بەرھەمھێنەری تۆمار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروست کرد بە «{{ئامادەکردن}} '''بەرھەمھێنەری تۆمار''' یاخود '''بەرھەمھێنەری مۆسیقا''' گۆرانی تۆمارکرد...»ەوە
 
پەرەپێدان، بەسەرداچوونەوە، چاکسازی
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Billy Bush Producer.jpg|وێنۆک|دەرھێنەر بیڵی بەش لەکاتی کارکردنی لەسەر گۆرانییەک لە ستودیۆدا]]
{{ئامادەکردن}}
'''بەرھەمھێنەری تۆمار''' یاخود '''بەرھەمھێنەری مۆسیقا''' گۆرانی تۆمارکردن و بەرھەمھێنانی گرووپێک یاخود ھونەرمەندێکی مۆسیقی چاودێری دەکات و بەڕێوەی دەبات، کە لەوانەیە تەنھا کار لەسەر یەک تاکەگۆرانی بکات یاخود [[ئەلبوم]]ێکی تەواو بەرھەمبھێنێت. بەرھەمھێنەرەکان ڕۆڵی زۆر دەبینن لە تۆمارکردندا و ھەر یەکەو بەشێوازێک. ئەوان لەوانەیە بیرۆکەی نوێ بدۆزنەوە بۆ پڕۆژەکە و لەگەڵ ھونەرمەنداندا کاربکەن بۆ دۆزینەوەی [[کەڤەر ڤێرژن]] کە لەگەڵ دەنگ و شێوازی گرووپەکەدا بگونجێت، یاخود گۆرانی ڕەسەن بۆ ھونەرمەندەکان وبەرھەم بھێنن، یانیش گۆرانی و لیریکەکانیشیعرەکانی گۆرانییەکان باشتر بکەن.
 
بەرھەمھێنەران لەوانەشە ھەندێکجار [[ژەنیاری کاتی]] دیاری بکەن بۆئەوەی بەشێکی دیاریکراوی مۆسیقا یاخود گۆرانییەک بژەنن، بەتایبەتی ژەنیارانی [[ڕیتم]]، گۆڕانکاری لە گۆرانییەکاندا بکەن، [[گۆرانیبێژ]]ان و ژەنیاران لە ستودیۆ ھانبدەن بۆ ئەوەی کارێکی باشتر بکەن لەکاتی تۆمارکردندا. دەرھێنەرەکان یارماتی ھونەرمەندەکان دەدەن لەوەی کە دەنگی مۆسیقاکەیان چۆنبێت، تاکو دەنگەکەی بە [[چەشنی مۆسیقا|چەشنی]] خوازراو دەگات. بەرھەمھێنەرەکان لەکۆنترۆڵدان لەکاتی تۆمارکردنی مۆسیقادا، بۆ نموونە ئەوان ئەندازیاری دەنگ دیاری دەکەن و زۆرجاریش لەوانەیە بەشداری بکەن لە میکس کردنی گۆرانییەکان. بەرھەمھێنەرانی مۆسیقا بەگشتی پێشنیار دەکەن بۆ ئەندازیارەکانی دەنگ بۆئەوەی بتوانن مۆسیقاکان باشتربکەن. دەرھێنەران لەوانەیە سەرپەرشتی مۆسیقاکە بکەن تاکو کۆتایی، ھەر لەسەرەتای نووسینەوە تاکو تۆمارکردن و میکسکردنیش، لە ھەندێک حاڵەتیشدا ھەتاکو ماستەرکردنی دەنگ ئەوان ئامادەدەبن.
 
==سەرچاوەکان==
*[https://en.wikipedia.org/wiki/Record_producer ویکیپیدیای ئینگلیزی]
{{کۆلکە}}