ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
Reverted good faith edits by 1silent scientist (talk): تکایە سەرچاوەکان خۆیان دانێ نەک بە وتنی فڵان ویکیپیدیا لەکۆڵیان بکەینەوە
تاگەکان: توینکڵ پووچەڵکردنەوە گەڕێندراوە
گەڕاندنەوەی پێداچوونەوەی 1104801 لە لایەن Aram (لێدوان) گەڕاندنەوە، سڕینەوەی لەخۆڕا.
تاگەکان: پووچەڵکردنەوە دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ١:
{{داتابۆکس|وێنە=Flag_of_Russia_(1896–1918).svg}}
'''ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی''' ( بە ڕێنووسی ڕووسیی ھاوچەرخ: Российская Империя؛ بە ڕووسیی کۆن: Россійская Имперія) (٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٧٢١–١ی ئەیلوولی ١٩١٧) دەوڵەتێکی ڕووسی و جێنشینی ڕووسیای قەیسەری بوو، و پێش [[یەکێتیی سۆڤیەت]] بوو. دووەم گەورەترین ئیمپراتۆریەت بوو مێژوودا لەڕووی درێژبوونەوەی جوگرافییەوە، کە ڕووبەرەکەی تەنیا لەلایەن [[ئیمپراتۆریەتیی مەغۆل]]ەوە تێپەڕێندراوە، پاشان بوو بە سێیەم لە جیھاندا دوای [[ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی|ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیا]] و ئیمپراتۆریەتی مەغۆل. لە ساڵی ١٨٦٦ ئیمپراتۆریەتەکە لە [[ئەورووپای ڕۆژھەڵات]]ەوە بە [[ئاسیا]] تا [[ئەمریکای باکوور]] درێژبووەوە بە ڕووبەری ٢٢.٨ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، بۆ ئەوەی ١٥.٣٪ی کۆی ڕووبەری جیھان لەخۆبگرێت.
[[پەڕگە:Flag of Russia.svg|230px|وێنۆک|چەپ|ئاڵای ئیمپراتۆری ڕووسیا]]
 
[[پەڕگە:Russian Empire (1867).svg|230px|وێنۆک|چەپ|شوێن و پانایی ئیمپراتۆری ڕووسیا]]
لە سەرەتای [[سەدەی نۆزدەھەم]]دا ڕووسیا گەورەترین وڵاتی جیھان بوو لە ڕووی ڕووبەرەوە، بەو پێیەی سنوورەکانی لە زەریای [[جەمسەری باکوور]]ەوە لە باکوور تا [[دەریای ڕەش]] لە باشوور، و لە [[دەریای باڵتیک]]ەوە لە ڕۆژاوا تا [[زەریای ھێمن]] لە ڕۆژھەڵات. ١٧٦.٤ ملیۆن ھاوڵاتی ئیمپراتۆریەتەکە لەم ڕووبەرە فراوانەدا بڵاوبوونەتەوە، و سێیەم گەورەترین کۆبوونەوەی مرۆییان پێکدەھێنا لەو سەردەمەدا دوای چین لە سەردەمی [[شانشینی چینگ]] و ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا، بەڵام جیاوازی و نایەکسانیان لە باروودۆخی ئابووری و نەتەوەیی و ئایینی زۆر دیار بوو. ئەو حکوومەتەی کە ئیمپراتۆر سەرۆکایەتی دەکرد، یەکێک بوو لە دوا [[پاشایەتی|پاشایەتییە]] ڕەھاکانی [[ئەورووپا]]. ڕووسیا یەکێک بوو لە پێنج زلھێزەکەی کیشوەری ئەورووپا پێش دەستپێکردنی [[جەنگی جیھانیی یەکەم]] لە ئابی ١٩١٤.
'''ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی''' ({{بە ڕووسی|Российская империя}}) دەوڵەتێکە کە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٧٢١ تا ٢ی ئازاری ١٩١٧ لە سەرکار بوو، شێوازی حوکمڕانی ئەم دەوڵەتە پاشایی بوو، پایتەختەکەیشی شاری [[سەنت پیتەرزبورگ|سەن پیتربوروگ]] بوو، یەکەمین ئیمپراتۆری ئەم دەوڵەتە [[پیتەری مەزن|پیتەری گەورە]] بوو، و کۆتا ئیمپراتۆری ئەم دەوڵەتە [[نیکۆلای دووەم]] بوو کە تا کاتی [[شۆڕشی ڕووسیا]] دەسەڵاتدار بوو و دواتر بە دەستی [[بۆلشێڤیک]]ەکان کوژرا. <ref>http://www.loc.gov/exhibits/empire/</ref>
== مێژوو ==
ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا میراتگری سروشتی قەیسەری مۆسکۆڤییە. ھەرچەندە دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتەکە بە فەرمی لەلایەن قەیسەر پیتەری گەورەوە دوای پەیمانی نیستاد لە ساڵی ١٧٢١ ڕاگەیەندرا، بەڵام ھەندێک لە مێژوونووسان دەڵێن کە ئیمپراتۆریەتەکە درووستبووە کاتێک پیتەر لە ساڵی ١٦٨٢ تەختی پاشایەتی وەرگرتووە.
 
