ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پەرەپێدان
ھێڵی ٦٩:
 
کەمەندام، چاوەسمەر، چاوەستێرە، گوڵەندام، گوڵەستێرە، شێرەندام، خاکەناز.
 
 
 
===‌کێشەی بزوێنی «وو»===
 
(وو û) دەنگێکی بزوێنە و ھەرگیز نابێ لە سەرەتای وشەدا بنووسرێت. زۆر ھەڵەیە بنووسی: ووشە ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و ھتد؛ بەڵکوو دەبێ بە و wی نەبزوێن بنووسرێت، چونکوو دوای ئەو پیتە، بزرۆکە ھەیە، کەوا بێت دوو بزوێن پێکەوە نانووسرێن و دەبێ وا بنووسرێن‌: وشە wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و ھتد.
 
Line ٧٩ ⟶ ٧٧:
 
زۆر کەس بە ھەڵە دەنووسن: کەرکوک، مەحمود، حوکومەت و ھتد. کە ڕاستییەکەی ئاوایە: کەرکووک، مەحموود، حوکوومەت و ھتد.
 
 
 
===کێشەی بزوێنی «ە e»===
 
(ە e) سەرەڕای ئەوەی کە دەنگێکی بزوێنە، کردار (فعل verb)ێکیشە کە لە «سێیەم کەسی تاک»دا، واتای (is)ی ئینگلیزی دەدات: (It is could = ھەوا ساردە).
لە ئەلفبێی لاتیندا، کرداری (ە e) بەجیا دەنووسرێت: ‌(Hewa sard e)، بەڵام لە ئەلفبێی عەرەبیدا، دەلکێت بە وشەکەی پێشیەوە: «ھەوا ساردە». نموونەی تر:<br /> برام{{سوور|ە}}، ھاوڕێم{{سوور|ە}}، کوڕ{{سوور|ە}}، کچ{{سوور|ە}}، پێنووس{{سوور|ە}}، دەست{{سوور|ە}}، ڕێزمان{{سوور|ە}}، کورد{{سوور|ە}}، بەرد{{سوور|ە}}.
Line ١٠١ ⟶ ٩٧:
 
===کێشەی «ی»===
 
سەیری ئەم وشانە بکەن: «مەی mey»، «بی bî».
 
Line ١١٠ ⟶ ١٠٥:
ئایا لەو نووسینەدا ھەڵەیەکی گەورەمان نەکردووە؟ با، ئەویش ئەوەیە کە دوو بزوێنمان پێکەوە نووسیوە:(یە îe). چار؟ دەبێ کەڵک لە پیتی یاریدەر وەرگرین و بنووسین: (کوردییەکان kurdîyekan).
لە ئەلفبێی عەرەبیدا (ییـ) وەکوو یەکن، بەڵام لەڕاستیدا یەکەمیان بزوێنە و دووەمیان نەبزوێنە. ئەگەر سەیری لاتینییەکەی بکەین باشتر بۆمان ڕوونە: (îy). بۆیە گەر بزانین بە لاتینی چۆن دەنووسرێن، زۆر بەئاسانی لێک جیا دەکرێنەوە.
 
 
 
 
===کێشەی بزوێنی «یی î»===
 
«یی î» دەنگێکی درێژە و بەداخەوە لە ئەلفبێی عەرەبیدا ھیچ پیتێکی جیاوازی بۆ دانەنراوە. ھەندێ لە نووسەران بۆ بزوێنی «î» ھەموو کاتێ کەڵکیان لە «یی» وەردەگرت، تەنانەت لە ناوەڕاست و کۆتاییی وشەشدا و، وا دەیاننوسی:
 
Line ١٥٧ ⟶ ١٤٩:
 
*نموونەی تر: «دزین، بڕین، کڕین، گۆڕین، نووسین»، کە لە سێیەم کەسی تاکدا دەبنە «ئەو دزیی، ئەو بڕیی، ئەو کڕیی، ئەو گۆڕیی، ئەو نووسیی».
 
