شێرپەنجە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Calak (لێدوان | بەشدارییەکان) |
No edit summary |
||
ھێڵی ٣:
==لەمەڕ شێرپەنجە==
===
شێرپەنجە نەخۆشی
ھەموو بوونەوەرێکی زیندوو لە خانە پێکھاتووە. لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو نزیکەی سی ترلیۆن خانەی ھەیە. خانەکان زیاد دەبن بە دابەش بوون. لە لەشی ھەر مرۆڤێکی پێگەیشتوو لە ھەر خولەکێک ٢٥ میلۆن خانە دابەش دەبن. ئا بەم شێوەیە لەش خۆی سارێژ دەکات.
ھێڵی ١١:
[[پەڕگە:Thorax pa peripheres Bronchialcarcinom li OF markiert.jpg|thumb|وێنەی کەسێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی سییەکان]]
===ھۆکاری مەترسیداربوونی شێرپەنجە===
کاتێک خانەی شێرپەنجەیی دابەش دەبن، تۆپەڵە دروست دەکان پێیان دەوترێت ئاوسان یاخود گرێ. ئەم ئاوسانانە کاریگەریان ھەیە لەسەر کارەگرنگەکانی لەش. بۆ نموونە شێرپەنجەی سیەکان کاردەکەنە سەر ھەناسەدان، یاخود شێرپەنجەی گەدە کاردەکاتە سەر ھەرسکردنی خۆراک.
جگە لەمەش خانەی شێرپەنجەیی دەتوانن بڵا ببنەوە لە جێگایەکی لەش بۆ یەکەی تر، ئا بەم شێوەیە ئاوسانی تر دروست دەبێت. بەڵام ھەموو جۆرێکی شێرپەنجە بەربڵاو نین، ئەوانەی توانای بڵاو بوونەوەیان ھەیە زۆر مەترسیدارن.
===
باشترین چەک دژی شێرپەنجە بریتیە لە دەستنیشان کردنی شێرپەنجە لە قۆناغی زوویی پێش ئەوەی زۆر گەشە بکات. پشکنینی پێشینەی ناو بەناوە لە لایەن پزیشکەوە یارمەتی زوو دەستینشان کردنی شێرپەنجەی دەدات. ئەوانەی کە تووشی شێرپەنجە دەبن بەڵام زوو دەستنیشان دەکرێن ئەوا دەتوانن بژین.
ھەندێک جۆری شێرپەنجە دەتواندرێت بە نەشتەرگەری لاببردرێت. ھەندێکی تریان پێویستیان بە چارەسەری کیمیایی و تیشکی ھەیە، زۆر بەداخەوە ئەم چارەسەریانە دەبنە ھۆی تێکشکاندنی خانەی تەندروستیش نەک تەنھا خانەی شێرپەنجەیی.
===بەرگری لە شێرپەنجە===
ڕێگایەکەی دڵنیا نیە بۆ خۆپاراستن، بەڵام ھەندێک شت ھەن ئەگەر ئەنجام بدرێت ئەوا مەترسی ڕوودانی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە؛ وەک وازھێنان لە جگەرەکێشان، ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سییەکان ٢٠ جار زیاترە وەک لەو کەسەی کە جگەرە ناکێشێت.
|