ئەژدیھای کۆمۆدۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
←‏هەستەکان: زیادکردنی پەراوێزەکان
ھێڵی ١٢:
[[پەڕگە:Komodo_dragons_video.ogv|left|thumb|ئەژدیهای کۆمۆدۆ لەکاتی بەکارهێنانی زمانی بۆ هەستکردن بە دەورووبەری.]]ئەژدیھای کۆمۆدۆ تەنھا یەک ئێسکی گوێی ھەیە بۆ گواستنەوەی لەرینەوە لە پەردەی گوێ-وە بۆ [[لوولپێچ]]. ئەمەش وادەکا کە تەنیا گوێیان لەو دەنگانە بێت کە ھێزەکەیان لەنێوان ٤٠٠ بۆ ٢٠٠٠ [[ھێرتز]] دایە، لەکاتێکدا کە مرۆڤ دەتوانێ گوێی لەدەنگبێ بە ھێزی ٢٠ بۆ ٢٠,٠٠٠ ھێرتز.<ref name=":0" /> پێشتر وادەزاندرا کە [[کەڕی|کەڕە]]،ئەمەش دوای ئەوەی کە لێکۆڵینەوەیەک ڕایگەیاند کە ھیچ وەڵامێکی بۆ چرپە، دەنگی ئاسایی و ھاوارکردن نییە. ڕاستی ئەو ڕایە کەوتە ژێر پرسیارەوە دوای ئەوەی کە کارمەندێکی [[باخچەی زوولۆجی لەندەن]] ئەژدیھایەکی ڕاھێنا بۆ ئەوەی بێت بۆ نانخواردن تەنیا بە بانگکردن، تەنانەت ئەگەر ئەژدیھاکە ڕاھێنەرەکەشی نەدیبایە.<ref>David Badger; photography by John Netherton (2002).''Lizards: A Natural History of Some Uncommon Creatures, Extraordinary Chameleons, Iguanas, Geckos, and More''. Stillwater, MN: Voyageur Press. pp. 32, 52, 78, 81, 84, 140–145, 151.</ref>
 
وە ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت لە دووری ٣٠٠ م ببینێت، بەڵام لەبەر ئەوەی تەنھا [[خانەی قووچەکی|خانەی قووچەکیی]] ھەیە لە چاویان، وا پێدەچێت لە شەواندا باش نەبینن. ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ شت بەڕەنگاوڕەنگی ببینێت، بەڵام باش نییە لە جیاکردنەوەی شتە جێگیر و نەجووڵاوەکان لە چواردەوریان.<ref name=":2">"Komodo Dragon Fact Sheet". [[ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا|USA]] Zoological Park. </ref>

ئەژدیھای کۆمۆدۆ زمانی بەکاردەھێنێت بۆ تامکردن وە وەکو زۆربەی خشۆکەکان، بۆ بۆنکردن [[ئەندامی یاکۆبسۆن]] (jacobson's organ) بەکاردەھێنێت لە جیاتی کونی لووتەکانی.<ref>"[http://web.archive.org/web/20061127173608/http://www.szgdocent.org/resource/rr/c-komodo.htm Komodo Dragon]". Singapore Zoological Gardens. </ref> ئەندامی یاکۆبسۆن لە زۆربەی گیانەوەران ھەیە و دەکەوێتە نزیک ئێسکی لووت. بەیارمەتی با، ئەژدیھای کۆمۆدۆ دەتوانێ بۆنی گۆشتی بۆگەن بکا لە دووری ٤ بۆ ٩.٥ کم.<ref name=":2" /> وە پێستە ڕەقەکەشی ھەستی بەرکەوتنی بۆ دابین دەکات. پێستی لە دەورووبەری گوێ، لێو، چەناگە و ژێرەوەی پێکانی لە ھەموو شوێنەکانی تری ھەستیارترە.<ref>Tara Darling (Illustrator). ''Komodo Dragon: On Location (Darling, Kathy. on Location.)''. Lothrop, Lee and Shepard Books.</ref>
 
== ڕەفتار و ژینگە ==