بورجی خەلیفە

(لە تاوەری خەلیفەەوە ڕەوانە کراوە)

بورجی خەلیفە بەرزترین بورجی سەر زەوییە، کەوتووەتە شاری دوبەی. بەرزییەکەی ٨٢٨ مەترە و هەموو بیناکە (٢١١) نھۆم دەبێت و ٣٣٠ مەتر چوار گۆشەی تاوەرەکە لە کۆنکریت، ٣١٤٠٠ تۆن مەتریشی لە پۆلا پێکھاتووە، ٥٧ پەیژەی کارەبایی ھەیە، تاوەرەکە زیاد لە ١٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوونی لەخۆگرتووە، ٤٩ نھۆمی تایبەتە بە نووسینگە و ھوتێل، نھۆمەکانی سەرەوەش تایبەتن بە شوێنی بەستنی کۆبوونەوە گەورە و فەرمییەکان.

تاوەری خەلیفە
بورجی خەلیفە لە کاتی دروستکردن
زانیاری گشتی
شار یان شارۆچکەدوبەی
وڵات میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان
Opening٢٠١٠/١/٤
بەرزی٨٢٩.٨٤ مەتر (٢٧٢٣ پێ)
زانیاری تەکنیکی
ژمارەی نھۆم٢١١ نھۆم
Design and construction
ئەندازیارئادریان سمیس

دروستکردن دەستکاری

تاوەری خەلیفە بن زاید لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤ کاری چاڵ ھەڵکەندنی بۆ ئەنجام دراو لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دا کۆتایی ھات بە داپۆشینی ڕووی دەرەوەی و لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بە فەرمی کرایەوە، کۆی خەرجی تێچووی تاوەرەکە یەک ملیار دۆلاری ئەمەریکی بووە و ژمارەی ئەو کرێکارانەی کاریان لە پرۆژەکەدا کرد لە ماوەی ٦ ساڵدا ١٢ ھەزار کرێکار بوون.

تاوەرەکە ئێستا بە بەرزترین تاوەری جیھان دادەنرێ کە پێشتر تاوەری تایپێی تایوانی بوو کە بەرزییەکەی ٥٠٨ مەتر بوو لە ڕووی لایەنی سیاسیشەوە تاوەرەکە گرنگییەکی تایبەتی ھەیە کە پێشتر ئەو تاوەرە ناوی دوبەی لێنرابوو بەڵام شێخ محەمەد ڕاشد ئال مەکتووم حاکمی دوبەی ناوەکەی بۆ خەلیفە بن زاید گۆڕی کە ناوبراو سەرۆکی وڵاتە و پێشتر وا باس دەکرا کە ھەردوولا ناکۆکیان ھەیە، بەڵام ئال مەکتوم بەھۆی لێھاتوویی لە بەڕێوەبردنی کاری سیاسی و پەیوەندییەکان توانی کۆتایی بەو ناکۆکی و ململانێیانە بێنێ کە لە نێوان ھەردوولا بوونی ھەبوو.

تاوەرەکە لە دووری ٩٥ کیلۆمەتر بە چاوی مرۆڤ دەبینرێ و بە شارێکی ستوونی لە قەڵەم دەدرێ و جیاوازی پلەی گەرما لە نھۆمی یەکەم بۆ نھۆمی ١٦٠ ، ٨ پلەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری