ئەژدیھای کۆمۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏ڕەفتار و ژینگە: زیادکردنی پەراوێزەکان
←‏پارێزگاری: زیادکردنی پەراوێزەکان
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Komodo_dragon_(Varanus_komodoensis).jpg|left|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لە نزیکەوە.]]ئەژدیھای کۆمۆدۆ (بە [[ئینگلیزی]]: Komodo dragon) (ناوی زانستیی: Varanus komodoensis) جۆرە [[مارمێلکە|مارمێلکەیەکی]] گەورەیە لە چەند دوورگەیەکی [[ئیندۆنیزیا|ئیندۆنیزی]] دەژیێت.لەوانە: کۆمۆدۆ، ڕینکا، فلۆرس، گیلی مۆتانگ و پادار<ref name=":0">Ciofi, Cudio (2004). ''Varanus komodoensis''. ''Varanoid Lizards of the World'' (Bloomington & Indianapolis: Indiana University Press). pp. 197–204.la</ref>. درێژی ئەم جۆرە [[خشۆک|خشۆکە]] لە حاڵەتی دەگمەن دەکرێ بگاتە ٣ مەتر و کێشی دەگاتە نزیکەی ٧٠ کیلۆگڕام.<ref name=":0" /> ئەو ئەژدیهایە (ئۆڕا)شی پێ دەگوترێ لەلایەن دانیشتوانی ڕەسەنی ئەو دورگانە.<ref name=":10">[http://web.archive.org/web/20100307164050/http://www.amnh.org/nationalcenter/Endangered/ora/ora.html "ئۆڕا (مۆنیتۆری دورگەی کۆمۆدۆ یان ئەژدیهای کۆمۆدۆ)"]. مۆزەخانەی ئەمەریکی بۆ مێژووی سرووشتی.</ref>
 
بەھۆی قەبارەیەناوە، ئەو مارمێلکانە بەسەر ناوچەی ژیانیاندا زاڵبوونە.<ref name=":6">Tim Halliday (Editor), Kraig Adler (Editor) (2002). ''Firefly Encyclopedia of Reptiles and Amphibians''. Hove: Firefly Books Ltd. pp. 112, 113, 144, 147, 168, 169.</ref> ئەژدیھای کۆمۆدۆ [[بێبڕبڕەکان]]، [[پەلەوەر|باڵندەکان]] و [[گوانداران|شیردەرەکانیش]] ڕاودەکەن. وە دەشوترێ کە گەستنیان ژەھراویە؛ دوو ڕژێنیان ھەیە لە شەویلگەی خوارەوە کە چەند پڕۆتینێکی ژەھراوی و دەرمانی دژە مەیین دەردەکەن. خواردنی سەرەکی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بەزۆری ئاسکە، بەڵام بڕێکی بەرچاوی گۆشتی بۆگەن و مردارەوەبووش دەخۆن.<ref name=":0" /> وە تەنانەت مرۆڤیش لە مەترسیان بەدەر نییە.<ref>"هێرشی مارمێلکەی گەورە: ئەژدیهایەکی کۆمۆدۆ گاز لە ژنێکی پیر دەگرێ لەسەر دورگەی ڕینکا"،ڕۆژنامەی ''The Jakarta Post'', ١٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢.</ref>
ھێڵی ٢٩:
ئەژدیھای کۆمۆدۆ چەندین زیندەوەر دەخوات لەوانە: [[بێبڕبڕەکان]]، [[خشۆک|خشۆکەکانی]] دیکە (تەنانەت ئەژدیھای بچووکتر لەخۆیانیش دەخۆن)، [[پەلەوەر|باڵدارەکان]]، ھێلکەی باڵندەکان، [[گوانداران|شیردەرە]] بچووکەکان، مەیموون، ئاسک، [[ئەسپ]] وە گامێشی ئاوی.<ref>Vidal, John (12 June 2008). [http://www.guardian.co.uk/world/2008/jun/12/indonesia "The terrifying truth about Komodo dragons"]. London: guardian.co.uk. </ref> ئەژدیھا بچووکەکان [[مێروو]]، ھێلکە، [[مارمێلکە]] و شیردەری بچووک دەخۆن.<ref name=":8" /> ھەندێک جار ئەو ئەژدیهایانە ھێرش دەکەنە سەر [[مرۆڤ]] و گازی لێدەگرن. وە ھەندێک جاریش ئەگەر گۆڕێک بدۆزنەوە زۆر قووڵ نەبێت، گۆڕەکە ھەڵدەکۆڵن و لاشەکەی ناوی دەخۆن.<ref name=":4" /> ئەمەش وای لە دانیشتوانی دورگەی کۆمۆدۆ کردووە کە کۆمەڵە بەرد لەسەر گۆڕەکانیان دابنێن بۆ ئەوەی بیانپارێزن لە ئەژدیھاکان.<ref name=":9" />
 
وە لە کاتی ئاو خواردنەوەشدا، ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەمی پڕ ئاو دەکات دواتر سەری بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی ئاوەکە بڕژێتە ناو قوڕگی.<ref name=":11">Auffenberg, Walter (1981). ''The Behavioral Ecology of the Komodo Monitor''. Gainesville, Florida: University Presses of Florida.</ref>
 
