدیا بارکراون (کە تەنھا ئەو بەکارھێنەرانەی مافی [[ویکیپیدیا:بارکەرەکان|بارکەر]]یان ھەیە دەتوانن لە ناو ویکیپیدیا خۆی میدیا بەرز بکەنەوە) کە نائازادن و تەنھا لەناو خودی ویکیپیدیای کوردی (ئەگەر لێرە بارکرابێت) بەکاردێت. کەبەزۆری وێنەکان خۆیان لە (پۆستەری فیلمەکان و بەرگی کتێب...) دەبیننەوە. کە تەنها لە ویکیپیدیا باردەکرێن.
 
== چۆنێتی بارکردن و دانانی وێنە لە ویکیپیدیا ==
سەرەتا دەبێت سەردانی [https://commons.wikimedia.org/wiki/Main_Pageدەستپێک ماڵپەڕی ویکیمیدیا کۆمنز] بکەیت، لەوێ دەتوانیت بەدوای وێنەکاندا بگەڕێیت لە بەشی ''گەڕان''دا. لە ویکیمیدیا کۆمنز بە ھەزارەھا وێنەی ئازاد ھەیە و دەتوانیت بۆ وتارەکان بە دڵی خۆت بەکاریان بھێنیت. باشتر وایە فاییلی jpg بۆ وێنە فۆتۆگرافیەکان و فایەلى png بۆ نەخشەکان و وێنە بچووکەکان بەکار بهێندرێت. بۆ ئەوەی بتوانی وێنەکە بخەیتە ناو وتارەکەوە دەبێت یەکەم جار باری بکەیت بۆ: ویکیمیدیاکۆمنز، کە شوێنێکی سەرەکی هاوبەش تەرخان دەکات بۆ پاشه‌كه‌وت كردنى وێنەکان بۆ هەموو پڕۆژەکانى دامەزراوەی ویکیمیدیا. ئەو وێنانەى کە لەکۆمنزدا هەیە دەتوانرێت بۆ هەر وتارێک بار بکرێ بۆ هەموو زمانەکانى ویکیپیدیا یان هەریەک لە پرۆژە خوشکەکانى ویکیپیدیا، ئەم شوێنە زۆر پەسەندە بۆ وێنە ئازادەکان (مۆلەت پێدراو لە ژێر مۆڵەتنامەیەکی ئازاد دا). بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ وێنەیەک باربکەیت، [https://commons.wikimedia.org/wiki/Special:UploadWizard?uselang=ckb کرتە لێرە بکە] و دوای زانیارییەکان بکەوە. ئاگاداربە کە دەبێت زانیارییەکان پڕبکەیتەوە و ناوێکی تایبەتیی بۆ پەڕگە دابنێیت. ئەگەر زانیارییەکان پشتگوێ بخەیت لەوانەیە پەڕگەکە بە دزراو دیاریبکرێت و بەخێرایی بسڕدرێتەوە و لەکاتی دووبارەبونەوەی بارکردنی وێنەی ڕێپێنەدراو، ئەوا پەڕەی بەکارهێنەرکەت بەربەست دەکرێت بۆ ماوەی جیاواز.
 
===ئایا دەتوانم وێنە بار بکەم ئەگەر ھەژمارم نەبێت؟===