ئیمانوێل کانت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Dexbot (لێدوان | بەشدارییەکان) ب Bot: Removing Link GA template |
هیوا (لێدوان | بەشدارییەکان) ب جا ئەمە شەمە و یەکشەمەیەکی گەرەک تا خاوێن بکرێتەوە. |
||
ھێڵی ١٢:
| ھاووڵاتی = پرووسیا
| واژوو = Autograph-ImmanuelKant.png}}
'''
کانت لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا گەورە بوو و باوەڕی ئایینی و پارێزگار بوونی بنەماڵە شوێنێکی گرنگی لەسەر گیرساندنی فکری و فەلسەفی ئەو دانا. کانت کوڕی کۆپان دروویەکی دەستەنگ بوو. سەردەمی منداڵی و لاوی بە چەرمەسەری بردە سەر، بەڵام توانی ئەو ئاستەنگانە بکا بە ھێزێکی بزوێنەری لە ڕادەبەدەر پۆزەتیڤ و نەوەک ڕۆحی گرژی و تۆڵە و ناھومێدی بەڵکوو وانەی ڕزگاری و جووڵانەوەو پێگەیشتنی فکری لێوە فێر بێ. ھەر ئەم تێکۆشانە بەربڵاووڕزگارکەرە بە توندی ناو و ژیانی کانتی بە سەردەمی ڕۆشنگەریەوە گرێداوە. کانت دایک و باوکی وەک نموونەی خاوێنی و پارێزکاری دێنێتەوە بیر ولە بارەی دایکیەوە دەنووسێ: "قەت دایکم لە بیر ناکەم. ئەو بوو کە یەکەم تۆوی چاکەی لە مندا چاند و پەروەدەی کرد. ئەو دڵی منی بە ڕووی سروشتدا کردەوە، ھزرمی لە خەو ڕاپەڕاند و بەرینی کرد. ڕاھێنانەکانی لە ژیانمدا ھەردەم شوێنی شایان و بەردەوامی بووە. "کانت بێ ئەوەی ھەڵسووڕاوانە بەشداری ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بکا و دوور لە ھەراوھوریای دەرەوە ژیانی بردە سەر. خولیای سەرەکی کانت جیھانی بیرکردنەوەو ماریفەت و ڕامان بوو. ئەو ژیانێکی لە ڕادەبەدەر تاقەت پڕووکێن و پڕکار وڕێک وپێکی بوو. لە بارەی نەزم و وردبینی و شێوەی ژیانی کانتەوە بۆ نموونە پیاسەی رۆژانەو بەرنامەی ڕێک وپێکی بۆ ئەم بوارە دێنینەوە. پیاسەکانی ھەموو ڕۆژێک و لە کاتژمێرێکی دیاری کراودا بەڕێوە دەچوو و قەت نەدەبڕایەوە. پیاسەکانی ھێندە ڕێک وپێک بە ڕێسای تایبەتەوە بوو کە دەکرا کاتژمێری پێ ھەڵبێنی. شوێن پێی ئەم وردبینی و شێوە ژیانە بە ڕوونی لە بەرھەم و نووسراوەکانی کانتدا دەبینرێ. دەڵێن پیاسەی ڕۆژانەی کانت تەنیا جارێک تێک چوو ئەویش کاتێک بوو کە سەری بە خوێندنەوەی"ئیمیل"ی بەرھەمی رۆسۆوە قاڵ بوو. کانت مرۆڤێکی خاوێن و چاکەخواز بوو ورێزی بۆ ھەموو شتێکی شیاو دادەناو پتر لە لایەنی خراپە، سەرنجی لایەنە چاکەکانی مرۆڤەکانی دەدا. تێکڕای تەمەنی لە گەڵ ئاستەنگی ماڵی بەرەوڕوو بوو، بەو حاڵەیش نە یارمەتی لە قوتابیەکانی وەردەگرت ونە پەشیمان دەبووەوە لەو ڕێبازەی ھەڵیبژاردبوو. لە پیریدا دوای ئەوەی لە ڕێی نووسراوەکانیەوە پاشەکەوتێکی خستبوو، یارمەتی کەس و کارەکانی دەداو مووچەی ھەفتانەی بۆ ھەندێک لە ھەژاران بڕیبوەوە. کانت وەک زۆربەی بیرمەندان و ئیلیتەکانی ھاوسەردەمی کە ژیانیان لە ڕێی وانەگوتنەوەی تایبەتیەوە دەبردە سەر، چەن ساڵێک مامۆستای تایبەتی بوو. دوای چەن ساڵ وانەگوتنەوە، بوو بە مامۆستای فەلسەفەی زانکۆو ھەر بەم بۆنەوە لەو یەکەم بیرمەندانەیە کە پێیان دەڵێن: "فەیلەسووفی لێھاتوو". ئیشی کانت وەک فەیلەسووف و ھەروەھا پسپۆڕی بواری فەلسەفە (فەلسەفەزان) ڕایکێشایە قووڵایی مێژووی فەلسەفەو ھزرەوەو ئەو ھەلەی بۆ ڕەخساند کە نە تەنیا بە نیسبەت بەرھەمی فەیلەسووفانی سەردەمانی کۆن بەڵکوو دەرھەق ھزرڤانانی سەردەمی خۆیشی لەوانە: دیکارت و سپینۆزا و لاک و ھابز و رۆسۆ و ھیوم مەعریفەو شرۆڤەی سیستماتیک پەیدا بکا. شیکاری و شرۆڤەی بەرھەمی ھاوسەردەمانی دەرفەتێکی بە کانت دا کە ئاکامی گرنگترین ھەڵوێستەکانیان کامڵ بکات و ھەندێ لە لایەنە چەوتەکانیشیان بە وردی پووچەڵ بکاتەوە.
|