ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب پەرەپێدان
ھێڵی ٤٥:
 
==پیتە ئاڵۆزەکان==
===ھەمزە (ئـ)===
ھەمزە،‌ لە زمانی عەرەبی و فارسیدا، بە چەند شێوازی جۆربەجۆر بەکار دەچێت، وەکوو: أ إ لأ لإ ؤ ء ئـ ، بەڵام لە زمانی کوردیدا تەنیا شێوازی (ئـ) بەکار دەبرێت، ئەویش بە مەبەستی ئەوەی نەھێڵێ دوو بزوێن بەدوای یەکدا بنووسرێن.<br />
ھەندێ لە زمانزانان ھەمزە بە بزوێن دادەنێن و لای ھەندێکیش بە نەبزوێن دەناسرێت، بەڵام لەڕاستیدا کورد، ھەمزەی بە شێوازی (ئـ) بەکار ھێنا و بڕیاری دا وەکوو نەبزوێنێک چاوی لێ بکات، بۆ ئەوەی نەھێڵێ دوو بزوێن بەدوای یەکدا، یان ھەندێ بزوێن لە سەرەتای وشەدا بنووسرێن، نموونە:
* ناازاد = نائازاد
* او = ئاو
* ەو = ئەو
* ۆخەی = ئۆخەی
* ورووپا = ئورووپا
* ێجگار = ئێجگار
===قرتاندنی (ئـ)===
 
ھەندێ جار ڕوو دەدات کە وشەیەک وا بە پیتێکی نەبزوێن کۆتاییی ھاتووە، وەکوو: «شەو»، لەگەڵ وشەیەک کە بە (ئـ) دەستی پێ کردووە، وەکوو «ئاھەنگ»، پێکەوە کۆدەبنەوە و وشەیکی نوێ پێک دەھێنن کە واتایەکی نوێتری ھەیە وەکوو:
شەو + ئاھەنگ = شەوئاھەنگ.<br />
لێرەدا پێویست ناکات (ئـ) بمێنێتەوە و دەتوانین بیقرتێنین، چونکوو پیتی پێش ئەو بزوێن نییە تا کێشە بێت. دەنووسین: (شەواھەنگ). ھەروەھا:
*کار{{سوور|ئ}}اسانی = کاراسانی.
*ماڵئاوایی = ماڵاوایی.
*بانئەفشار = بانەفشار (ناوی گەڕەکێکە لە شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان).
*کارئەندامزانی = کارەندامزانی (physiology).
*تووڵئامراز = تووڵامراز (toolbar). (تووڵ، شیش = bar)، (ئامراز، کەرەستە = tool).
 
ھەروەھا:
 
کەمەندام، چاوەسمەر، چاوەستێرە، گوڵەندام، گوڵەستێرە، شێرەندام، خاکەناز.
 
==کێشە جۆربەجۆرەکان==