=== ژەھر ===
ھێڵی ٤٢:
مێینەی ئەژدیهای کۆمۆدۆ توانای ئەوەی هەیە بەبێ نێرینە وەچە بخاتەوە، بە ڕێگای پڕۆسەی Parthenogenesis. هەموو ئەو بەچکانەی بەو شێوەیە لە دایک دەبن لە ڕەگەزی نێرینەن. ئەوەش وا دەکات ئەژدیهایکی مێیەنە بەتەنیا بتوانێت کۆمەڵگایەکی نوێ درووست بکات.<ref>[http://www.msnbc.msn.com/id/23058689/ "هەندێک هێلکەی ئەژدیهای کۆمۆدۆ دەتروکێن بەبێ بوونی نێرینە"]. MSNBC. </ref> ئەویش لەبەر ئەوەی ئەژدیهای کۆمۆدۆ سیستەمی دیاریکردنی ڕەگەزیی ZW ی هەیە، لەکاتێکدا شیردەرەکان سیستەمی XY یان هەیە. بەڵام ئەو ڕێگایەش زیانی خۆی هەیە، چونکە لەوانەیە زیان بە هەمەچەشنی [[بۆماوە ماددە|جین]]<nowiki/>ی بگەیەنێت. کە ئەوەش دەبێتە هۆی زۆربوونی نەخۆشی و لاوازیی پاش چەند نەوەیەک.
== پارێزگاری ==
ئەژدیھای کۆمۆدۆ مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و لە لیستی سوری [[یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی سروشت]] (IUCN) (The International Union for Conservation of Nature) دایە.<ref name=":1" /> لە ئێستادا نزیکەی ٤٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ ئەژدیھای زیندوو ھەیە لە سرووشتدا. لەسەر دورگەکانی گیلی مۆتانگ (١٠٠)، گیلی داسامی (١٠٠)، ڕینکا (١٣٠٠)، کۆمۆدۆ (١٧٠٠) و فلۆرس (لەوانەیە ٢٠٠٠).<ref>Trooper Walsh; Murphy, James Jerome; Claudio Ciofi; Colomba De LA Panouse (2002). ''Komodo Dragons: Biology and Conservation (Zoo and Aquarium Biology and Conservation Series)''. Washington, D.C.: Smithsonian Books.</ref> بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە تەنھا نزیکەی ٣٥٠ مێینە ھەن کە توانای وەچە خستنەوەیان ھەبێت.<ref name=":10" /> بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، لە ساڵی ١٩٨٠ [[ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ]] دامەزرێندرا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژمارەی ئەژدیھای کۆمۆدۆ بکات لە دورگەکانی کۆمۆدۆ، ڕینکا و پادار.<ref>[http://www.komodonationalpark.org/ وێبسایتی سەرەکی ناشناڵ پاڕکی کۆمۆدۆ].</ref> دواتریش شوێنی پاراستنی ئەژدیھای کۆمۆدۆ لەسەر دورگەی فلۆرسیش کرایەوە.<ref name=":12">"[http://news.nationalgeographic.com/news/2003/01/0129_030129_komodo.html Trapping Komodo Dragons for Conservation]". ناشناڵ جیۆگرافیک.</ref>
 
ئەژدیھای کۆمۆدۆ خۆی بەدوور دەگرێت لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ مرۆڤدا. بچووکەکان زۆر شەرمن و زوو ڕادەکەن و خۆیان دەشارنەوە ئەگەر مرۆڤێک لە ١٠٠ مەتر نزیکتر بێتەوە. ئەژدیھا ھەراشەکانیش دەکشێنەوە ئەگەر مرۆڤ لێیان نزیک بێتەوە. ئەگەر نیگەران بن ئەوا کاردانەوەی تووندیان دەبێت بە کردنەوە و داخستنی دەمیان، دەرکردنی دەنگ و شەقاندنی کلکیان. ئەژدیھای کۆمۆدۆ زۆر بەکەمی ھێرش دەکاتە سەر مرۆڤ بۆ ڕاوکردنی، ئەگەر ھێرشیش بکا و گازیش بگرێ زۆرتر بۆ پاراستنی خۆیەتی.<ref name=":11" /> بۆ مەبەستی پاراستینیان لە ئێستادا بازرگانی کردن بە ئەژدیھاکان و پێستەکانیان قەدەغەیە.<ref>"[http://web.archive.org/web/20080311055724/http://www.cites.org/eng/app/appendices.shtml Appendices I, II and III]". CITES.</ref>
 
=== هۆکارەکانی مەترسی ===
چەندین هۆکار هەن بۆ کەمبوونەوە و مەترسی لەسەر بوونی ئەو جۆرە مارمێلکەیە. لەوانەش<ref name=":5" /><ref name=":12" />:
* چالاکی گڕکانی
* زەوی لەرزە
* ئاگرکەوتنەوە
* لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون
* ڕاوکردنی نێچیرەکانیا