تارمایی تسوشیما دەستکاری

تارمایی تسوشیما یان (بە ئینگلیزی: ghost of tsushima)یارییەکی ڤیدیۆییە لە چەشنی ئەکشن-سەرکێشی لە لایەن ستۆدیۆی(sucker punch productions) پەرەی پێدراوە، وە بڵاو کراوەتەوە لە لایەن کۆمپانیای(sony interactive entertainment)، یاریکەر یاری بە (جین ساکای) دەکات کە کارەکتەری سەرەکی یارییەکەیە، جین سامورایەکە کە ئەرکی پاراستنی دوورگەی تسوشیمای لە سەرە لە میانەی یەکەمین داگیرکاری مەنگۆلەکان بۆ یابان لە سەدەی ١٣هەم.

 

جین پێویستە هەڵبژێرێت کە بەو شێوازە شەڕبکات کە لە باب و باپیرانییەوە بۆی ماوەتەوە واتە وەکو سامۆڕای شەڕبکات کە چەن یاسا و ڕێسایەک لە خۆ دەگرێ و هەست دەکات چیتر کاریگەری نابێت یاخود هەڵبگەرێتەوە لەو شێوازە. [١]

یارییەکە لە جۆری جیهانی کراوەیە کە دەتوانیت بە پێی یان بە ئەسپ تێیدا بگەڕێی،وە لە کاتی ڕوبەڕوو بوونەوەی دوژمنان دەتوانیت هەڵبژێریت ڕاستەوخۆ و بە بەکارهێنانی شمشێر هێرشبکەیتە سەریان یان بە شێوەی نهێنی بیان کوژیت. مۆدی ئۆنڵاینی یارییەکە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاو بوویەوە. [٢]

ستۆدیۆی (Sucker Punch) دەستی بە پەرەدان بە یارییەکە لە دوای بڵاوکردنەوەی یاری (infamous First Light) لە ٢٠١٤. ستۆدیۆکە دوو جار سەرردانی دوورگەی تسوشیمای کرد بۆ دڵنیا بوونەوە لە ڕاستییە کلتوری و مێژوویەکان. [٣]یارییەکە لە سەرەتادا لە لە سەر پلەیستەیشن چوار بڵاو بوویەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ پاشان لە سەر پلەیستەیشن پێنج، لە ئابی ٢٠٢١ (dlc)یەکی لێ بڵاو بوویەوە بە ناوی Iki Island، لە تەمموزی ٢٠٢٢ دا یارییەکە زیاتر لە ٩.٧٣ ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرابوو، هەروەها پاڵێورا بۆ چەندین خەڵات.

یاریکردن دەستکاری

یارییەکە لە چەشنی ئەکشن-سەرکێشییە بە شێوەی کامێرای کەسی سێیەم،یاریکەر دەتوانێت بە شێوەی نهێنی یان بە شێوەی هێرشکردن بە ئاشکرا شەڕبکات، جین چوار جۆر شێوازی وەستانی هەیە کە هەر یەکەیان خاڵی بەهێزی خۆیانیان هەیە کە ئەمانەن

Sone stance:بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شمشێرباز

Water stance: بۆ ڕوبەڕوویبوونەوەی قەڵغاندارەکان

Wind stance: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی (ڕم)یان پێیە

Moon stance:بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی زەبەلاحەکان(قەڵغان و شمشێریان پێیە لەگەڵ جەستەیەکی گەورە)

هەروەها لە یارییەکە شتێک هەیە پێی دەگوترێ Ghost stance کە تاوەکو چەن چرکەیەک دەتوانیت دوژمانت بە یەک لێدان بکوژیت.

کورتەی چیرۆک دەستکاری

لە ساڵی ١٢٧٤، سامۆرایەکان بەرگریکارە ئەفسانەییەکانی دوورگەی تسوشیما بوون تا ئەوکاتەی مەنگۆلەکان هێرشدەکەنە سەریان،خەڵکی دەکوژن و دەیانچەوسێننەوە، یەکێک لە سامۆرایە ڕزگاربووەکان لە دەستی مەنگۆل بە ناوی (جین) دەست دەکات بە تۆڵە کردنەوە بەڵام بۆی دەردەکەوێت تاک تیک و ڕێساکانی شەڕکردن وەکو سامۆرای ڕێنوێنی ناکەن بۆ سەرکەوتن بۆیە بە شێوازێکی نوێ شەڕدەکات بە شێوازی تارمایی (ghost). [٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Ushapriyanga (2023-04-22). "Is Ghost of Tsushima Based on a Real Story? Ending Explained - News". Fresherslive (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09. ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Ghost of Tsushima - ESRB". ESRB Ratings (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.
  3. ^ Ushapriyanga (2023-04-22). "Is Ghost of Tsushima Based on a Real Story? Ending Explained - News". Fresherslive (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09. ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Fox, Nate (2020-07-17), Ghost of Tsushima (Action, Adventure, Drama), Daisuke Tsuji, Eric Steinberg, Sumalee Montano, Sucker Punch Productions, retrieved 2023-12-09