ھاوبەر (ئەندازە): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
پەرەپێدان
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Parallel (PSF).png|وێنۆک| چەند نموونە هێڵ و چەماوەی هاوبەرە (تەریب).]]
'''ھاوشانی'''، '''تەریب'''، (یان '''ھاوڕێکی''')، وشەیەکە کە لە [[ئەندازە]]دا ئاماژەدان بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دوو [[هێڵ (ئەندازە)|ھێڵ]] یان دوو [[ڕووتەخت]] (یان زۆرتر) یان تێکەڵێک لەوانە (بۆ نموونە: ھێڵێک و ڕووتەختێک) لە ناو [[بۆشاییی ئیقلیدسی]]دا بەکاردەبرێت. دوو ھێڵ لە یەک ڕووتەختدا پێیان دەگووترێت '''ھاوشان''' (بە ئینگلیزی: ''Parallel''؛ بە عەرەبی: ''موازی'') ئەگەر پێک نەگەن یان یەکتر نەبڕن.
 
==هێما==
دوو هێڵی هاوشان لە [[بیرکاری]]دا بە <math>\parallel</math> هێما دەکرێ. بۆ نموونە <math>AB \parallel CD</math> واتە ''AB'' هاوشانە لەگەڵ ''CD''.
 
==هاوشانی ئیقلیدی ==
[[پەڕگە:Parallel_transversal.svg|وێنۆک| دوو هێڵی تەریب کە ڕاستەهێڵێکی تر هەردووکیانی بڕیوە.]]
 
ئەگەر دوو ڕاستەهێڵی تەریب a و b لە بۆشاییەکی ئیقلیدیدا هاوشان بن، ئەوا ئەم تایبەتمەندیانەیان هەیە:
# هەموو خاڵەکانی ڕاستێهڵی a دووریەکانیان لە خاڵەکانی ڕاستەهێڵی b یەکسانە.
# هەردوو ڕاستەهێڵەکە لە هەمان ڕووتەختدان بەڵام یەکتر نابڕن.
# ئەگەر ڕاستەهێڵێکی تر t هەردوو ڕاستەهەڵەکە ببڕێت لە هەمان ڕووتەختدا، ئەوا گۆشە-هاوجێگەکانی ناو یەکتر بڕەکە [[هاوشێوە (ئەندازە)]]ی یەکترن.
 
[[پۆل:ماتماتیک]]