سەکاکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
No edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Scythian_Warriors.jpg|349px|farme|وێنۆک|چەپ| نەخشی چەند سەربازێکی سەکایی کە لەسەر پیاڵەیەک کێشراوە]]
'''سەکاکان''' (کۆی سەکا) کۆمەڵە خەڵکێکی کۆچەریی [[ئاریایی]] و [[ئێرانی]] بوون کە پایتەختیان لە [[سەقز]] بو. کە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە باکوورەوە بە دەشتەکانی خوارووی [[سیبیریا]]، لە باشورەوە بە [[دەریای خەزەر]] و [[دەریای ئاراڵ]]، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە [[تورکستان]]ی [[چین]] و لە ڕۆژاواوە بە ڕووباری [[دانووب]] دەگەیشت. سەکاکان خەڵکێکی شەڕانی بوون و جارجار ھێرشیان دەکردە سەر دراوسێکانیان. سەکاکان لقێک بوون لە ھیندوئەوروپایییەکان کە ھەمیشە لە مێژووی کۆنی [[ئێران]]دا دیار بوون. لە نووسینەکانی [[ھێرۆدۆت]]، [[ئەپیکور]]، [[ئەرەستۆ]] و [[بەتڵیمۆس]] زانیاری لەربارەی سەکاکان ھاتووە. سەکاکان دواتر بە پێچەوانەی [[مادەکان|ماد]] و [[پارسەکان|پارس]] [[ئایینی زەردەشتی]]یان پەسەند نەکرد.
 
== مێژوو ==
== دەرەنجامی کورد لە قەوقاز «کوردە ئۆسێتییەکان» ==
ئۆسێتیەکانیش بەشێکن لە نەوەی سەکاکان کە ئێستا لە نێوان [[ڕووسیا]] و [[گورجستان]]دا دابەشبوونە بەسەر [[ئۆسێتیای باکوور-ئالانیا|ئۆسێتیای باکوور]] و [[ئۆسێتیای باشوور]]دا بەهۆی ئەوەی لە کاتی درووست بوونی جەنگی ناوخۆیی لە ساڵی ١٩١٧ لە [[قەوقاز]] بەشێکیان لەگەڵ ڕووسیا و بەشێکیشیان لەگەڵ گورجستان مانەوە.<ref>https://factsanddetails.com/russia/Minorities/sub9_3d/entry-5115.html#:~:text=Ossetians%20are%20believed%20to%20be,400.</ref>
 
ئۆسێتیە کوردەکان پەیڕەوی باوەڕی مەسیحی [[کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات|ئۆرثۆدۆکسین]] و مێژوویەکی بەهێزیان تۆمار کردووە کە چەندین تاکمەند «[[ڕەبەن]]» و موبەد «[[قەشە]]»یان لێ هەڵکەوتووە و کەسایەتی مەزنیان لێ دەروست بووە بەبۆنەی بیر و باوەڕ و ئاداب و کەلتووریان، کە تێکەڵ بووە لەگەڵ نەتەوەی تری قەوقاز کەلتووریان سەرنجڕاکێشە و ئافرەتان لەچک دەکەن و جلوبەرگیان سەرجڕاکێش و پڕشکۆیە و زیرەکن، پیاوانیان بەهێز و ئازان، لە قەوقاز ئۆسێتییە کوردەکان بە [[زۆرانبازی]] ناسراون لە مێژووشیاندا شەڕکەری زۆر بێبەزەیی بوون.<ref>https://www.reddit.com/r/IndoEuropean/comments/kcgcrh/steppe_ancestry_in_kurds_western_scythian_or/</ref>
 
یەکێک لە پیاوە ئۆسێتیە کوردەکان داڤید سۆسلان کە بووە هاوسەری شاژنی گورجستان ئەویش بووە پاشای گۆرجستان کە چەندەها شەڕیان بە سەرکەوتووی کۆتایی پێھێناوە.<ref>https://www.britannica.com/topic/Ossete</ref>
 
و هەر لە سەردەمی داڤید سۆسلاندا دەوڵەتی کوردی مەسیحی دامەزرا لە خوارووی گورجستان و لەسەر خاکی ئەرمەن بە ناوی زەکاری بە سەرکردایەتی خوسرۆڤ کە داڤید سۆسلان، پیاوە کوردە ئۆسێتیەکە هاوکاری خوسرۆڤی کرد کە ئەویش کوردبوو بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردی مەسیحی ئۆرثۆدۆکسی دامەزرێنێت بەناوی دەوڵەتی زەکاری.<ref>https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC5256937/#:~:text=Most%20probably%2C%20Kurd%20people%20gene,ancestry%2C%20language%20and%20cultural%20uses.</ref>
=== ئاڵا ===
ئاڵاکەشیان سێ ڕەنگی ھەیە:
* [[سپی]] بە واتای پاکی ڕەوشت یان جوانی ڕەوشتی نەتەوەکە
* [[سوور]] بە واتای بوێری و ورەیان بۆ جەنگ.
* [[زەرد]] بە واتای سامان و خۆشگوزەرانی دێت.<ref>https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/15598217/</ref>
 
== ناو ==