بەکر تەلانی:

ژیاننامە

ژیــان نـــامـــەی خــاڵــە بــەکــری تــەلان.....

(بەکر ئەمین سەعید گدروون ئەلیاس ڕۆستەم )ناسراو بە خاڵە (بەکر)تەلانی لەساڵی (١٩٤٣) لە گوندی تەلان لە دایک بووە .

لە تەمەنی (١٢) ساڵی دا دەستی بەکار کردن کردووە.

لە ساڵی (١٩٦٣) دا بووە بە پێشمەرگە لە شۆڕشی ئەیلول لای کۆچکردوو(مام کوێخا اسماعیل)تەلانی

دوای جیابونەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی درێژی بە پێشمەرگایەتی داوە لەگەڵ ڕەوان شاد (مام جەلال) . دوای یەکگرتنەوەی باڵی مەکتەبی سیاسی و پارتی دیموکراتی کوردستان لەساڵی (١٩٧٠) درێژەی به پێشمەرگایەتی داوەتەوە تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلول .

لەساڵی ١٩٧٦ پەیوندی دەکاتەوە بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و دواتریش لە ساڵی (١٩٧٨) بووەتەوە بە پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان .

لەتەمەنی پێشمەرگایەتی دا سێ جار بریندار بووە . دووجار لەشۆڕشی ئەلول یەکەم جار لە گوندی کرژە و دووەم جار لە ڕەبیەکانی گردی حاجی سەلمان لە گوندی قەمچوغە بریندار بووە .

سێ یەم جار لە شۆڕشی نوێ دا لە گوندی (قازان)زۆر بەخەستی  بریندار بووە . لە و شەڕەدا (١١) پێشمەرگەو هاوڵاتیەک شەهید بوون . خاڵە بەکریش وەک شەهیدی زیندوو حساب کراوە نزیکەی(٦٠) گولە و پارچە بەر جەستەی کەوتوە .

لە ئەنفالی (١٩٨٨) یانزە سەر خێزانی (٥)کوڕ و (٥)کچ و خێزانەکەی ئەنفال کراون لە بیابانەکانی خواروی عێراق زیندە بەچاڵکراون.

بەردەوام بوو لە پێشمەرگایەتی لەساڵی (١٩٩١) سەرپەشتی ڕاپەڕینی (تەکیەی کاکەمەندچەمچەماڵ کردوە .

لەساڵی (١٩٩٣) لێپرسراوی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکانی سنوری قەزای دوکان بووە.

لەساڵی (١٩٩٩) لە بەر یرینداری کۆن و شەلەلی جەستەی خۆی خانەنشین کردوە .

لەکاتی بریندار بوونی تاوەکو ئێستا چەندین جار نەشتەرگەری لەدەرەوەی وڵات و کوردستان ئەنجام داوە .

لە ئێستادا بە پلەی (لیوا)خانەنشین کراوە .

لە ساڵی (١٩٩٣) خێزانی پێک هێناوەتەوە (٢) کوڕ و (٢) کچی هەیە .

خاڵە (بەکر تەلانی

نیو سەدە لە خەباتی پێشمەرگایەتی و دووجار لە ژیانی پێشمەرگەیەتی دا لە شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێدا برینداربووە و تەواوی ژیانی خۆی بەخشیوەتە ئازادی میللەتەکەی لە ئەنفالیشدا تەواوی خێزانەکەی (11) یازدە سەر خێزانی (5) پێنج کوڕ و (5) کچ و خێزانەکەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتوون تا ئێستا نازانێت گۆڕی ئازیزانی لە کام سەحراو و بیابان زیندەبەچاڵکراون و گۆڕەکانیان لە کوێیە، مەحاڵە بۆ کەسێک تەواوی خانەوادەکەی بەزیندوویی لەچاڵبنرێت و گولە باران بکرێت لە بیربچێتەوە . هەزاران سڵاو بۆ ڕوحی پاکی تەواوی خێزانە ئەنفالکراوەکانی خاڵە بەکر تەلانی و تێکڕای ئەنفالکراوەکانی گوندەکانی و کوردستان.