زیندەوەرە سەرەتایییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب سەرەتاییەکان گۆزرایەوە بۆ زیندەوەرە سەرەتاییەکان: گشتیی بوونی ناو
ب +تاگی بێ سەرچاوە
ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
سەرەتاییەکان (بە[[ئینگلیزی]]: Protozoa) وردبینە زیندەوەری [[تاکخانەیی|تاکخانەن]]، زۆربەیان [[زیندەوەری خۆنەژێن|خۆنەژێنن]]، گەردە بچووکەکان یان [[خانە]]کان [[قووتدان|قووت]] دەدەن، ئەم گەردانە لە [[خۆراکە بۆشایی]]دا هەڵدەوەشێنن، کە بۆشایین بە پەردە دەورەدراون و [[ئەنزیمی هەرسکەر]]ییان تێدایە. زۆر لە جۆرە سەرەتاییەکان سەربەست دەژین، لەژینگە ئاوییەکاندا یان لە خاکدا. زۆر جۆرییان [[پلانکتۆنی گیانەوەری|پلانکتۆنە گیانەوەرییەکان]] پێک دەهێنن. زۆر لە سەرەتاییە [[مشەخۆری|مشەخۆرەکان]] دەبنە هۆی نەخۆشیی ترسناکی هەچەشن بۆ [[مرۆڤ]]، وەک [[مەلاریا]]، [[سکچوونی ئەمیبی|سکچوونی ئەمیبیی]]، [[خەوە نەخۆشیی ئەفریقی|خەوە نەخۆشیی ئەفریقیی]]. ئەو سەرەتاییانەی کە لە [[ئاوی سازگار|ئاوە سازگارەکاندا]] دەژین، پارێزگاریی [[هاوسەنگیی ناوەکی|هاوسەنگیی ناوەکییان]] دەکەن، و خانەکە لە ئاوی زیادە ڕزگار دەکەن لەڕێگەی [[گرژۆکە بۆشایی]]ەوە.
<ref>پەڕتووکی زیندەزانیی پۆلی یانزەهەمی زانستی - وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (لاپەڕە ٩٣)</ref>