پێش سەردەمی پیتەر، دووکایەتی مۆسکۆڤی لە ھاوتا ئەورووپیەکانی دیکە دواکەوتبوو، بەھۆی ئەو گۆشەگیرییەی کە وڵاتی ڕووسیا لە دوای داگیرکردنی مەغۆلەکانەوە تێیدا دەژیا، ھەروەھا بەھۆی ئەو سیستمە ئایینییە توندەی کە [[کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات|کڵێسای ئۆرتۆدۆکس]] تێیدا پەیڕەو دەکرا. ھەروەھا مەیلە فراوانخوازی و داگیرکارییەکانی بەرەو ئاسیا بوو.
== ڕۆمانۆڤەکان ==
ڕۆمانۆڤەکان بنەماڵەیەکی ئەرستۆکراتی بەھێز بوون لە [[مۆسکۆ]]. یەکەم قەیسەری ڕووسیا، ئیڤان ماخۆڤ (١٥٣٠–١٥٨٤) (ئەو ماوەیە پێش ڕاگەیاندنی ئیمپراتۆیەتیی ڕووسی بوو لە ساڵی ١٧٢١) پەیوەندی بە بنەماڵەی ڕۆمانۆڤەوە کرد. ڕۆمان زاخارین، باپیرە گەورەی ڕۆمانۆڤەکان، برای ئەناستازیای ھاوسەری قەیسەر ئیڤانی ڕووسیا بوو، کوڕێکی ھەبوو بە ناوی نیکیتا، کە باپیرەی یەکەم قەیسەری ڕۆمانۆڤە بەناوی میخائیل فیۆدۆرۆڤیچ ڕۆمانۆڤ. ئەم بنەماڵەیە لەنێو خەڵکی ڕووسیادا جێی بایەخ بوون بەھۆی ھاوچەرخییان لەگەڵ ئیڤان (ئیڤانی چوارەم) و بەشدارییان لە پیلانگێڕییەکان نەکرد دەربارەی ڕووداوەکانی دوای مردنی ئیڤان، جگە لەوەش فیۆدۆر نیکتاڤیچ ڕۆمانۆڤ، باوکی میخائیل ڕۆمانۆڤ، یەکەم قەیسەری ڕووسیا، لەلایەن دەسەڵاتداری ڕۆحیی لە ڕووسیا پەسەندکرا، کە لەکاتی شەڕ لەگەڵ پۆلەندییەکان لەکاتی ئاژاوەگێڕیدا سەرکردایەتی گەلی ڕووسیای دەکرد. دوای شکستی پۆلەندییەکان، گەل مایکڵی یەکەمیان بۆ تەختی پاشایەتی ھەڵبژارد. بنەماڵەکە بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ تا کۆتایی جەنگی جیھانیی یەکەم و سەرھەڵدانی کۆمۆنیزم فەرمانڕەوایەتی ڕووسیایان دەکرد.
 
== سەرچاوەکان ==
{{سەرچاوەکان}}
{{بیرخستنەوەی ویکیی عەرەبی | سەردان = ٥ی ٩ی ٢٠٢٣}}
 
{{بیرخستنەوەی ویکیی فارسی | سەردان = ٥ی ٩ی ٢٠٢٣}}
{{تووڵی دەروازە|مێژوو|جوگرافیا|ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی|ڕووسیا}}
{{مێژوو-کۆلکە}}