 
 
Line ١٧٨ ⟶ ١٦٩:
 
==کێشە جۆربەجۆرەکان==
===کێشەی پێشگرەکانی «ھەڵ، دا، ڕا، وەر، دەر»===
 
ئەم پێشگرانە کاتێ دەچنە سەر چاوگ یان فەرمان یان ھەر شێوازێکی تر، پێیانەوە دەلکێن بەمەرجێ جێناوی لکاو نەکەوتبێتە نێوان پێشگر و وشەکەی دوای خۆی. وەک:
*چاوگ:
**ھەڵ: ھەڵکردن، ھەڵگرتن، ھەڵکورمان، ھەڵکێشان، ھەڵبڕین، ھەڵخستن
**دا: دابڕان، داخستن، داڕمان، داگرتن، داکردن، دابەزین، داخورپان
**ڕا: ڕ‌اگرتن، ڕ‌اکێشان، ڕاپەڕین، ‌ڕاخستن، ڕاگوێزان، ڕاگواستن
**وەر: وەرگرتن، وەرسووڕان، وەرگەڕان
**دەر: دەرکردن، دەرھێنان، دەربڕین، دەرخستن، دەرپەڕاندن
 
*فرمان:
**ھەڵ: ھەڵگرە، ھەڵخە، ھەڵمەخە، ھەڵکشێ
**دا: دانێ، دامەبڕە، دابەزێنە، داگرە
**ڕا: ڕاکێشە، ڕاپەڕێنە، ڕامەپەڕێنە. ڕاگرە
**وەر: وەرگرە، وەرسووڕێنە، وەرگەڕێ، وەرچەرخێ
**دەر: دەربێنە، دەرخە، دەرکە، دەرچۆ
 
*دۆخی تر:
**ھەڵکشاو، ھەڵخراو، ھەڵنەکشاو، ھەڵخزێنراو؛ دانراو، داسەپاو، دابڕاو؛ ڕاپەڕێنراو، ڕاپەڕیو، ڕ‌اگوێزراو، ڕ‌اکشاو؛ وەرگیراو، وەرگرتوو، وەرگرتە، وەرسووڕاو، وەرگێڕاو؛ دەرھێنراو، دەرخراو، دەرکراو، دەرچوو.
 
 
===پێشگر و جێناوی لکاو===
 
ئەگەر جێناوی لکاو «...م، ...ت، ...ی، ...مان، ...تان، ...یان» کەوتە نێوان پێشگر و فرمانەکەی دوای خۆی، ئەوا بەجیا دەنووسرێن و جێناوەکە بە پێشگرەوە دەلکێنرێ:
 
*ھەڵ: ھەڵم گرن، ھەڵت گرن، ھەڵیان کێشن، ھەڵمان مەواسن، ھەڵتان بڕن.
*دا: دامان نەنایە، دایان خەن، دای بڕە.
*ڕا: ڕایان دەگرن، ڕام کێشە، ڕاتان پەڕێنن، ڕاشیان پەڕێنن.
*وەر: وەرمان گرتایە، وەری نەگری، وەریان سووڕێنە، وەرمان گەڕێنە.
*دەر: دەریان پەڕاندین، دەری خە.
 
===گیروگرفتی فرمانی لێکدراو «فعل مرکب» یا «compound verb»===
 
فرمانی لێکدراو بەو فرمانانە دەوترێن کە لە دوو یان چەند وشە پێک ھاتوون. وەک: «ڕێک + کەوتن = ڕێککەوتن»، «پێک + ھێنان = پێکھێنان».
 
ئەم فرمانانە ئەگەر لە دۆخی چاوگدا بن پێکەوە دەنووسرێن، وەک: ڕێکخستن، شەڕکردن، کۆڵنەدان، خەباتکردن، تاڵانکردن، تێکدان، سەربڕین.
ئەگەر لە دۆخە جۆربەجۆرەکانی فرمان «ئێستە، ڕابردووی سادە، ڕابردووی گێڕاوەیی، ڕابردووی دوور» بەکار ببرێن بەجیا دەنووسرێن:
 
*ئێستە: ڕێک دەخەم ـ ڕێک دەخەی ـ ڕێک دەخات ـ ڕێک دەخەین ـ ڕێک دەخەن ـ ڕێک دەخەن
*ڕابردووی سادە: ڕێکم خست، ڕێکت خست ـ ڕێکی خست ـ ڕێکمان خست ـ ڕێکتان خست ـ ڕێکیان خست
*ڕابردووی گێڕاوەیی: ڕێکم خستووە ـ ڕێکت خستووە ـ ڕێکی خستووە ـ ڕێکمان خستووە ـ ڕێکتان خستووە ـ ڕێکیان خستووە
*ڕابردووی دوور: ڕێکم خستبوو ـ ڕێکت خستبوو ـ ڕێکی خستبوو ـ ڕێکمان خستبوو ـ ڕێکتان خستبوو ـ ڕێکیان خستبوو
 
ئەگەر لە دۆخەکانی تردا بن ھەروەکوو دۆخی چاوگ پێکەوە دەنووسرێن: پێکھاتن، پێکھاتوو، پێکھاتە، پێکھێنراو؛ سەرکەوتن، سەرکەوتوو.
 
'''نموونەی تری گەردانی فەرمان''': فەرمان «verb» لە دۆخی چاوگدا پێکەوە دەنووسرێت: ڕوونکردنەوە. بەڵام لە دۆخەکانی تردا جیا دەکرێنەوە:
 
*تاک، دۆخی ئێستە: ڕوونی دەکەمەوە، ڕوونی دەکەیتەوە، ڕوونی دەکاتەوە
*کۆ، دۆخی ئێستە: ڕوونی دەکەینەوە، ڕوونی دەکەنەوە، ڕوونی دەکەنەوە
*تاک، ڕابردووی سادە: ڕوونم کردەوە، ڕوونت کردەوە، ڕوونی کردەوە
*کۆ، ڕابردووی سادە: ڕوونمان کردەوە، ڕوونتان کردەوە، ڕوونیان کردەوە
*تاک، ڕابردووی گێڕاوەیی «نقلی»: ڕوونم کردبووەوە، ڕوونت کردبووەوە، ڕوونی کردبووەوە
*کۆ، ڕابردووی گێڕاوەیی: ڕوونمان کردبووەوە، ڕوونتان کردبووەوە، ڕوونیان کردبووەوە
*تاک، ڕابردووی دوور: ڕوونم کردبوو، ڕوونت کردبوو، ڕوونی کردبوو
*کۆ، ڕابردووی دوور: ڕوونمان کردبوو، ڕوونتان کردبوو، ڕوونیان کردبوو
 
 
===كێشەی «و»ی پێوه‌ندی===
پیتی «و and» وشەیەکی سەربەخۆیە و دەبێ سەربەخۆ ھەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکرێ و نەڵکێندرێ بە وشەکانی پێش و پاشی خۆی.
بۆ نموون دەبێ بنووسرێ:
 
*«من و تۆ» نەک «منو تۆ» یان نەک «من‌و تۆ».
*«سەر و ماڵ» نەک «سەرو ماڵ» یان نەک «سەروو ماڵ».
*«ھیوا و ئاوات» نەک «ھیواو ئاوات».
 
**سەرنج: نموونەکانی سەرەوە ھەر کامەیان سێ وشەی جیاوازن و پێکەوە مانایەکی نوێ پێک ناھێنن و ھەر بەتەنیا مانای خۆیان پاراستووە و جیاوازییان ھەیە لەگەڵ وشەی لێکدراو کە لە خوارەوە باسیان دەکرێ.
 
 
===وشەی لێکدراو «مرکب»===
 
ھەندێ جار دوو یان چەند وشە، کە ھەر کامەیان بۆ خۆی واتایەکی ھەیە، پێکەوە کۆ دەبنەوە و سەرجەم واتایەکی نوێتر پێک دەھێنن، بەم متوربەبوونە دەڵێن «وشەی لێکدراو». وشەی لێکدراو دەبێ بلکێن بە یەکەوە و نابێ بەجیا بنووسرێن؛ بە چەند شێوە پێک دێن:
 
#بێ ھیچ یارمەتییەک:
 
جاری وایە "وشەی لێکدراو‌، بێ ھیچ یارمەتییەک دروست دەبێت و تەنیا وشەکان پێکەوە دەلکێن:
 
ڕەش + ماڵ = ڕەش ماڵ، کە پێکەوە واتایەکی تر پێک دەھێنن و ئەو کاتە دەبێ پێکەوە بنووسرێن: ڕەشماڵ.
 
*خوێندن + گە = خوێندنگە.
*زانست + پەروەر = زانستپەروەر.
*پاش + بنەما = پاشبنەما.
*کتێب + خانە = کتێبخانە.
*مەلە + گە = مەلەگە.
 
#بە یارمەتیی پیتی «و‌»:
 
جاری وایە "وشەی لێکدراو"‌،‌ بە یارمەتیی پیتی «و» پێکەوە دەلکێن:
 
*ئاڵ + و + گۆڕ = ئاڵوگۆڕ.
*مشت + و + مڕ = مشتومڕ.
*ئەلف + و + بێ = ئەلفوبێ.
*دەنگ + و + باس = دەنگوباس.
 
#بە یارمەتیی پیتی «ە»:
 
جاری وایە "وشەی لێکدراو"‌،‌ بە یارمەتیی پیتەبزوێنی «ە» پێکەوە دەلکێن:
 
*بەرد + ە + قارەمان = بەردەقارەمان.
*گوڵ + ە + گەنم = گوڵەگەنم.
*بەرز + ە + فڕ = بەرزەفڕ.
*ئاگر + ە + دیوار = ئاگرەدیوار.
 
