چەقۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەڕەی دروستکرد بە «450px|چەپ|وێنەی چەقۆیەک '''چەقۆ''' ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بڕێن و وردکردن...»ەوە |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٢١:٤٤، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٢
چەقۆ ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بڕێن و وردکردنی گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵان و ھەروەھا بۆ شەڕ و بەرگری لە خۆ کردن، چەقۆ لە کانزا دروست دەکرێت جا ئەو کانزایە ئاسن بێت یاخود مس یاخود ھەر کانزایەکی تر وە دەمەکەی بە باشی تیژ دەکرێت و پاشان دەسکێکی داری یاخود پلاستیکی لێ دەبەسترێت و ھەندێ چەقۆی تایبەتیش ھەیە بە پێی داواکاری لە کانزای تایبەتی و دەسکی شوشە یان ھەر ماددەیەکی تر بە پێی داواکارییەکان دروست دەکرێن.
ھیچ ماڵێک نیە چەقۆ تێدا نەبێت لە ھەموو ناندینێکدا(مەتبەخێکدا) چەقۆ ھەیە بە چەندەھا جۆر و شێوە و قەبارەوە تەنانەت لەسەر سفرە و خوانەکانیشدا ئامێرێکی پێویستی نان خواردنەو پێویستە دابنرێت.
بەکارھێنانەکانی
بەشێوەیەکی سەرەکی چەقۆ بۆ دوو مەبەست بەکار دەھێنرێت کە ئەمانەن:-
١- بۆ مەبەستی شەڕ و لێکدان و کوشتن کە سەربازان و چەکداران بۆ ئەم شێوازە کەڵک لە چەقۆ وەردەگرن. ٢- بۆ مەبەستی ئامادەکردنی خواردن و پارچە پارچەکردنی کە بۆ ئەم شێوازەش لە ناندینەکاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.