سلێمانی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی بەستەر بۆ سەرۆک وەزیران
تاگ: بەستەردەری خێرا
←‏مێژوو: چاککردنی ڕێزمان
تاگەکان: گەڕێندراوە دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ١١٦:
[[پەڕگە:Teachers of first Kurdish primary school in Sulaymaniyah,Kurdistan,Iraq in 1924.jpg|300px|وێنۆک|وێنەی چەند مامۆستایەکی یەکەمین خوێندنگەی سەرەتایی لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٢٤]]
{{سەرەکی|مێژووی سلێمانی|کاتنامەی سلێمانی}}
شاری سلێمانی لە ١٤ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٧٨٤١٧٨٤ز لەلایەن [[ئیبراھیم پاشای بابان]] ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا بابان شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، [[سلێمان پاشا]]، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە.<ref name="sulygov.com">{{بیرخستنەوەی وێب|ناونیشان=http://www.sulygov.com/ |سەردێڕ=The Leading Suly Government Site on the Net |بڵاوکەرەوە=sulygov.com |ڕێکەوت= |ڕێکەوتی سەردان=٢٠١٢-٠٨-٠٩}}</ref> شێوەزاری سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی ١٨٥١ و لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانیی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری عێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە.
شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە [[مێژووی کورد]]ستاندا.
بەپێی ڕۆژنامەی [[ژین (ڕۆژنامە)|ژین]] لە ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ ملیۆن و ٢٥٠ ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە ٦٠ ھەزار کەس و نزیکەی ٧ ھەزار خانووی تیادایە. لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش [[کانی ئاسکان]]، [[گۆیژە (گەڕەک)|گۆیژە]]، [[مەڵکەندی]]، [[سەرشەقام]]، [[چوارباخ]]، [[دەرگەزێن]] گەڕەکی [[جوولەکان (گەڕەک)|جوولەکانی]] جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.