 
'''نموونەی تری وشەی لێکدراو:''' خۆترنجێنەر، خۆکوژ، بەردباران، کاروبار، ئەلفوبێ، ھاتوچۆ، زانستپەروەر، زانستخواز، ئازادیخواز، وڵاتپارێز، سێشەممھ، ڕاستەوخۆ، نیشتمانپەروەر، گوڵەگەنم، ڕێنووس، باوکمردوو، یەکگرتوو، ئاڵوگۆڕ، ڕۆژنامەنووس، ھەواڵنێر، پەیامنێر، بەرزەفڕ، جەرگبڕ، مناڵپارێز، چەمچەماڵ، بێکەس، جێبەجێ، دەستبەجێ، کانیکەوھ، ھەڵگورد، تاقبۆستان «تاقۆسان»، ملھوڕ، تەختەکلیل، پاشبنەما، بنکەدراوە «databa»، بەستھێڵ «dash»، ڕوومێز «desktop»
 
 
===پیتی «ت» لە کۆتاییی فەرماندا===
پیتی «ت» لە کۆتاییی فەرماندا ھەم دەتوانرێ بنووسرێ و ھەمیش دەتوانرێ نەنووسرێت، وەکوو:
 
*«دێ و دەڕوا» یان «دێت و دەڕوات»
 
*«نان دەکا» یان «نان دەکات»
 
 
===وشەی بیانی===
 
ھەر وشەیەکی بیانی ھاتبێتە ناو کوردییەوە دەبێ بە ڕێنووسی کوردی بنووسرێت یان ئەگەر پێویست بوو وەکوو خۆی بنووسرێتەوە دەبێ بخرێتە ناو دوو کەوانەوە.
 
*ئەڵڵا، قەڵەم، ئەکبەر.
*لە زمانی کوردیدا بە «مذھب» دەڵێن "ڕێباز".
 
 
===ئامرازی «تر» و وشەی «تر»===
ئامرازی بەراوردکردن «تر، ترین»: دەبێ بلکێن بە وشەکانی پێشیانەوە، وەکوو:
 
*جوان، جوانتر، جوانترین
*گەرم، گەرمتر، گەرمترین
 
وشەی «تر» بە واتای «دی، دیکە»‌: وشەی «تر» وشەیەکی سەربەخۆیە و دەبێ بەجیا بنووسرێت:
 
*کابرایەکی تر، شەوێکی تر، نووسەرێکی تر.
 
 
===پاشگرەکانی «دا، ڕا، وە، ەوە»===
دەبێ بلکێن بە وشەکانی پێشیانەوە، وەکوو:
 
*دا: لە ماڵدا چاوم پێ کەوت.
*ڕا: لە کوێڕا ھاتی؟
*وە: لە کوێوە بۆ کوێ؟
*‌وە: لە ھەوەڵەوە بیگێڕەوە.
 
 
''''فەرمانی «دا»'''':
 
وشەی «دا» کە ڕابردووی «دان، دایین»ە جیاوازیی ھەیە لەگەڵ پاشگری «دا» و، دەبێ بەجیا بنووسرێت:
 
*لە ماڵدا نامەکەم پێ دا. «نەک پێدا».
*لە کوردستاندا لاوان گوێیان لە دوژمن نەدا. «نەک دوژمننەدا، نەک دوژمن نە دا».
*بەڵێنم دا سبەی بیبینم. «نەک بەڵێمندا».
*ئاخری وەڵامی دایەوە. «نەک وەڵامیدایەوە».
 
 
===کێشەی «لە»===
«لە»، ھەندێ جار سەربەخۆ دەنووسرێت: "شۆڕش لە کوردستاندا گەرمە."
 
ھەندێ جار دەلکێ بە وشەکەی پاشیەوە و وشەیەکی لێکدراو پێک دێنێ: «لەگەڵ with»، «لەسەر on»، «لەژێر under». لەو دۆخانەدا نابێ بە دوو وشە جیا کرێنەوە و بنووسرێ: «لە گەڵ، لە سەر، لە ژێر».
 
«لە»، ھەندێ جار لەگەڵ «ئەوێ» و «ئێرە» کۆ دەبێتەوە و ئەو کاتە، «ـە» و «ئـ» دەقرتێنرێن:
 
*لە ئەوێ = لەوێ
*لە ئێرە = لێرە
 
==بەراوردکاری ==