تایبیریەس (تایبیریەس جولیوس سیزار ئەگوستوس، ١٦ی تشرینی دووەم ٤٢ی پ.ز-١٦ی مارس ٣٧ی زایینی) دووەم ئیمپراتۆری ڕۆمانی بوو. لە ساڵی ١٤ بۆ ٣٧ی زایینی فەرمانڕەوایی کرد، ئەو کوڕی سیزار ئەگوستوس بوو.

تایبیریەس
ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمی
پەیکەرێکی تایبیریەس
فەرمانڕەوایی١٤-٣٧ زایینی
پێشووئەگوستوس
جێگرکالیگولا
باوکتایبیریەس کلۆدیەس نیرۆ
دایکلیڤیا دروسیلا
لەدایکبوون١٦ی تشرینی دووەمی ٤٢ پ.ز
ڕۆما
مردن١٦ی ئازاری ٣٧ ز (٧٧ ساڵ ژیاوە)

تایبیریەس یەکێک بوو لە گەورەترین ژەنەڕاڵەکانی ڕۆمای کۆن، کە ھەڵمەتەکانی سنوورەکانی باکووری ئیمپراتۆریەتییەکەیان پاراست. ئەو ماوەی ٢٢ ساڵ فەرمانڕەوایی کرد و نیوەی یەکەمی ماوەی دەسەڵاتداریی زۆر نایاب بوو. بەڵام لە نیوەی دووەمی دەسەڵاتداریی خۆی گۆشەگیر کرد و لە دەسەڵاتداریی دوورکەوتەوە. دوای مردنی دروسوسی کوڕی لە ساڵی ٢٣، دەسەڵاتداریی بەرەو خراپی چوو و بە کارەسات کۆتایی ھات.

لە ساڵی ٢٦دا تایبیریەس لە ڕۆمای جێھێشت و چوو بۆ دوورگەی کاپری و ئیدارەدانی ئیمپراتۆریەتییەکەی دایە دەستی سەجانس، کە فەرمانداری پاسەوانانی ئیمپراتۆری بوو و کەسێکی چاوبرسی بوو. سەجانس بوو بە فەرمانڕەوای تاکڕەوی ڕۆما، و پیلانی دژی تایبیریەس گێڕا و ئەو کەسانەی دەکوشت کە دژی بوون. کاتێک ئاگادارکرایەوە لە کارەکانی سەجانس، تایبیریەس پلانی داڕشت بۆ لابردنی سەجانس لە پۆستە فەرمیەکانی، و لە کۆتاییدا لە کوشتی. دواتر تایبیریەس ئەو کەسانەی کوشت کە لە ژێر دەسەڵاتی سەجانسدا تاوانیان ئەنجام دابوو.

کالیگولا، کوڕی ھەڵگیراوەی تایبیریەس، جێگای گرتەوە وەک ئیمپراتۆری ڕۆم.

سەرچاوەکان دەستکاری