زمانەوانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١١:
[[زمانەوان]] یان [[زمانناس]] بەو کەسە دەبێژن کە دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوەی زانستی زمان، پێچەوانەی بیری باوی کۆمەڵگا، زمانەوان پێویست نیە بە سەر چەن زماندا زاڵ بێ، گرنگ ئەوەیە بتوانێ دیاردەکانی زمانناسی وەک [[وشە]] ، [[بڕگە]] ، [[ڕستەناسی]] و [[واتا]] بناسێ و بە جوانی لێکی بداتەوە.لە بیرمان بێ کە کاری زمانەوان '''ناساندن'''ە ، نەوەک '''دانان''' .
==کورتە مێژوو==
پانینی لە سەدەی پێنجەمی پێش زایین، ڕێزمانێکی چڕوپڕی بۆ زمانی سانسکریت نووسی، بەڵام زمانناسی لە واتای ئەمڕۆدا، لە گەڵ نووسینی کتێبی ''' خولی زمانی گشتی''' بەرھەمی فردینان دێسوسور دەستی پێکرد. لە دەکانی ١٩٥٠، بیرۆکەکانی [[نوام چامسکی]] شۆڕشێکی لەئ بوارەدا بەرپاکرد و بووە ھۆی سەرھەڵدانی [[ڕێزمانی زایه‌نیزایەنی]] یان ( Generative grammar).
چامسکی لە سەر ئەو باوڕەبوو کە بنەما و دانستەکانی زمان لە مرۆڤدا سروشتی و زاتییە، واتە کە فێر بوونی زمان بە شێوەی جێنێتیکی و بۆماوەیی لە مێشکدا داڕێژراوە و ژینگەی منداڵ تەنیا وەک ھاندەرێک لە فێر بوونی زمانی دایکیدا دەوری ھەیە. منداڵ کۆمەڵێک زانیاری لە ژینگەی زمانی خۆی وەردەگرێ و بۆ خۆی دەتوانێ کۆمەڵێک پێکھاتەی تازەی لێ دروست بکات.